گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

تەنها کورتەيەک ئايا زەردەشتيەکان ئاگر پەرستن يان خودا پەرست

02/07/2017 16:30:49 نوسەرانی تر

عەلی قادر

ئێمە پێش هەموو شتێک کە باسی ئاينێک دەکەين دەگەرێين بۆ بەڵگە و رابردووی ئەو ئاينە .

ئاينی زەردەشتی ئاينيکی کۆنە و هەزاران ساڵەيە لە ماوەي ئەوهە زاران ساڵەی کە لە رابردوو تاکو ئیستا هيچ شوێنەوارناسێك يان هيچ زانايەکی مێژووی يا خود مێژوو نوسێکی راستە قينە توانی بیسەلمێنێت کە زەردەشتيەکان ئاگر پەرست بوون ياخود هيچ نوسراوێک يان هيچ بەلگەيەکی ئاساری ئەو کات دەست کەوت ، نەخير .

ئاينی زەردەشتی ئاينی خواپەرستی بوو نەك ئاگر پەرست چونکە خاوەن کتێب بوون جا ئەو کتێبە خودی پێغەمبەری زەردەشتيەکان بينوسيبێتەوە ياخود خودايی بووبێت ئەوە گرنگ نيە لەلای من گرنگ ئەوەيە خاوەن کتێب بوون ..بەعەربی دەگوترێت آهلل کيتاب . خاوەنی کێيب .

نەك خاوەنی شتێکی بێ گيان بووبن وەکو بت يان شێوازی ئاگرپەرستی . کە باسی ئاگر دەکرێت لە ئاينی زەردەشتیدا ئاگر بەمانای پەرستن نا ، بەڵکو بەمانای پيرۆزی يان بەمانای هێمای سەرکەوتن چونکە لەسەرکەوتنی هەر جەنگێک بۆ دەربرينی خۆشی و سەرکەوتن هێمای ئاگر بەرزکراوەتەوە .

لە گۆرەکانی ئاشوری دا يان گۆتی دا يان گۆرەکانی رۆم دا هەر نەتەوەيەك کە خوا پەرست نەبووە هێما ياخود لۆگۆی ئەو ئاينە لە ناو ئەو گۆرانەدا هەبوو . بەڵام ئايا هەزاران ساڵ بەر لە ئیستا وە تاکو ئیستا هيچ شتێک بەدی کرا لەکاتی دۆزينەوەی گۆری زەردەشتيەکاندا ئەوە بسەلمێنیت کە زەردەشتيەکان ئاگر پەرست بوون، نەخير .

پرسيار لێرە دايە ئايا موسڵمانەکان کەعبە دەپەرستن يان خودا؟ بۆ موسڵمان کەعبەی پێ پيرۆزترين شت بێت لە دوونيا بەلام بۆ نابێت زەردەشتيەکان ئاگریان پێ پيرۆز بێت کەواتە دەبێت موسڵمانەکانيش کەعبە پەرست بن نەك خودا پەرست.

بەلام راستی حاشاهەڵنەگر ئەوەيە موسڵمانەکان خودا پەرستن و کەعبە شوێنکی پيرۆزە .

لەلای زەردەشتيەکانيش بە هەمان شێوە خودا پەرستن و بەلام ئاگريان لا پيرۆزە .

کەواتە ناتوانين بلێين زەردەشتيەکان ئاگر پەرستن بەڵکو يەكەم ئاينی خواپەرستی ويەکتا پەرستی لەسەر دەستی زەردەشتيەکان هاتە ئاراوە لە دوونيا .

ئەی کێييە دەلیت زەردەشتيەکان ئاگر پەرست بوون تەنها ئەو پياوە ئاينيانەن کە لە رابردوولەلايەن عەرەبەکان بەگوێيان دادراوە و ئەو ناوەيان داوەتە پاڵ زەردەشتيەکان ئەگيناهيچ پێاوێکی ئاينی نيە بەڵگەی پێبێت لەسەر پەرستنی ئاگر لەلاين زەردەشتيەکانەوە تەنها قسەيە نەك بەڵگە ئەوانيش بەگوێي کۆمەڵگەی دادەدەن .