گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا

04/10/2017 12:36:46 پێنوسەکان

لە شاری مانجێستەر-ی وڵاتی بەریتانیا و بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی خۆیان و لەدایکبوونی ئۆجالان-ەوە، ڕێکخستنەکانی پژاک سمینارێکیان بۆ سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پژاک ڕێکخست.

دوێنێ، لە شاری مانجێستەری وڵاتی بەریتانیا بە دەستپێشخەری رێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەریتانیا بە مەبەستی پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەرزاندنی پژاک و ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سمینارێک بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر بۆ سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پژاک سازکرا.

سمینارەکە بە ساتێک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە خەباتی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر داوا لە هاوسەرۆکی پژاک کرا وتەکانی خۆی پێشکەش بکات.

سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پژاک لە وتەکانیدا لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی رێکخستنەکانی پژاک لە ناوخۆ و دەروەی وڵات، بابەتی هەڵبژاردنەکانی ئێران ، پەیوەندی لەگەڵ حزبەکانی ڕۆژهەڵات و هێرشەکانی ئاکەپە و دۆستانی بۆسەر شەنگال دوا.

لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا ئامادەبوان بە ڕەخنە، پێشنیار و پرسیار سمینارەکەیان بەشدارییان کرد.

دواجار پەیامی هەر یەک لە رێکخستەکانی گەنجان،بزوتنەوەی گۆڕان، پارتی یەکێتتی دیموکراتیک (پەیەدە) و هەر وەها حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا لە لایان نوێنەرانیانەوە بە مەبەستی پیرۆز باییی خوێندرانەوە و بە سرودی شۆڕشگێڕانە کۆتایی بە سمینارەکە هێنرا.