بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

دیسان بەھارەو باسوخواسی چاکسازی ھاتە ئاراوە

01/11/2017 13:22:39 عیماد عەلی

ماوەی ساڵێکی رەبەقە، فەرمانێک لە لایەن خەڵکانی عالی نەسەب لەسەر چاکسازی لەکوردستاندا دراوە و، بەینەبەین و ھەر جارەو بێ ئەوەی ھیچ شتێکی راستی لەبارەوە بدرکێنرێت،  دەنگ بەرزدەبێتەوە و لە کاتێکی دیاریکروای خۆیدا کە ئەم دەسەڵاتە و بە تایبەتی  پارتی دیموکراتی کوردستان پێویستی پێی بێت لەبەرچەندین ھۆ، ئەم بابەتە دێتەوە بیری دەسەڵات و دوور لە جەوھەری پرسەکە کۆبونەوەی حزبیی و فەرمانرەوایی بۆدەکەن و دەامودەزگا حزبی و سێبەرەکانی پێوە سەرقاڵ دەکەن . ئەمیش لە پێناو کۆمەڵێک ئامانجی لاوەکی:  لەوانە خۆدەربازکردن لە فشاری جادە و نارەزایەتی خەڵک و نزیبکونەوەی یادەکان و کات کوشتن و لە پێناو ئامانجێکی سیاسی رۆژانە و دوور لە جەوھەری خودی چاکسازی . تەماشادەکەیت ھەندێک دەستە و خەڵکانی سەر بە کۆمەڵێک دەزگای بەناوسەربەخۆی لە بنەرەتدا حزبی و بەموحاسەسە دروستکراوی دەسەڵات و حزبە دەسترۆیشتوەکان، دەکەونە جموجوڵ و باس وخواسی چاکسازی گەرم دەبێت، بێ ئەوەی دەست بخرێتە سەر خودی برینەکان و ئاشکراکردنی چۆنێتی چارەسەرکردنیان و گرتنەبەری رێگەیەکی زانستی و واعقبینانە و دوور لە ململانێی سیاسی، بە شەرمەوە کۆبونەوەی لاوەکی بۆ دەکەن .
چاکسازی وەک چەمکێکی ھەمەگیری فراوان، یان بەشێویەکی ریشەیی چارەسەری  گەندەڵی و لادان و کەموکورتی و کێشە ھەمەچەشنەکان دەکات، یان بە رێژەیەک لە بوارێکدا یا لەسەرجەم بوارە سەرەکیەکاندا گۆرینی راستورەوا و وەزعی نالەباری خەڵک لەلایەنی سیاسی و ئیداری و مالی و تەنانەت رۆشنبیری و ئیخلاقیش بەرەو پێشەوە دەبات و، پرۆسەیەکی بەردەوامی سیستمێکی دیموکراسی و پێشکەوتنخوازانەیە.
وا ئێستا و ئا لەم کاتەدا دەنگی زوڵاڵی دەسەڵات بەرزبۆتەوە و باس لە چاکسازی دەکەن!! ئەم جارەش یان وەک ئەڵتەرناتیڤی بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بۆ مەبەستی تر موزایەدەی پێوەدەکەن، لەبەر ئەوەی ئەمساڵ ناتوانن باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بکەن، یان لە ژێر فشاری جادە نزیکبونەوەی کۆتاییھاتنی کاتی شەری داعش و ھاتنەوەی نەورۆز و یادەکان و موژدەبەخشینەوەیە بە خەڵک و، لە پێناو زەمینەسازی پێشوەختەیە بۆ ھەڵبژاردنی ئایندە، یان دەیانەوێت بەم بابەتەوە کێشە سەرەکیە ھەرەگەورەکە، کە خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە،  ئەویش بەرجەستەکردنی پرسی سیستمی سیاسی پەرلەمانی و کێشەی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم و کاراکردنی پەرلەمانە، بە باسکردنی شتی بچوک و لاوەکی و کۆبونەوە لەسەر گەندەڵی وردی خوارەوەی جۆگەڵە ئاسای دوور لە رووبارە گەورەکەی گەندەڵیە بەربڵاوەکە، پەردەپۆش بکەن و  خەڵک مەشغوڵ بکەن و دەیانەوێت پرسە گەورەکان لەبیری خەڵک بەرنەوە و بەردەوام بن لە سەر ئەم حاڵەتەی قۆرخکاری و بێ یاسایی و نەبونی ھیچ شتێکی شەرعی لە کوردستاندا .  دەیانەوێت تاوەکو ھەڵبژاردن وەک خۆیان مەبەستیانە بەرێی بکەن. 
