گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

مام جەلال : دیداری تەمەن -

06/13/2017 15:05:07 نوسەرانی تر

هەنگاو محمد

زۆر قسە و باس لەسەر ئەم کتێبە کراوە..
منیش دوای خوێندنەوەی هەردوو بەرگەکەی ئەم تێچینە تایبەت دەکەم بە شڕۆڤەی ئەم کتێبە و نزیکەی سێ چارەگە سەدەی جوڵانەوەی سیاسی کورد لە باشوری کوردستان.. #کتێب زۆر جار وەک هاوڕێ ناو دەبردرێ و زۆرجاریش بە مامۆستا و زۆرجاریش پیرۆزی پێئەدرێ و دەپەرسترێ..
بەڵام به بڕوای من ئەبێت هەمیشە دیدێکی ڕەخنەیانە و بەروارد کردن و لە گۆشە گرتنی هەر بەشێک و پێناسێکی ناو کتێبەکە بە پێویستیەکی حەتمی دەزانم..

بۆ ئێمەی نەوەی نوێ بۆ چۆنیەتی هەنگاونانمان بۆ داهاتوو گرینگە #مێژووی میللتەکەمان بزانین لە بواری کلتوری و سیاسی و فەرهەنگی و دینی و تەواوی بوارەکانیتر ..لە نێو هەموویان جوڵانەوەی سیاسی هەڕەمێکی ناسینی نەتەوەیەکە لە چۆنیەتی تەحامول کردن و ڕوبەڕوبوونەوە و چەسپاندنی ماف .. بۆ کۆمەڵگایەکی سەرەتایی کە حیزب و جوڵانەوە سیاسیەکان نوێنەرایەتی میللەتێکیان کردوە لە تایبەتمەندی و پێناسی نەتەوەی کورد ..
بۆیە بە پێویستی دەزانم هاوڕێیانم و هاونیشتیمانیان ئەم کتێبە و دەیانیتر بخوێننەوە بۆ ناسینی مێژووی سەرکرد و جوڵانەوەکانی کورد

کتێبی #دیداری #تەمەن لە ئامادەکردنی بەڕێز صلاح ڕەشید
گڤتوگۆیەکی تۆمارکراوە و شێوازی نوسینەکەشی نەقڵکراوی دیدارەکەیەتی لەگەڵ #مام جەلال..
سەرەتا پچڕاندن و باسنەکردنی مێژووی ساڵی ۱۹٨٥ تاوەکو ۱۹۹۱ لای من جێگای سەرنجە..
وەک حیکایەت خوانێک ڕوداوەکان باس ناکەم بەڵکو مەبەستمە پەیامی کتێبەکە و #حیکمەت وەرگرتن لە پرسەکان بەیان بکەم ..

وەک ئاشکرایە هەریەک لە سەرکردەکانی کورد ( شێح مەحموود و قازی محمد و مەلا مستەفا ) سەرۆک عەشیرەت یان سەرۆکی تەریقەتێک بوونە جوڵانەوەکانیان نوخەبەیی و شێوەیەکی ئاغایی بووە ئەگەر ڕێکخستنێکیش هەبوو بێت ڕێکخستنێک بووە لەسەر بنەمای عەشایەری و پشت بەستن بوە بە هێزی بنەماڵە و ئاغاکان ..

بەڵام بوونی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سکرتێر بوونی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و غیابی مەلا مستەفا کە ئەوکات لە مۆسکۆ بووە،هەر لە کۆتایی چلەکانی سەدەی بیستەم سەرەتایەکە بۆ ڕێکخستنی سیاسی و سیستەمی ڕێکخراوەیی واتا مەبەستمە بڵێم لەو کاتەوە حیزب لە دایک دەبێت بە تەواوی کەم و کورتیەکانەوە.. کە بە دڵنیایەوە نوسەر و ئەدیب و شاعیرێکی وەک ئیبراهیم ئەحمەد دەستی؛باڵای هەبووە لەگەڵ هەڤاڵانی مەکتەب سیاسی و لاوێکی وەک مام جەلال ..

