بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

مافیاو چاکسازی

01/11/2017 11:47:01 مەحمود عەبدوڵا

"بەخاولی پیس شوشە پاک ناکرێتەوە"
ئەم تاڵانییەی دەسەڵاتی خێڵەکی لەهەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات،پیشەی هەموو میرو سەردارو دەرە بەگی کورد بووە.ئەمە گەندەڵی نییە،ئەمە تاڵانییە، پیشەی مافیاو چەتە و سەرخێڵەکانە.دەسەڵاتە بنەماڵەیی و پاشایەتیەکان،بەهۆی گەندەڵییەوە دەمێننەوە،تۆڕێکی فراوانی گەندەڵی دروست دەکەن مرۆڤە مشەخۆرەکان لەدەوری خۆیان کۆدەکەنەوە بۆئەوەی بەرگرییان لێبکەن.بەڵام کاتێک گەندەڵی کۆمەڵگاو تەنانەت خودی دەسەڵاتیش دێنێتە سەر لێواری مەرگ، تەنها دروشمێک کە کۆمەڵگای بێ بخەڵەتێنن بۆئەوەی تەمەنی دەسەڵاتەکەیان درێژ بێتەوە چاکسازییە.بەڵام نەچاکسازی بە مافیا دەکرێت و نەمەبەستیانە چاکسازی بکەن،چونکە ئەو دەسەڵاتانە مانەوەیان بەندە بەخراپ سازییەوە.لەم ماوەیەی کە دەسەڵاتە بنەماڵەییەکان خەریکی چنینی تەونی گەندەڵین و کەسانێکی زۆریان بە پارەو امتیاز و بەرژەوەندی مادی کڕیوە،ئەوکەسانەش بەرگریان لێدەکەن،بە ئەنجامدانی چاکسازی  ئەمچینە مشەخۆرە لێیان یاخی دەبێت و ئیتر نەک پشتگیریان ناکات ؛بەڵکو دژایەتیشیان دەکات.ئەگەر چاکسازی ئەنجام بدرێت جگە لەوەی دەبێت خاولییەکە فڕێ بدرێت  هەموو ئەوانەش کە بەرگری لەدەسەڵاتە بنەماڵەییەکان دەکەن  لەبەرژەوەندییەکانیان دەدرێت.ڕاستە دەسەڵات داران دەست بۆ هەموو شتێک دەبەن بۆمانەوەی خۆیان،وەک چۆن لەسەرەتاوە دەست دەدەنە کاری فسادی بۆ پتەوکردنی پێگەکەیان،بەڵام ئیتر چاکسازی کارێک نییە ببێتە هۆی ڕزگار کردنیان  بەڵکو تەمەنیان کورت تر دەکاتەوە،چونکە دەبێت ڕاستەوخۆ لەبەرژەوەندی چیینە مشەخۆرەکە بدەن،ئەوچینەی کە دەسەڵاتی بنەماڵەییان ڕاگرتووە.لەبەرئەوە گەمژەییە بڕوا بەچاکسازی بکەین.ئەگەر چاکسازی فێڵیک بێت و دەست نەبەن بۆ بەرژەوەندی ئەم چینە مشەخۆرە کەمێک تەمەنیان درێژ دەبێتەوە،ڕەنگە گەندەڵی لەدوای بڕیاری چاکسازی زیاتریش بێت بۆئەوەی بەشێکی تریش لە خەڵکی نارازی ڕابکێشرێنە ناو تۆڕی گەندەڵییەوە.
چاکسازی لە سیستەمێک دادەکرێت ،کە لەسەر گەندەڵی بنیاد نەنرابێت.
لەمێژوودا دەسەڵاتە پاشایی و بنەماڵەییەکان لەگەڵ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان ، پەنایان بۆ دروشمی چاکسازی بردووە ،بەڵام هەرگیز چاکسازییان پێ نەکراوە،بەڵکو لەژێر  رەحمەتی ناڕەزاییەکان وەک خاولییەکی پیس فڕێدراون.دەوڵەتی عوسمانی،پاشای فرەنسا، قەیصەری روس  و ...تاد
لە ژێر فشاری جەماوەردا بڕیاری چاکسازییان دا بەڵام تەنها تەمەنیان درێژ بۆوە لەکۆتایدا  ناوێکیان نەماو مەحکوم بوون بە نەمان.
چونکە گەندەڵی لەم سیستەمە استبدادیانەدا وەک شێر پەنجەیە   هەر هەوڵدانێکیش بۆ چاک کردنی تەنها تەمەنی درێژ دەکاتەوە.
لەهەرێمی کوردستان دەسەڵاتی هەردوو زۆن لەسەر بنەمای گەندەڵی و پارە بەخشینەوە ،دروستکردنی چینێکی مشەخۆری تێرنەخۆری کۆیلە بەردەوامیان بەژیانی خۆیان داوە،لە ئێستاشدا لەهەمووکات زیاتر  بەرژەوەندی تایبەتی و امتیاز پێشنیار دەکەن نەک هەر بۆ لایەنگرانی خۆیان،بەڵکو بۆخەڵکی تریش کە حەز بکات لەم زەلکاوە دا مەلەبکات.بۆیە ئەوانەی باسی چاکسازی دەکەن جگە لەزیادکردنی درۆیەکی گەورە بۆسەر خەرمانی درۆکانیان هیچ شتێکی تریان نەکردووەو ناکەن،ئێمە چاکسازی نابینین،بەڵام مەرگی دەسەڵاتی ئەوان  دەبینین.خۆشیان ئەوە دەزانن بۆیە گەندەڵی و جەردەیی و ستەمکاری زیاتر دەکەن.و قەڵەم بەدەستەکانیان قیڕە قیڕی زیاتر دەکەن
مەحمود عەبدوڵا