گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

نه‌وشیروان گۆڕ هه‌ڵته‌كێنه‌: له‌تیف ڕه‌شید به‌ربانگ بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌ت ئه‌كا !.

05/30/2017 09:57:42 نوسەرانی تر


محه‌مه‌د  قاره‌مانى – هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان له‌ فینله‌ندا

هه‌موومان ئه‌زانین كاكه‌ نه‌وه‌ ژیانى خۆى كرده‌ قوربانى گه‌له‌كه‌ى و به‌ چه‌رمه‌سه‌رى بردیه‌ سه‌ر، تا خه‌ڵك بحه‌سێته‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ى  گۆڕانیش دروستكراوه‌ بۆ خه‌ڵك، نه‌ك بۆ مه‌جموعه‌یه‌ك ساتوسه‌وداى پێوه‌ بكه‌ن، سه‌ره‌تا بزانین، جه‌ماعه‌تێك له‌ناو یه‌كێتیا بۆچى وا حه‌ز به‌ نزیكبونه‌وه‌ له‌ گۆڕان ئه‌كه‌ن، ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ شه‌خسیه‌تیان؟. نفوسیان؟. خه‌مخۆرییان چییه‌، كه‌ پێك دێن له‌ شاناز ی بله‌ى ئه‌حه‌ ڕه‌ش و لاهور تاڵه‌بانى و له‌تیف ڕه‌شید. كورت و كرمانج ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ى ناو یه‌كێتى هیچ حه‌بلێكیان له‌ناو كورددا، له‌ حكومه‌تى هه‌رێما، له‌ناو خه‌ڵكا، له‌ناو یه‌كێتیا، به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، ئه‌یانه‌وێ سه‌رنجى جه‌ماوه‌رى گۆڕان بۆ لاى خۆیان ڕابكێشن و، له‌ژێریشه‌وه‌ هه‌ڵسوڕاو و به‌رپرسه‌كانى گۆڕان به‌ دزییه‌وه‌ بكڕن بۆخۆیان و، دوایی له‌ كۆنگره‌ى یه‌كێتى ده‌نگیان پێ بده‌ن و، بۆخۆیان بچنه‌ مه‌كته‌بى سیاسییه‌وه‌.

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌، ده‌یان په‌یج یان له‌ فه‌یسبوكا، به‌ ناوى شێخ لاهور و نزیك له‌یه‌كێتیه‌وه‌ دروستكرده‌، به‌ناوى ده‌میرتاشى كورد و، فریادڕه‌سى كورد و به‌شه‌ریه‌ت مامه‌ شێخ لاهور و شانازه‌وه‌، چه‌نه‌ها خه‌ڵكیان بۆ ته‌عین كردووه‌، تا دیعایاتیان بۆ بكه‌ن و، فوویان تێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هجوم بكه‌نه‌ سه‌ر چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسییه‌كى قه‌دیم و تازه‌، تا ڕێگه‌كه‌ بۆ شاناز و لاهور خۆش بێت، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، له‌تیف ڕه‌شیدى مێردى شاناز ده‌عوه‌ت و ئێواره‌خوانێكى بۆ سه‌ره‌ گه‌وره‌كانى گۆڕان ڕێكخست و به‌ربانگى بۆ كردن له‌ شارى سلێمانى.

*له‌تیف و شاناز دوو ملیار دێرى گه‌وره‌ن به‌ پاره‌ى میلله‌ت قه‌به‌ بونه‌

سه‌تا سه‌ت ئه‌وه‌ كه‌شف بووه‌،له‌ ئێن ئاڕتى بڵاوبۆیه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌، كه‌ له‌تیف ڕه‌شید (75000م2) حه‌فتاو پێنج هه‌زار مه‌تر دووجا زه‌وى له‌ ده‌باشان به‌ ژماره‌ى 144/17 كردۆته‌ ناوى خۆیه‌وه‌، له‌تیف جوابیشى دایه‌وه‌ نه‌یوت هى من نییه‌. دیاره‌ به‌وه‌ تێریان نه‌خوارده‌ به‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ شاناز له‌نده‌نى خێزانى (7500) حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌ت هه‌زار ترى داگركرده‌، خه‌ریكه‌ ئه‌یكاته‌ مه‌شروعى سه‌كه‌نى، حاڵى حازر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى نالیا شه‌ڕیانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌، له‌م پرۆژه‌یه‌ لاهور شێخ جه‌نگیش شه‌ریكه‌.