ئێمە ئەبێت بە چاوی ئەو کات هەڵسەنگاندن بۆ بیری نوێ و کەسایەتی و سیاسیەکان بکەین و وەک قۆناغێک باسی بکەین ..چونکە ئەمەی باسم کرد سەرەتایەکە لە غیابی شێخ و مەلا و تەکیە و عەشیرەت ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی نوخبەیەک بەرهەم بێنێت بۆ مەکتەب سیاسی حیزبێکی باڵای کوردستانی ئەوکات..لە بەرامبەر حیزبی شیوعی ..
وەک لە کتێبەکەدا دەردەکەوێت پیرۆزیەکی زۆر بە سەرکردە دراوە، کە مام جەلال باس دەکات لە کۆتایی چلەکان وێنەی دووانەی قازی محمد و مەلا مستەفا پیرۆزانە بەرزکراوەتەوە و ڕوحانیەتێکی کوردانەیان پێداوە و عاتیفەی ڕای گشتی لەسەر بونیاد نراوە..کە ئەو کاتە تەمەنی مام جەلال ۱٨ بۆ ۲۰ ساڵێک بووە ..
دواتر ئەڵێت کە سەردانی #مۆسکۆ ئەکەم بۆ لای مەلا مستەفا تێدەگەم کە دونیابینی وەک ئەوە نیە کە خەیاڵم لەسەر هەڵچنی بوو!..
لێرەدا ئەبێ لەوە تێبگەین هەڵای شەقام و بازاڕ زۆر جیاوازە لەگەڵ خودی تایبەتمەندی سەرکردەکان..
واتا لە نەبوونی کەسیتر، وەک باوکی نەتەوەی کورد لە مەلا مستەفا ڕواندراوە..کەچی دواتر لە شوێنێک دا مەلا مستەفا ئەڵێ من #زەعیم نیم.. واتا ڕابەر نیم و خۆم بە سەربازی عبدالکریم قاسم دەزانم تاحەتم بۆ ئەو و بەڕێز شێخ ئەحمەدی بارزانە! ..

دواتر مام جەلال باس لە #شۆڕشی ئەیلولی ساڵی ۱۹٦۱ دەکات و ئەڵێت کێشەکانی بارزانی لەگەڵ عەشیرەتی زێباری خاڵێک و هۆکاری سەرەکی شۆڕشەکە بووە! 
ئەم تێگەیشتنە هوتاڤدانەی مەکتەبی سیاسی لە کۆتایی چلەکانەوە تاوەکوو کۆتای پەنجاکان بۆ بە پیرۆز زانینی سەرکردەی کورد لە شەقامی کوردی..هۆکار بووە لە ساڵی ۱۹٦٤ بۆ ۱۹٦٦ بە #جاش بناسرێن و خەڵکی تەبەنی ئەم لێشاوە بکات!..

ئیصلاحی زراعی وەرچەرخانێکی گرینگ بووە بۆ کۆمەڵگا و جوتیاران و خەڵکی ڕەش و ڕووت..کە مەکتەبی سیاسی هاوڕابوووە و بەباشی زانیووە کەچی مەلا مستەفا لەبەر دەنگی #ئاغاکان دژی بووە..چونکە زۆربەی ئاغاکان وادیارە لە دەوری مەلا مستەفا بونە و ئەویش زیاتر پشتی بەوان بەستوە وەک لە حیزب و مەکتەب سیاسی..
بۆیە ئەبێ ئێمە ئەمڕۆ لەوە تێبگەین پ.د.ک مەکتەب سیاسی جیاواز بوە لەگەڵ پ.د.ک مەلا مستەفا.. هەتا بۆ وەڤدی مفاوەزاتی لەگەڵ حکومەتی بەغداد..تا ساڵی ۱۹۷۱

