گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

کۆچی دوایی باوکی کۆنە ئیخوانەکانی کوردسـتان

06/13/2017 15:37:04 نوسەرانی تر

کاوە هادی             

نهێنی و شاروە نیە کە کورد هەمیشە هەڵخەڵەتاو و مارانگازی دەستی دوژمنانی بووە ، ناوبەناو وێڵی کڵاوی با بردوو کەوتوە ، جگە لە گیرۆدە بوون بەو ئایدۆلۆجیە جیهانیانەی وەک ئیسلامیزم و مارکسیزم و کاپیتالیزم کە هەر وەک مەنگەنەی ئاسنین لە دڵ و مێشکمان دراوە ، هەمیشە سوورەی بەرلەشکربوین و دواجاریش کاسەکە خراپ لە سەرماندا شکێنراوە ، بەڵام کێشە هەرە گەورەکەمان ئەوەیە کە کورد خۆشی بەدەستی خۆی هەڵ خەڵەتاوە ، زۆر جاران لە پێش چاوی خۆی سەراب دروست دەکات ، دڵی خۆی بە گەیشتنە ئەو شارە جوانە خۆش دەکات کە لە ڕاستیدا ئەو شارە جوانەش جگە لە وشـکایی بیابان هیچ شتێکی دی نیە . ئەفراندنی پاڵەوانی دیرۆکی و ئەفسوناوی لە خەون و خەیاڵدا ، ناو و نازناو بەخشینەوە بە ئارەزی دڵی خۆیان … سەرۆکی ڕۆحـیمان ، سەرۆکی نێونەتەوەیمان ، باوکی کورد ، باوکی هەژاران ، باوکی گۆڕان ، فڵان و فیساری هەمیشە زیندو . من بەش بە حاڵی خۆم لە باشوری کوردسـتاندا ، هیچ شانازیەک و گەمەیەکی دیبلۆماسی زیرەکانە نابینم نە لە خەباتی شاخدا نە لە حوکمی شاردا ، هیچ گۆڕانکاریەکی مەزن و کاریگەرم نە بینیوە کە بە ناوی یەکێک لەم سەرکردە ناسراوانەوە تۆمار کرابێت .

ئەو ڕۆژەی هەواڵی کۆچی دوایی کاک نەوشیروانم بیسـت ، ماتەمینی و دڵگرانی دایگرتم و سات لە دوای سات بە قوڵی نوقمی داڵغە و خەیاڵ دەبووم ، زۆر بیرم لەو بارە دەرونیە نا ئاسایەیی خۆم دەکردەوە ، ئاخر خۆ من ڕۆژێ لە ڕۆژان هەوادار و شوێنکەوتی نەبووم ، هیچ کات هیوا و ئاواتەکانم لە سەرئەوهەڵ نەچنیون ،هەرگیز وەک فریاد ڕەسـێکی ئەم گەلە بەشخوراوەم نە ناسیوە ، ئیدی ئەم پەژارەیەم لە پای چی ؟ . بە درێژایی ڕۆژەکە ئەم پرسیارگەلە دڵ و دەروونیان هەراسان کردبووم ، پاش تێپەڕ بوونی چەند ساتێکی زۆر ، دڵی خۆم بەو وەڵامە لاوازە خۆشدەکرد ، کە دوور نییە ، نەمان و فەنا بوونی کاک نەوشیروان لەم سات و ڕۆژەدا ببێت بە مایەیی سود و بەرژەوەندی و دەسـتواڵیی زێدەتری ئەو سەرکردانەی کە کاک نەوشیروان لە زۆر لایەنەوە لەوان باشتر بوو ، لانیکەمی دەستپاکی و داوێنپاکی و خوێندەواری ، بە کوردی و بەکورتی ئەو خەسڵەتە سروشتی و ئاسایانەی کە دەبێت هەموو کەسێک خاوەنی بێت ، خۆ ئەگەر قسەوباسمان لە سەرۆک و سەرکردە بێت ،  ئەوا سەد لە سەد ئەوکەسە دەبێت خاوەنی ئەو خەسڵەت و ڕەوشتانە بێت لە ڕابردو و ئێسـتا و ئایندەیدا ، ئەوجا دەکرێت باس لە بلیمەتیی و کارامەیی و هەڵوێسـت و ئەفسانەکانی بکرێت . دەسەڵاتدار و سەرکردە نابێت میراتگری هەبێت ، بەخشینی پۆست و پلە وپایە بە سەر کەسانی نزدیک لە سەرۆک و سەرکردە دەچـنە خانەی ناپاکی لە گەل و نیشـتمان ، ئەوە شـانازی نیە کە نەوشیروان موستەفا کوڕەکانی نەکردون بە وەزیر و گزیر ، ئەوە تەنها کارێکی ڕاست و تەندروستە کە دەبێت بەو شێوازە بێت ، دەنا یاساکنی پاشایەتی و بنەماڵە و کەڵەگاکان چ جای باس و خواسن . هـیوادارم لە داهاتووشدا هیچ یەکێک لە کوڕەکانی نەبن بە دەسەڵاتدار و بەرپرسی سیاسی یان گوێی شەیتان کەڕبێت بە جێگرەوەی باوکی کۆچکردویان ، بۆ ئەوەی ڕووی ڕەشی عـفریت و بێچوە عـفریتەکان سـپی نەکەنەوە ، هەروەها پەرێزی پاکی باوکیان لەو لایەنەدا پیـس نەکەن .