جگه‌ له‌وه‌ش، لێره‌دا  تەنیا باس لە بەشێکی کەمی ماڵ و موڵک و ئەو سامانە بكه‌ین، کە بە ناشەرعی پێکییەوەیان ناوە، هەڵبەت ژمارەکان لەوە زۆرترن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شانازه‌ى ماڵى یه‌كێتى كاولكرده‌و ئه‌یه‌وێ هین گۆڕانیش به‌ قووڕ بگرێت، هێنده‌ ڕوو قایم نه‌بێ و باسی چاكسازی و گه‌نده‌ڵی نه‌كات و فرمێسكی تیمساحی بۆ خه‌ڵك نه‌رێژێ :

یه‌كه‌م:  زه‌وییه‌ك لە ئینگلتەرا له‌ رێگای فرۆكه‌خانه‌ی (گاتویك) به‌ بری ٥ ملیۆن پاوه‌ند.

دووه‌م: خانویه‌ك لە به‌غدا ‌به‌ناوی شێخ لەتیفی مێردی، بایی ٢٥ ملیۆن دۆلارە، ئەم خانووە موڵکی دەوڵەتی عێراق بوو، کە سەددام تیاچوو، لەتیفی شێخ جەمالی خەزێنە، کە مێردی شانازە، ئەو کاتە وەزیر بوو فرسەتی هێنا و داگیری کرد. ئێستا ئەم خانووە دراوه‌ بە سه‌فاره‌تی كوه‌یت مانگانە به‌ بری ٥ ده‌فته‌ر دۆلار. خانوه‌كه‌شی له‌ عابد حموود مسته‌شاری سه‌دام كڕیوه‌ به‌ ٥٥ ملیۆن دۆلار و ئێستا بایی ٢٥ ملیۆن دۆلاره‌ ، ، با خه‌ڵك بفه‌رموێ بزانێ سه‌فاره‌تی كوه‌یت له‌ كوێدایه‌ و كرێیی مانگانه‌ ده‌ده‌ن به‌ كێ ؟

سێهه‌م: ڤیلایەک لە له‌نده‌ن بایی ٣٥ ملیۆن پاوه‌نده، وەک شێخ لەتیفی مێردی باسی دەکات، دەیان ئاودەست و حەمام و ژووری نووستنی تێدایە. له‌تیف ڕه‌شید ، دیبلۆماتكارێك ده‌عوه‌ت ده‌كات ، كاتێك دیبلۆماتكاره‌ بیانییه‌كه‌ ده‌چێته‌ ماڵه‌كه‌ی سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ ،، ده‌ڵێ چوومه‌ته‌ ماڵی مه‌لیكی زۆربه‌ی وڵاته‌ خلیجیه‌كان ، ماڵی هیچ كامیانم وه‌ك ماڵه‌كه‌ی له‌تیف ڕه‌شید نه‌بینی ، خه‌ڵك ده‌توانن به‌ ئاسانی ڕاستی و درووستی ئه‌م قسانه‌ بسه‌لمێنن و شته‌كی شاراوه‌ نییه‌ ،

چواره‌م:  نزیکەی ١٠-١٢ دۆنم زەوی لە دەباشان داگیرکردووە و کردوویەتی بە ناوی خۆیەوە.

پێنجه‌م:  چەندین دۆنم زەوی دەیکەیان داگیرکردووە لە گوێژە بە ناوی خۆی و شیخ لەتیفی مێردی و منداڵەکانی:

شه‌شه‌م: ئاسۆسی كوڕی له‌ مه‌نتیقه‌ی ، نایسبریدج كه‌ گرانبه‌ها ترین شوێنی دنیایه‌ شووقه‌ی هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش ته‌نها ملیاردێره‌كان ده‌توانن له‌و شوێنه‌ شووقه‌یان هه‌بێت ،

حه‌وته‌م: دوو فلات له‌ كۆمه‌ڵگای (به‌هاران)، هه‌ردووكیان لێكدراوه‌، نرخه‌كه‌یان بە چەند ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

هه‌شته‌م: شوقه‌یه‌كی تر له‌ فاروق گروپ نرخه‌كه‌ی نازانرێت.

نۆیه‌م: هەڵبەت ئەمانەی سەرەوە کەمترین خانوو و موڵکن، کە تەنیا موڵکی خێزانی شانازە ،

ده‌یه‌م: هەر یەک لە مناڵەکانی شاناز (ئاسۆس، زاگرۆس و سارا) لە ئینگلتەرا سەرو خانوو و سەیارە و موڵکی تایبەت بە خۆیان هەیە.

یانزه‌یه‌م:  لە سلێمانی و شوێنی دیکە چەندین دۆنم زەویی و باخچە و موڵ و موڵکی داگیرکراویان هەیە.