مێژووی شەڕی ناوخۆ و #براکوژی بەپێی ئەم کتێبه لە ملاملانێ و ناکۆکی نێوان باڵی مەکتەب سیاسی و بەڕێز مەلا مستەفا دەست پێدەکات کە مام جەلال #بارزانی تۆمەتباردەکات بە هەڵگیرساندنی و ئەڵێت#کودەتای کرد بەسەر مەکتەب سیاسی , لە بەرامبەرش ڕۆڵی توندی چەند ئەندام مەکتەب سیاسیەک بە هەڵە ئەزانێت بە تایبەت ڕۆڵی نوری شاوەیس.. خۆی بە تەیاری ناوبژیوانی ناو ئەبات و ئەڵێ بەناچاری لەگەڵ باڵی مەکتەب سیاسی ئەمێنمەوە.. وە دواتریش لە سەردەمی قیادە مۆقەتە و دەست پێکی شەڕی براکوژی ۱۹۹٤ پارتی بە هەڵگیرساندنی شەڕ تۆمەتباردەکات..
کە من بە پێویستی دەزانم ئەم باسە لە کتێبیتردا حەقی خۆی پێبدرێ و زیاتر توێژینەوە لە هۆکارەکان و ڕەوایەتیدان و لە قەنعات پێهێنانی براکوژی تێبگەین! ..

خاڵی بەهێزی هەر جوڵانەوەیەک و سەرکردەیەک دوو بەشی سەرەکیە کەبریتین لە دانپێدانانی ناوخۆی و بەدەست هێنانی پشتیوانی دەرەکی ..هەندێک کات دووەم لەیەکەم گرینگتر بووە لە نێوو مێژووی کورد!..
خاڵی بەهێزی دەرەکی مەلا مستەفا بریتیبووە لە
بەژداری کۆماری مهاباد -کاریگەری زۆری هەبووە بۆ وەلائی خەڵکی باشوور بۆی
پەیوەندی و پشتیوانی ڕوسیا-وەک ئەزانین ئەوکاتە حکومەتی ئێران و عێراق هاوپەیمانی ڕۆژئاوا بوون "ئینگیلیز و ئەمریکا" ، #ڕوسیا پشتیوانی هێزی دژبەر و ئۆپۆزسیۆنەکانی ناوچەکەی کردوە وەک پشک و کارتی فشار بەکاری هێناون.
پەیوەندی پچڕ پچڕ لەگەڵ ئێران
وە دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ #ئیسرائیل-کە من بە ئیجابی بۆکوردی دەبینم..ئیسڕائیل هەر لەگەڵ دروستبوونیەوە کاریگەری سەرەکی هەبووە لە یەکلاکردنەوەی پرسەکانی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و کەمایەتیەکانی ناو نیشتیمانی عەرەبی..
لە ناوخۆش بەڕێز مەلا مستەفا عەشیرەتی بارزانی هەبووە 
پشتیوانی زۆرێک لە ئاغاکانی هەبووە 
ڕکابەری سەرکردەی نەبووە..

ئاڕاستەی پەیوەندی #دیبلۆماسی و فیکری مام جەلال بە جۆرێکیتر بووە..هەوڵی پەیوەندی برایەتی کورد و عەرەبی داوە وە چۆتە ئەم گۆڕەپانەش بۆ بەدەست هێنانی پشتیوانی و سۆزی عەرەب بۆ خۆی و "کورد"
بیری #چەپ لە باشوری کوردستان کاریگەری زۆر هەبووە لەسەر مام جەلال و کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد بەتایبەت لە سەرەتای حەفتاکانەوە تا نەوەدەکان..
ئەمە وایکردوە مام جەلا ڕۆژهەڵاتیانە بەدوای پشتیوانی بگەڕێت و بڕوای بە ئیمڕیالیزم و پشتیوانی ڕۆژئاوایی نەبێت
کە ئەم تێڕوانینانەشی کاریگەری خراپی نیشانداوە لە نەوەدەکانەوە بۆ سەر ی.ن.ک.. چونک و وەک دەبینین لە دوای جەنگی سارد و نەمانی هەژموونی #سۆڤیەت .. #ئەمریکا بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەلابووە بۆ پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێش ئەمیش هەژموونی ئیسڕائیل بەرەو هەڵکشان بوووە بەهۆی ئەم پشتیوانیە نێودەوڵەتیەی لێکراوە لە ناوچەکە..

