گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت

03/16/2017 03:59:22 پێنوسەکان

سەرۆکی دەزگای شەهیدی ئێران ڕایگەیاند مافی هاووڵاتیبوون بەو ئەفغانییانە دەدرێت کە وەک سەرباز لە سووریا شەڕ دەکەن. لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جەوان، محەمەدعەلی شەهیدی سەرۆکی دەزگای شەهیدی ئێران ئاشکرای کرد لەسەر فەرمانی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییانەی لە چوارچێوەی لەشکری فاتمیون و پارێزەرانی حەرەم ڕەوانەی سووریا دەکرێن، لە ئێران مافی هاووڵاتیبوونیان پێدەدرێت.

بەرپرسەکەی دەزگای شەهید، لێدوانی ڕێبەری باڵای وڵاتەکەی باس کرد بەوەی کە ئەو کەسانە دوای گەڕانەوەیان بۆ ئەفغانستان بە تاوانی بەشدارییان لە شەڕی سووریا و پاراستنی حەرەم، لەلایەن چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبانەوە لەسێدارە دەدرێن، هەربۆیە مافی هاووڵاتیبوونیان پێدەدرێت و وەک ئێرانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئایەتوڵڵا خامەنەیی جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە کە پاراستنی ئەو کەسانە و خێزانەکانیان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ئێران و بە کوژرانیشیان وەک شەهیدی ئەو وڵاتە دەناسرێن و کەسوکاریان لە مافی خانەوادەی شەهید سوودمەند دەبن.

جێی باسە، حکومەتی ئێران دەستەواژەی (شەهیدانی حەرەم) بۆ ئەو چەکدارە ئێرانی و ئەفغانی و پاکستانییانە بەکار دێنێت کە لە شەڕەکانی سووریا شانبەشانی سوپای ئەو وڵاتە دەکوژرێن. هەرچەند تائێستا ئامارێکی ورد لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە لەسەر ژمارەی کوژراوانی ئەفغانی لە سووریا بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام لە چەندین مەراسیم و بۆنەدا ڕاگەیەندراوە کە زیاتر لە ٤٠٠ چەکداری ئەفغانی لە شەڕەکانی سووریادا کوژراون. چەکدارانی ئەفغانی لە "لەشکری فاتمیون" ڕێکخراون و هەروەها ژمارەیەکی دیکەش لە هاووڵاتییانی پاکستانیی نیشتەجێی ئێران لە چوارچێوەی "لەشکری زەینەبیون"، ڕەوانەی سووریا کراون بۆ پارێزگاری لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لەو وڵاتە و هاوکاریکردنی هێزەکانی سەر بە حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا.