گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

کلاسیکۆ

05/12/2017 17:13:34 ساڵح میراودەلی

ساڵح میراودەلی

ڕۆژنامەوان: قوربان کلاسیکۆی لای ئیوە چۆنە؟

هاووڵاتی: دەکرێ بڵێی کولێرەیکۆ نەک کڵاشیکۆ ئەوەی جەنابت دەیڵێی لە هەورامانە.

نانا قوربان مەقسەدی من شتێکی دیکەیە خەراپم لێ حاڵیبووی، کلاسیکۆ یاریە دوو گۆڵیەکەیە ئەها بیست سی کەس بەدوای تۆپیکەوەن بەقەد گندۆرەکی ئەو دەشتی بیتوێنەی نابێتن، ئەوە لەوانیش گەڕێ ئەو هەموو عالەمە لە دونیا تەماشایان دەکا و دوای تەواو بوونیشی بە زەردەخەنەو خۆشیەوە ملی ڕێدەگرنەوە بۆ ماڵێ.

ئەها دەوابڵێ ما خرا نەبوو، کوڕە هەر سەیرە سەیر، وەڵا کاکە ئەمە لێرە کلاسیکۆمان زۆرن هەر یەک و دوونین، ئیدی کلاسیکۆی ئەوروپیەکانیشی هاتۆتە سەرێ! بەڵآم لای ئێمە دوای گەمەی کلاسیکۆی ئاگر دەبارێت، مەملەکەت دەکەوێتە ئینزارەوە، خوێن دەڕژێ، ژن و مێرد لێک جیادەبنەوە، کوڕە هەر مەپرسە ئەو ئاسمانە بەقەدەر ئەستێرەکانی گوللەی پێوە دەنرێن!

وەرە شتەکی عەجایەب ترت پێ بڵێم، دەیانگوت کابرایەک هەبوو دەر و جیرانەکەی خەریک بوون کۆمەکی بۆ کۆبکەنەوە لەبەر هەژاری و نەداریان، کەچی ئەوێ ڕۆژێ کلاسیکۆ بوو گوتبووی جوانەگایەکم خێری مەولودی سمایلی پێغەمبەری بێت فڵانە تیپ بیباتەوە.

یەعنی چی ؟ کلاسیکۆمان زۆرن؟ !

قوربان کلاسیکۆیەکمان هەیە هی دوو بنەماڵانە، ئەوە زیاتر لە پەنجا ساڵە هەر بەردەوامە.

یەعنی تا ئیستا براوە و دۆڕاو دیارنیە هەر بەردەوامن.

وەڵا کەس تێیان ناگات، هەردوو خۆ بەبراوە دەزانن و کەچی گەمەکەش بەردەوامە.

وەڵڵا سەیرە جا ئەگەر هەردووک هەر خۆ بەبراوە بزانن ئەی دۆراوەکە کێیە

قوربان وەڵامەکەی ئاسانە، میللەتە میللەت، ئەو خەڵکە ڕەش و ڕووت و برسیە دوای ئەو هەموو ماڵوێرانیەش چەپڵەیان لۆ لێدەدەن و بە پێشڕەوی خۆیان دەزانن.

ئەها کەواتە ئەو میللەتە گشتی برسیە و ئەوەش حاڵیانە.

بەڵێ قوربان میللەت ( گشت+برسی ) کەچی لەبری نان پێیان دەڵێن ( گشتپرسی ) تان بۆ دەکەین

ئەها وەڵا خۆ ئەوەش خراپ نیە چ عەیبیەتی  برام.

قوربان خۆناڵێین خراپە، خراپیەکە لەو کلاسیکۆیانەدا بوو کە پێشتر عەرزی جەنابتم کردبوو،چونکە هێند زۆرن نایەنە ژماردنێ، کلاسیکۆی پەرلەمان و سەرۆکایەتیمان هەیە ئەوە دوو ساڵە دەبەرێکدان، کلاسیکۆی پێشمەرگەمان هەیە بیست ساڵە بە پلەی حەفتا و هەشتای گەرمی هەر بەردەوامە، کلاسیکۆی کەناڵ و ڕۆژنامە و سایت و کۆشک کڕین و نەوت و غاز فرۆشتن و چی و چی کوڕە لە ژماردن نایەن، سەرەڕای هەموو ئەو بەدبەختیانە لە نێو حزبەکان خۆیان کلاسیکۆ هەیە ئەوانیش وەکو بایەعی دابەشیان کردووە بەسەر شارەکان و خەڵکەکەیاندا.