مام جەلال لەدوای ئەزموونی نێو #پارتی و پەیوەندی لەگەڵ ڕوسیا پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ سێ سەرکردەی#عەرەب دروست کردوە لە میسر و سوریا و لیبیا "حافز ئەسەد جەمال عبد الناسر موعەمەر قەزافی"لە بەرامبەردا پشتیوانی چەک و دارایی و ڕاگەیاندن و #سیاسی کراوە..
بەڵام زۆر کەم بوون ئەو سەرکردانەی بڕوایان بە برایەتی کورد و عەرەب هەبێت لە نێو عەرەب و کورد
ئەگەر هەشبووبێ لە نێوو عەرەب لەبەر بەرژەوەندی تاک؛لایەنە برەوی پێنەدراوە و نەبووە بە کلتووری شەقامی عەرەبی..هەوڵەکانی مام جەلال مەبدەئی و لەژێر کاریگەری بیری چەپی #مارکسی لینینی و#ماوتسی تۆنگی چین بووە
وە کەسێکی ئاشتی خوازی ڕۆژهەڵاتی بووە! 
کوردایەتی بەستۆتەوە بە ئاشتی لەگەڵ نەتەوەکانیتر
پەیوەندیەکانی لەگەڵ سەرکردە عێراقی و عەرەب و خامنەیی #شیعە بووە بە پێناس و ئاڕاستەی سیاسی مام جەلال تا کۆتایی..

خاڵی بەهێزی مام جەلال لە شۆڕشی نوێ و دروست بوونی ی.ن.ک بوونی پەیوەندی بووە لەگەڵ دەرەوە،ئەو وڵاتانەی کە باسم کردن
کە هاوکات بەهۆی ئەمەوە هاو فکربووە لەگەڵ کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان و دواتر کۆمەڵەی#ڕەنجدەران و دروست کردنی ی.ن.ک ..
تەسفیەی حیساباتی دەسەڵاتی یەکتر لە #شاخ هەر لەسەرەتاوە پەڵەیەکی ڕەشە بە جوڵانەوەی سیاسی کوردەوەیە ململانێکان و ئیشیقاق و جیابوونەوەکان مۆڕکێکی خودموختاری و قەبوڵ نەکردنی یەکتری پێوە دیاربوو وەهەروەها کلتوری مل شکاندنی یەکتر و ڕەش کردنەوەی ئەویتر..

پشتیوانی کوردانی ڕوژهەڵات و نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتەکانی تورکیا و ئیسڕائیل و ئەمریکا و دەزگا موخابەراتیەکان هۆکارێک بوون لە دروست بوونی یەکێتیەوە بارزانیەکان لە ئێرانەوە ئەم بۆشایە بقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی دوور مەودای خۆیان..!
لەگەڵ ئەوەی هەمیشە پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان دراوسێکان و زلهێزەکانی دونیا گرینگ بووە بەڵام نەبوونی پەیوەندی تۆکمە لەگەڵ ڕۆژئاوا خاڵی لاوازی ی.ن.ک و خودی مام جەلال بووە بۆ سەردەمێک کە سۆڤیەت لە ئاخر و ئۆخر دابووە و کرانەوەی دەسەڵاتی ئەمریکا بەڕووی دونیا بیندراو و ئاشکرا بووە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە سەرەتای دروست بوونی ململانێ و ناکۆکی نێوان وڵاتانی عەرەبی بۆ جەنگی ئیسڕائیل و خاکی فەڵەستین..هاوخەمی کورد و دونیابینی مام جەلال بۆ برایەتی؛لەگەڵ عەرەب وەک سیاسەتێک نەیتوانیوە خزمەتی یەکلا کەرەوە بە #کوردستان بکات..
لەم لاشەوە ویستی ئێران بۆ دروست بوونی هیلالی شیعی و دژیەتی ئەم ڕەوتە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لە ململانێکانی نەوەدەکانی سەدەی بیستەم لەنێوان یەکێتی و پارتی؛بەتایبەتی لە دیاریکردنی سنوری ساڵی۱۹۹٦ ..