ئەگینا چاکسازی وەک پرسێکی فراوانی بەردەوام مەرجی پێشوەختە و ئالیەتی تایبەتی خۆی ھەیە، لە زەمینەیەکی نەبونی ئەو مەرجانەش لە بنەرەتدا، لە ھەرێمی کوردستاندا بێ بنەما و  بە روکەشانە باس لە چاکسازی دەکرێت، ئەو واقیعەش لە ئەمانەدا خۆی دەبینێتەوە:
 ١-نەبونی شەفافیەت و باس نەکردنی بابەت و پرس و کێشەکان وەک خۆی .
٢- نەبونی دەسەڵاتێکی پاک و نەزیە کە متمانەپێکراو بێت بۆ ھەنگاونان بەرەو چاکسازی .
٣- نەبونی دەسەڵاتی دادوەری و داواکاری گشتی سەربەخۆی دوور لە سێبەر و فەرمانی حزب و کەسایەتیەکان .
٤-جگە لە کۆبونەوەی ھەرەمەکی و قسەوباس و راپۆرتی زارەکی و بەشداری خەڵکی نابەرپرس و دوور لە متمانەی خەڵک، ھیچ ئالیەتێکی زانستیانەی دروست و ھیچ ئامرازێکی پێویست بۆ چاکسازی لە ئارادا نیە.
٥- نەخوێندنەوەی دروستی قۆناغەکە و گرنگی نەدان بە کات لە چارەسەرکردنی کێشەکان و نەبونی تەبایی و یەکریزی و ھەماھەنگی لایەنە سەرەکیەکانی کوردستان، گەورەترین گرفت و تەگەرەی بەردەم چاکسازی راستەقینەی کوردستانە .
ئەوەی پێویستە و لە ھیچ شوێنێک لەبەرچاو نەگیراوە، کە کێ چاکسازی دەکات و کێ پێی دەکرێت و چۆن دەکرێت ؟
لە کوردستانی خۆماندا دەتوانین بڵێین، لە سێ رێگەی سەرەکیەوە دەکرێت ھەنگاوەکانی چاکسازی پیادە بکەین: یان دەسەڵات و مەرجەعێکی متمانەپێکراوی زاھید و دەست و داوێن پاک و دوور لە گەندەڵی و خاوەنی دەستە و تاقمی دڵسۆز و خەلکی دەوروبەر خاوێن، ئەمیش تا ئێستا لەکوردستاندا نیە، یان لە رێگەی دامودەزگای مەدەنی یان دەسەڵاتی دادوەری  سەربەخۆ و خاوەن دەسەڵاتی بەھێز و کاریگەر و باوەرپێکراوی سەربەخۆی دوور لە ھەژمونی حزب و کەسایەتیە دەسترۆیشتوەکان، کە ئەمیش لەم کاتەدا لە کوردستاندا بونی نیە، یان بە پەرلەمانێکی کارای خاوەن دەسەڵاتی چاودێری  و تەشریعی راستەقینەی دوور لە فەرمانی حزبی و کەسی، کە دیسان ئەمیش بونی نیە .
بۆیە، ئەم قسەوباسە تازانەی لەم چەند رۆژەدا دەربارەی چاکسازی دەیبیستین، تەنھا بۆ چەند ئامانجێک نەبێت بۆ جێبەجێکردنی خودی پرۆسەکە نیە، لەبەر ئەوەی ئەوکەسانەی ئیدعای چاکسازی دەکەن بەخۆیان لە چاکسای زەرەر دەکەن و بە ھەر پرۆسەیەکی لەم چەشنە گەندەڵیە ھەمەچەشنەکانیان زیاتر دەکەونە بەر نەفرەتی خەڵک و ئامانجە دوورمەوداکانیان ناپێکن . بۆیە چاکسازی بە خەڵک و دامودەزگایەک دەکرێت کە دەستی لە گەندەڵیەکاندا نەبێت، بە لایەن و کەس و حزبێک دەکرێت کە ئیرادەی راستەقینەی چاکسازی ھەبێت و راستگۆ بێت و تەکسبین و بەرژەوەنخوازی تەسکی حزبی و شەخسی و نەرجسی نەبێت و کاری جدی بکات  و دوور بێت لەچەواشەکاری و بەخۆی ھۆکاری ئەم فەوزایە نەبێت کە لە کوردستاندا ھەیە . بۆیە، ئێستا و پێشوەختە بە روونی دەیڵێم، بەم دەسەڵاتە و بەم پێکھاتە و بەم عەقڵیەتە فەرمانرەواییەی کوردستان و بەم گەندەڵکاری و مافیایەی تەشەنەی کردووە ھیچ متمانە و باوەرێکم بەوە نیە کە تاکە ھەنگاوێکی چاکسازی راستەقینە دوور لە پینەوپەرۆ جێبەجێ بکرێت .