دوانزه‌یه‌م: بەشێکی زۆر لە پارەی یەکێتیی کە لەسەردەمی شۆڕشەوە، بۆ شێخ لەتیفی

میردی شانازی ناردراوە، بە دانپێنانی فوئاد مەعسوم و پێشتریش د.کەمال فوئاد، تا ئیستا نازانرێت ئەو پارانە چەندە و چی لێبەسەر هاتووە...

سیانزه‌یه‌م:  دوای نه‌خۆش كه‌وتنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ، له‌ له‌نده‌ن بینایه‌كی ٥ نهۆمیان كڕی له‌ یه‌كێك له‌ شوێنه‌ به‌ ناوبانگه‌كانی له‌نده‌ن له‌ سه‌ر ڕووباری تایمز ، به‌ حساب ئه‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌ به‌ڵام ئه‌و بینایه‌ به‌ ناوی شانازه‌وه‌یه‌.

هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس كراون مشتێكن له‌ خه‌روارێك ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی باس كراوه‌ بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ یه‌كێتی و خێڵكی كوردستان ئه‌وا به‌شێك له‌ قه‌یرانی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كات  ناكرێ و ناشی خۆت گه‌نده‌ڵترینی گه‌نده‌ڵه‌كان بیت و فرمێسكی تیمساحیش بۆ خه‌ڵك بڕێژی، خه‌ڵك زۆر له‌ ئه‌وه‌ ووشیارتره‌ كه‌ تۆ بته‌وێ هه‌ڵیان بخه‌ڵه‌تێنی و بچیته‌ هه‌ندێك گوندی لای خۆت مه‌به‌ست و تۆپی لاستیك و جلی یاریی بۆ گه‌نجه‌كان بكری و كارتی ١٠ هه‌زاری بۆ موبایله‌كانیان بكری .

 

•لاهور گایه‌كى سه‌رشێته‌ بیر ناكاته‌وه‌

جارێكیان لاى كاك نه‌وشیروان بووین، دكتۆر محه‌مه‌د سابیر و مام رۆسته‌میش دانیشتبون، گله‌یی له‌ لاهور ئه‌كرا وه‌زعى ئه‌منى تێك ئه‌داو له‌خۆیه‌وه‌ مه‌علوماتى نییه‌ ئه‌ڵی ده‌قیق مه‌علوماتم لایه‌و خه‌ڵك تۆمه‌تبار ئه‌كا، ئیتر كاك نه‌وشیروان وتى، هه‌موو جارێ مام جه‌لال ئه‌یوت ئه‌م لاهوره‌ وه‌ك گا سه‌رشێته‌كان وایه‌ بیر له‌هیچ ناكاته‌وه‌ ئه‌بێت یه‌كێ چاوى لێی بێت. بابزانین ئه‌م شۆڕه‌ سواره‌ كه‌ پاره‌ى خه‌ڵك خۆى كردۆته‌ عه‌نته‌ر چۆن وا هاتۆته‌ پێشه‌وه‌:

یه‌ك: له‌ كه‌ركوك له‌ ڕێگه‌ى عه‌مید فوادى نه‌وت و غازى شیماله‌وه‌، سه‌یته‌ره‌ى داناوه‌، به‌ زۆر خاوه‌ له‌ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌كان ئه‌سێنێ. ڕۆژانه‌ بایی (200000) دووسه‌ت هه‌زار دۆلار ته‌نها سه‌رانه‌ وه‌رئه‌گرن، به‌پێی قسه‌ى ئاسۆ ئه‌ڵمانى كه‌ له‌كاتى توڕه‌بونا به‌ مامۆستا غه‌فوره‌كه‌ى  جێگیر مه‌ڵبه‌ندى ووتوه‌، ئه‌م زانیاریانه‌ش لاى مامۆستا كاوه‌ محه‌مه‌دى په‌رله‌مانتارى گۆڕان هه‌یه‌، كه‌چى بڵاوى ناكاته‌وه‌.

دووه‌م: پانزه‌ سالًه‌ كۆمپانیاى كه‌لكان، ئیشى نه‌وت و تیجاره‌تى نه‌وتى ئه‌كا، كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ژوور مه‌تعه‌م شكاره‌وه‌ له‌ سلێمانى، ئه‌م كۆمپانیایه‌ سامان شێخ جه‌نگى و ژنه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ى ئه‌به‌ن كه‌  براى لاهوره‌. هه‌ر شه‌ریكه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ى كۆیه‌و كه‌لكان ئیش بكا بێجگه‌ له‌مانه‌ ئه‌وا لاهور دژه‌ تیرۆر ئه‌نێرێته‌ سه‌ریان.

سێیه‌م: له‌چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و دووز و گه‌رمیانا، ئه‌م لاهوره‌ سه‌تان پیاو كوژى كریوه‌و خه‌ڵكیان پێ ئه‌كوژێ، ئه‌م پباوكوژو عه‌نته‌رانه‌ شاره‌كانى كوردستان به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ڕه‌زاله‌تیانه‌، ئه‌مر بیل قه‌بزیان هه‌یه‌ له‌باتى سجن یان بكا، پاره‌یان ئه‌داتێ و ده‌مانچه‌و سه‌یاره‌یان ئه‌داتێ.

چواره‌م: لاهور له‌ ئێرانیه‌كان پاره‌ وه‌رئه‌گرێ مه‌علوماتیان له‌ سه‌ر مه‌سئوله‌كانى گۆڕان و یه‌كێتى ئه‌داتێ، له‌ ئه‌مریكیه‌كانیش پاره‌ وه‌رئه‌گرىً ئه‌ڵێ ڕێ له‌ ئێران ئه‌گرم.

پێنجه‌م: پاره‌ى نه‌وتى كۆرمۆر و شارى غازى چه‌مچه‌ماڵ لاهور قۆرخى كرده‌.

شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژمێریارى سلێمانى و خه‌زێنه‌ى سلێمانى لاهور پاره‌كانى ئه‌برد كه‌ هین مه‌رزى باشماخ و په‌روێزخان بو، بۆیه‌ سلێمانى بووه‌  شارێكى مردوو.

حه‌وته‌م: ئاسۆى شێخ جه‌نگى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمه‌ له‌ ڕووسیا، براى لاهوره‌ دوو قومارخانه‌ى له‌ سان پیته‌ر سبۆرگ و مۆسكۆ كرده‌ته‌وه‌، هیچ ئیشێ بۆ حكومه‌ت ناكا مانگانه‌ بودجه‌كه‌ش وه‌رئه‌گرێ و ده‌وام ناكا به‌ناوى ئه‌وه‌ى بینایان له‌ مۆسكۆ نه‌كڕیوه‌.

هه‌شته‌م: ئاراس شێخ جه‌نگى بیست ساڵ پاره‌ى ئیداره‌ى گشتى یه‌كێتى له‌ لابووه‌، دكتۆر كه‌مال فواد سه‌ت و بیست و دوو  ملیار دینارى عێراقى دابویه‌، بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى بیناى مه‌كته‌به‌كانى یه‌كێتى پاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لاهور ئاودیو كرد. ماوه‌یه‌ لاهوریان له‌ گرین لاند شارده‌وه‌ دوایی هاته‌وه‌. فلیمه‌كانى عه‌نتیكه‌یه‌ ئه‌م كابراى دژه‌ تیرۆره‌، هه‌ر كاتێ بزانێ بارى خواره‌ ئه‌چێ دوو سجن به‌ڕه‌ڵا ئه‌كا و، ته‌قه‌یان لێ ئه‌كا ئه‌ڵێ ئه‌روه‌ڵا گروپێ تیرۆریستى هێرش ئه‌كه‌نه‌ سه‌ر شار و وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وجار میلله‌تى داماو و كۆیله‌كان ئه‌كه‌ونه‌ پیاهه‌ڵدان به‌شان و باڵیانا.

ئه‌مانه‌ن گوایه‌ ئه‌چنه‌ سه‌ر قه‌بر كاك نه‌وشیروان، ئه‌گه‌ر له‌ دزى و جه‌رده‌یی و  چه‌ته‌یی ئه‌مانه‌ بكۆڵیته‌وه‌، ده‌ستت هیلاك ئه‌بێ ئه‌ونه‌ شت بنوسی، ئاخه‌ر خه‌ڵك چۆن ئه‌مانه‌ ئه‌كاته‌ كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خۆیه‌وه‌و لێیان قبوڵ ئه‌كا ببنه‌ ئه‌ژدیهاى حه‌وت سه‌ر. سلێمانى هین ئه‌وه‌ نییه‌ ڕێگه‌ى دزو جه‌رده‌ى وه‌ك ئه‌مانه‌ى تیا بێته‌وه‌، چ جاى  نه‌وه‌كو گۆڕان قبوڵ كا له‌تیف ڕه‌شید خواردنیان بۆ حازر بكا.

بۆیه‌ ئه‌ڵێم، كاكه‌ نه‌وه‌ گۆڕ هه‌ڵته‌كێنه‌، له‌تیف خواردن بۆ هه‌ڵسوڕاوه‌كانت حازر بكاو، لاهور و شاناز میراتگرت بن، چاك ئه‌ڕۆینه‌وه‌.