لە جوڵانەوەی؛کوردی دا هەمیشە پشتیوانی دەرەکی و ناوەکی لاسەنگ بووە..بە جۆرێک سەردەمێک حیزبێک باشترین پشتیوانی و کۆدەنگی ناوخۆیی هەبووە لە بەرامبەردا پشتیوانی وڵاتی زلهێزی خاوەن هەژموونی نەبووە..بۆ ئێستاش بە پێچەوانەوە!..
هەموو کات دووبەرەکی ناوخۆیی خاڵی لاوازی کورد بووە،کە؛بەدڵنیایەوە هێزە دەرەکیەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەبووە بۆ ئەم دیاردانە..
وە لە بیریشمان نەچێت شوێنی جوگرافی کوردستان هاوکێشەکانی هێندەیتر ئاڵۆزکردوە دانایەکی بێ هاوتای پێویست بووە و پێویستە بۆ پاراستنی هاوسەنگی سیاسی لە؛نێوان وڵاتانی ئیقلیمی و زلهێزانی دوونیا..
لە بەشێکی کتێبەکەدا مام جەلال بوونی بیری جەلالی ڕەتدەکاتەوە لە شەستەکان و لە ئێستات..
بۆ بابەتی جەلالی شەستەکان من هاوڕام و تەنها دەرکەوتنی ئیعلامی و پەیوەندی دەرەکی وایکردوە بە مەکتەب سیاسی بوترێت جەلالی ئەرگینا پێویست بوو باڵی مەکتەب سیاسی یان ئیبراهیمی بێت ..
بەڵام لە دووای نەوەدەکانەوە بیر و پاشخان و خەرمانەی وونیابینی مام جەلال ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە زۆر ڕێکخستنی نێوخۆ و پەیوەندی دەرەکی کە دەبشوونی یەکێتی پارتیە لە سیاسەتی نێو خۆ و پشتیوانی دەرەکی جیاواز..

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێز "نەوشیروان مستەفا"دەردەکەوێت کە باشترین پەیوەندیان هەبووە و نزیکترین هاوڕێی مام جەلال بووە .بەڵام وادیارە سفەتی ئاشتی خوازی مام جەلال و ڕازی بوونی بە کەمترین مەرج لە ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ پ.د.ک خاڵی ناکۆکی نێوانیان بووە
کە بەداخەوە ئەم کتێبە ناگاتە مێژووی ڕێککوتنی ستراتیجی نێوان یەکێتی و پارتی ، وەک سەرەتاش باسم کرد باس نەکردنی مێژووی ٨٥ تا ۹۱ ناڕۆشنیەکی هێشتۆتەوە لە هاتنەوەی بارزانیەکان لە ئێرانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و نادیاری ڕۆڵی مام جەلال لەوکاتە خاڵێکی جێگای پرسە لەهەمبەرە بۆچوونی جیاوازی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا..
چونکە وەک ئەزانین هاوڕێیەتی ئەو و ڕازی بوونی ئەو بە ڕابەربوونی مام جەلال گەورەترین ڕۆڵی بینیوە بۆ دەست کراوە بوونی لە هەنگاونانی سیاسی و پەیوەندی و ڕێکوتننامە لەگەڵ ئەوانیتر..

