گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال

03/17/2017 15:30:35 پێنوسەکان

تایبەت بە پێنوسەکان

لە درێژەی ئەو ئاستەنگانەی لە ھەولێر بۆ ئازادی ڕادەربڕین دروست دەکرێن، ڕێگری کرا لە کۆڕێکی شاعیر و نووسەر ھەلۆی سامی ، کە بڕیار بوو لەم کۆرەدا قەسیدەی شمشاڵ و با بخوێنێتەوە، وەکو خۆی بە پێنوسەکانی ڕاگەیاند بۆ کارەساتی شەنگال نووسیویەتی.

لە بارەی ڕووداوەکەوە ھەڵوی سامی ئەوەشی بە پێنوسەکان ڕاگەیاند کە ئاسایشی ھەولێر بێ ھیچ بەڵگە و بیانویەک ڕێگەیان لە بەستنی کۆرەکە گرتووە، پۆستەرەکانیان دڕاندوە ، ئاستەنگیان دروست کردووە بۆ ئامادەبوونی خەلک.

لەم ھەفتەیەدا ئەوە بۆ دووەم جارە لە ھەولێر رێگری دەکرێت لە کۆر و کۆبوونەوەی نووسە و رۆشنبیران .

پێشتریش و ھەر لەم ھەفتەیەدا رێگری کرا لە کۆریکی دەزگای ستاندەر و دەزگاکەش داخرا.