من نەهاتوم کای کۆن بە باکەم ، باس لەو سەرهات و ڕووداوانە ناکەم کە زۆر تا کەم لای هەمووان ئاشـکەرایە ، تەنها سەرئەنجامی کاروهەوڵە سیاسیەکانی کاک نەوشـیروان باس دەکەم لەو دوا ساڵانەی تەمەنیدا ... دەرئەنجامی دامەزراندنی بزوتنەوی گۆڕان ( پ د ک ) بوو بە بکوژوبکەری هەرێم ( ی ن ک ) بوو بە پۆڕی خوراو و ناوی زل و دێی وێران . دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی گۆڕانخواز بە ئامانجی گەیشتن بە لوتکەی دەسەڵات ، بە دیموکراسیەت و لە ڕێی سەندوقی دەنگدان و لە کەش وهەوایەکی ئازاد و تەندروسـتدا ، کارێکی فرە مەزن و هیوا بەخش بوو لەو ڕۆژگارەدا ، مۆمێکی بەتین بوو لەو زێرابە تاریک و پەنگ خواردوەدا . ئیدی ئەو بزوتنەوە گۆڕانخوازە هیوا بەخشە هەموو چینەکانی کۆمەڵگەی گرتە خۆ بە هەموو ئایدییا جیاوازەکانیەوە ، لە هەموویان ترسـناکتر سەرهەڵدان و گرنگیدان بە کۆمەڵێ کۆنە ئیخوانی تازە گۆڕانخوازی موسوڵمان لە لایەن سەرکردایەتی ئەم بزوتنەوە گۆڕانخوازەوە ، کار بەو شوێنە گەیشت کە ڕێخەری گشتی بزوتنەوە هاواری دەکرد ... پشت بە خوا دەیگۆڕین ، دەنگ بە هیچ یاسایەک نادەین کە دژ بە سەوابیتی ئیسلام بێت ، ئێمە لە سەوابیتە ئیسلامیەکان لا نادەین . تەنانەت مەلا کرێکار لە دوور وڵاتەوە فەتوای دەدا بۆ موسڵمانان حەڵاڵترە دەنگ بدەیتە بزوتنەوەی گۆڕان لە بری بزوتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی . جارێکی دی نوخبە ڕەدوی عەوام کەوت و پشت بە پشتی خودا دەیانویست بیگۆڕن . دەشـێت بەم بانگەوازە ژەهراویانە دەنگێکی زۆر کۆکرابێتەوە ، دەشـێت ئەو پێش ڕەفتە گەورەیەیی بزوتنەوەی گۆڕان ئەم جادوە بێت ، بەڵام کەسێک نیە باس لە پاش ڕەفتی کۆمەڵگا بکات ، داخۆ هزر و بیری کۆمەڵگە چەندە بەناخی زمیندا ڕۆ چووە !! ، چۆن دەکرێت گۆرانکاری لە کۆمەڵگەدا ڕووبدات ؟ ئەگەر لە سەوابیت و ناسەوابیتی ئیسلامی لانەدەیت و بنەمای تەواوی یاساکانت لە یاسا مرۆییەکانەوە وەرنگرتبێت . ئاخر ئەوە ئایینە یان بە دیاری کراوی شەریعەتی ئیسـلامە کە ڕێگر و بەربەستە لە تەوای گۆڕانکاری و پێشڕەفتی کۆمەڵگەکەمان . هەتا ئەو دەمەی بزوتنەوەیەک یان سەرکردەیەکی ڕاستگۆ ، بە ئاشکرا و ئازیانە بانگەشەی جودا کردنی دین لە دەسەڵات نەکات مەحاڵە هیچ گۆڕانکاریەکی مەزن لەو تاریکستانیەدا ڕووبدات .

سەرئەنجامی بانگەشەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و هەوڵەکانی پارتە ئیسلامیەکان و ئێرانی شیعە و تورکیای سونە و سعودی سەلەفی ، خۆش مژدە بن دوژمنانی کورد ، ئیدی هیچ کوردێک ناوی کوردی لە جگەرگۆشەکەی نانێت ، هیچ ئافرەتێکی کورد جلوبەرگی کوردی ناپۆشـێت جگە لە جلوبەرگی بیابانی عارەبی نەبێت ، هەندێکمان حیجابین بە مۆدێلی ئێرانی هەندێکیشمان حیجابین بە مۆدێلی تورکی ، پشت بە خودا لە ئایندەیکی نزدیکدا هەمووی دەگۆڕین بە نیقابە جوانەکەی سعودی عارەبی یان مۆدێلە ئەسڵ و بێ غەل و غەشەکەی داعەشـیی . زۆر سوپاس بۆ ئەو نادیموکراتییەی هەرێم ، خۆ ئەگەر ئەم کۆنە ئیخوانانەی ناو گۆڕان بگەنە لوتکەی دەسەڵات ، پێنچ فەرزە بە شەق نوێژیان فەرز دەکرد بە سەرماندا ، حیجابیان دەکردە بەر خوشک و دایکمان ، هەرچۆن کردویانەتە بەر دایک و خوشکی خۆیان ، ڕاست و چەپ دەستوقاچی تاونباریان دەبڕیەوە و بە شـمشێری شەریعە ملی هەموو ئازادیخـواز و گۆڕانخوازێکی ڕاستەقینەیان دەپەڕاند .

کاک نەوشیروان بەدەرلە وەی سەردەمانێک کە سکرتێری کۆمەڵەیەکی مارکسی لینینی بوو دواجاریش ڕێخەری گشتی بزوتنەوەیەکی گۆڕانخواز ، بەڵام لە ڕاسـتیدا هیچ کاتێک باوەڕداری خۆی لە ئاست خودا و ئاینی ئیسـلامدا نەشاردۆتەوە ، هەرچەندە هیچ کات ڕوخسـار و هەڵس و کەوتی کەسێکی دینداری نەبووە ، بەڵام پاش ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بوو بە پارتی دوهەم لە پەرلەمانی کوردستان و ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیی بە چاوی خۆی بینی ، هەم لە گوتەکانی هەم لە هەڵسوکەوتەکانی ، دیاردەی کەسێکی دیندار زێدەتر بەر چاو دەکەوت ، لە دیاردەی حەج و عەمرە بە دووربوو ، لە ڕاسـتیدا ئەم دیاردە کلاسیکە کەم هەیە لە سەرۆکە زاڵم و دیکتاتۆرەکان پێی هەڵنەستابن ، بەڵام کێ هەیە لە ئێوە وێنەی زۆربەی کۆنە ئیخوانە چالاک و بزێوەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕانی نەبینیبێت ، لە مەراسیمی حەج و عەمرەدا ؟ ، من نامەوێت ناوی هیچ کەسـێکیان بهێنم لەم گوتارەدا کە تایبەتە بە کۆچی دوایی کاک نەوشیروان موسـتەفا ، لە ڕاستیدا ئەو کۆمەڵە کۆنە ئیخوانە دەنگی بزوتنەوەی گۆڕانن ، بەبێ دەنگی ئەوان بزوتنەوە گۆڕان بزوتنەوەیەکی کەڕی لاڵی بێ حساب و کیتابە ، مزگەوتێکی خنجیلە لە ناو پارلەمانی کوردسـتان دەسـکەوتی سەرۆک پەرلەمانە گۆڕانخوازەکمان بوو ، بە مەبەستی بەجێ هێنانی نوێژ و نزا بەدەم چارەسەری کێشـەکانی کۆمەڵگەوە . ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان بەم ڕێگەیدا یەک هەنگاو بۆ دەسەڵات کەوتبێتە پێش ئەوا میللەت سەد هنگاو کەوتۆتە پاش . بەرزکردنەوەی کەسانێک بە پاشـخانێکی ئیسـلامی لە بزوتنەوەیکی جەماوەریدا ، وێنەی بۆمبێکی ئەتۆمییە و کەس نازانێت کەی بەو میللەتە بەدبختەدا ئەتەقێتەوە ، هیوادارم لەمەدا هەڵە نەبم ، ئەو شین و شەپۆڕەی کۆنە ئیخوانەکانی ناو گۆڕان کردیان لە پرسەکەی کاک نەوشیروان ، لە دیدی مندا شین و شەپۆڕبوو بۆ حاڵی خۆیان لە ترسـی نەمان وفەنا بوونیان لە  ئایندەیەکی نزدیکدا  .

لە داب و نەریتماندایە کە ڕێزێکی گەورە لە کەسانی کۆچکردوو بگرین ، هەرکەس ئازادە چۆن ڕێزی خۆی  بۆ هەر کەسێکی کۆچکردوو دەردەبڕێت ، بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە کاریگەری و جێدەستی بە دیرۆک و ڕەوشـی کۆمەڵگەوە دیار بێت . کاک نەوشیروانی کۆچکردوو لەم ڕۆژانەدا زۆر ناو و نازناوی پێ بەخشدرا ، هاوتاکرا لە تەک سەرکردەگەلێکی جیهانیدا کە جێ پەنجەیان هەتا دونیا دونیایە بە ئاسمانی نیشـتمانەوە دەدرەوشـێتەوە ، بەڵام لای من کاک نەوشیروانی کۆچکردوو ، بەتایبەت لەم کۆتا سـاڵانەی تەمەنیدا تەنها وەک باوکێکی دڵسـۆزی کۆنە ئیخوانەکانی کوردسـتان دەبینم .