گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین

01/18/2017 15:17:29 پێنوسەکان

پێنوسەکان...

لە سەردانێکی تایبەتیدا ( پیر لوقمان) ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستان، بۆ کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین، ئاڵای کوردستانی بەفەرمی کردە ملی ( نظمی حزوری) کونسوڵگەری و نوێنەری حکومەتی فەلەستین.

لەدیدارەکەی ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستاندا لە هەولێری پایتەختی کوردستان، بۆ لای کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین، پیر لوقمان، ڕایگەیاند: ( ئێمە، نەتەوەی کورد، خاوەنی هەزاران ساڵی مێژووی نیشتەجێبوون و ژیانین لەسەر ئەم خاکە. بۆیە ئەگەر ئێوە دژی نیشتەجێبوونی جولەکەکان بن لە غەزە، کەواتە پێش هەموو شتێك دژی نیشتەجێبوونی عەرەب بن لە کەرکوك و ناوچە تەعریب کراوەکان).

ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستان وێڕای هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ بەیەکەوە ژیانێکی ئاشتیانەی جولەکە و عەرەب لە فەلەستیندا، ڕایگەیاند: ( ئێمە لەگەڵ بەیەکەوە ژیانێکی ئاشتیانەداین، بۆیە، پێویستە لە کاتە ناهەموارەکاندا پشتگیری لە ڕاستی و خاوەن ماف بکەین. چییتر خوێن با نەبێتە چارسەر، بەڵکو پێویستە مێزی گفتوگۆ، وەك گوتاری هاوڕێیانە و هاوکاریانە و برایانە، بکەینە ئامانج تاکو بتوانرێت لەڕێگایەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکرێت).

سەبارەی بە توندڕەویی ئیسلامی سیاسی، پیر لوقمان بە نوێنەرەکەی دەوڵەتی فەلەستینیی ڕاگەیاند: ( داعش و خوێنمژەکانی وەك ئەوان، ڕوو و ڕوخساری عەرەب و ئیسلامیان نابووت کردووە. بۆیە مەرجە کۆمەڵگای عەرەبی و بەگشتی ئیسلامی لەهەوڵ و تێکۆشاندا بن بۆ گێڕانەوەی متمانە).