من لاریم نیە کە هەموو وەڵامەکانی ئەم کتێبە وەڵامی خودی مام جەلالن،وەک ئامادەکار ئەڵێت بە تۆماری دەنگی هەیە..
بەڵام دەکرێت بەمەبەست کۆمەڵێک پرسیار و وەڵام نەنوسرابێتەوە لەم کتێبە..بەتایبەت پرسی پەیوەندی مام جەلال لەگەڵ بارزانی یان موبادەرەکەی ۱۹۹٨ی چوونی مام جەلال بۆ سەری ڕەش بەبێ پرسی مەکتەب سیاسی..یان پرسیاری وردتری بۆچوونی مام جەلال لەسەر پ.ک.ک بەتایبەتی لە نەوەدەکان .. کە بۆ ئەمڕۆی هەلومەرجی سیاسی کوردستان ئەیانتوانی کاریگەری زۆریان هەبێت ..
پەیامی کتێبەکە بۆ ئەمڕۆی هەلومەرجی سیاسی بەداخەوە ئەگەر واقیع بینانە و هەڵسەنگاندنی مێژوویانەی بۆ نەکرێت لەلایان خوێنەرەوە ئەوات خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندی حیزبەکان ناگەیەنێت..

ئەگەر ورد سەرنج بدەین دەبینین هەڵوێستەکانی مام جەلال هەمیشە بۆ پێکهاتنی زووبەزوو و ڕێککەوتن بووە دوور لە بارگرژی و جیابوونەوە و شەڕ،، لەسەرەتای هەڵوێستەکانی لە ۱۹٦٤ و ۱۹۷۱ و دەسبەردار بوون لە سکرتێری شۆڕشگێڕان لە دوای دروست بوونی ی.ن.ک و ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامی یەکەم هەڵبژاردن و ڕێککەوتنی واشنتۆن ..
هەموو ئەوانە لەپاڵ تێڕوانینی تایبەتی مام جەلال و ڕەتی فکری مێژوویی کەمن تێبینی زۆرم لەسەریان هەیە..بەڵام لایەنەکی باشی ئەوە بوە لەگەڵ "واقیعی حاڵ" مامەڵی کردوە بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی ..
لە دوای؛کۆنگرەی یەکەمی ی.ن.ک کوتلە و کوتلەکاری سیمای دیاری ناوخۆی حیزب بووە هەتا؛ئەو ژینگەیەی بە ئازادی ناودەبردرێ؛ خودی مام جەلال لە شوێنێکدا بە "بەرەڵایی" ناوی دەبات ..

لە دوای ۲۰۰۳ وە مام جەلال هێندەی وەک خودی سەرکردەیەکی کورد و وەک مام جەلال هەنگاوی ناوە،هێندە یەکێتیانە و وەک سکرتێری گشتی ی.ن.ک مامەڵەی نەکردوە..یان ڕاستترە بڵێم حێزبی لەگەڵ خودی خۆیدا گەورە و بەهێز نەکردوە..کە ئەمەش سیمای دیاری زۆرێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە..
ڕێککەوتنی ستراتیجی لەگەڵ پ.د.ک ڕێککەوتنی بارزانی و تاڵەبانی بووە نەک یەکێتی و پارتی! بۆیە بە قازانجی پارتیش شکاوە و کاریگەری هەرماوە! چونکە پارتی حیزبی بنەماڵەی بارزانیە دەسەڵات موتڵەقەن لای ئەوانە..وەک لە شوێنێک مام جەلال لە جیاوازی نێوان یەکێتی و پارتی باسی دەکات..
لە کۆتاییدا هیوادارم شیکردنەوەکانم بۆ پوختەی واتا و پەیامی ئەم کتێبە بە شێوەیەکی بابەتیانە لێکبدرێتەوە..
من وەک خۆم موعجیب نیم بەهیچ سەرکردەیەکی کورد
تا لە ئاست خواستی میللەتێکی زیندووی بەشمەینەتی کوردبێت بۆ سەربەخۆیی و ئازادی نەتەوەیەک..
بەڵام مام جەلال پڕۆسەیەکی نوێ و لە دایک بوونێکی نوێی کۆمەڵگایە کە وەک کەسێکی ئاسایی پێگەیشتوە و دروست بووە..
دوا ڕستەم ئەویە بۆ وەڵامەکانی مام جەلال
پەندێکی کوردی هەیە ئەڵێت "کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە"
کەواتە ئەبێت لە لێکۆڵینەوە و سەرچاوەی جیاواز جیاوازە هەڵسەنگاندن بۆ سەرکردە و قۆناغە مێژووییەکان بکرێت ..