گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە

05/09/2017 15:06:34 ئومێد بابان

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە شاری هەولێر، خاوەنی كافتریای "زێوە" لە هەولێر كە پێشتر پێشكەشكاری بەرنامەی "سەیر و سەفەر"ـی كەناڵی ئاسمانیی كوردسات بووە، بە دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە مێدیاكانی ڕاگەیاند، كاتژمێر (٦)ی ئێوارەی دوێنێ ڕێكەوتی (٨/٥/٢٠١٧)، پۆلیس لە بوونی ڕووداوێكی خۆكوشتن لە كافتریای "زێوە" كە دەكەوێتە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری، ئاگادار كرانەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوتووە كە (سۆران خەلیل) ناسراو بە (سۆران سەقزی)، تەمەن (٣٨) ساڵ، كە پێشتر پێشكەشكاری بەرنامەی "سەیر و سەفەر"ـی كەناڵی ئاسمانیی كوردسات بووە و خاوەنی كافتریای ناوبراویش بووە، بە گوللـەیەكی دەمانچە كە لەسەر سینگی خۆی داوە، گیانی لە دەست داوە.

وەك عەبدولخالق تەڵعەت ئاماژەی دا، بە ماوەیەكی كەم پێش خۆكوشتنەكەی، ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێ و هاوبەشەكانی سەر كارەكەی، باسی لەوە كردووە كە قەرزێكی زۆری لەسەر كەڵەكە بووە كە بڕەكەی دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار.

جەختیشی كردەوە، جگە لەوەی كامێرای چاودێری لە كافتریاكەدا هەیە، وتەی هاوڕێكانی وەرگیراوە و ئاشكرایان كردووە كە لەسەر ئەو قەرزە زۆرە كە نەیتوانیوە بیداتەوە، خۆی كوشتووە.

دەشڵێت، لە ئێستادا دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و تەرمەكەی هەڵگیراوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە، هەروەها ئەو دەمانچەیەیش كە ناوبراو خۆی پێ كوشتووە، ئێستا لای پۆلیسی بەڵگە و تاوانە.

ئومێد بابان

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر