بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

مەلا عەلی و فەرهاد پیرباڵ: مەرگی ڕۆشنبیر و ژیانی جەهل و خورافەت!‏

01/09/2017 07:48:01 محەمەد هەریری

کە دەڵێم مەلا عەلی و فەرهاد پیرباڵ دوو لوتکەن، مەبەستم هەردووکیان لە یەك بواردا دوو لەتکە نین، بەڵکو لە بواری جیادا!‏
فەرهاد پیرباڵ لوتکەیە لە ڕاشکاوی و دڵ سافی و ئاشکرا دەربڕینی ناو هەناوی، هەروەها لوتکەیە لە دەربڕینی ناڕەزایی و ‏نیگەرانیەکانی بە بەرائەتێکی منداڵانەوە!‏
مەلا عەلی لوتکەیە لە زمان پاراوی و زمان لووسی و خۆ بچووك نیشان دان، و تەوازوع نواندنی بازرگانانەوە! من دەڵێم ئەگەر حزبە ‏ئیسلامیەکان بە قەد مەلا عەلی مەعلان بان، و زمان لووس و موتەوازیع و بێ فیز بان، کاریگەریان زۆر زۆرتر دەبوو لەوەی کە ‏هەیە!‏
تۆ بروانە ڕۆشنبیرێکی ئەدیب و نۆڤلیست و دەڕچووی دکتۆرا لە فەرەنسا، لەبەر ئەو کێشانەی ڕاشکاوی و دەسەڵاتی تۆقێنەر بۆی ‏دروست کردوە، بچیت خۆت بهاوێیتە باوەشی مەلایەکی نەزانی بازرگانی دین و توبی نەبەوی تا پاکانەی ئیمانبداریت بۆ بکات!‏
مەلا عەلی ئەوەندە زیرەکە لە ستایش کردنی فەرهاد پیرباڵ، هەر بە دانا و فەیلەسوفی کوردستانی ناو دەبات، فەرهادیش بەو دەروونە ‏زامدارەوەی یاریە قێزەونەکانی حزبەکان و نەزانەکان، وەك منداڵێکی بەرئ لە کاتی ستایشەکانیدا شاگەشکە دەبێت، و نازانێت چۆن ‏چاکەی مەلا عەلی بداتەوە!‏
مەلا عەلی وەک ئیسلامی سیاسی ڕەفتار ناکات، ئەو خاوەن پڕۆژەیەکی بازرگانییە، کە بە سەدان هەزار دۆلاری بەسەر دادەبارێنێت، ‏پێویستی بە پشتگیری نەك فەرهادێکی فاسقی نوێژنەکەری مەشروب خۆرێکیشە، بەڵکو پێویستی بە مەسیحیەک و ئێزدیەک و جووێکیشە ‏دوو قسەی خێری بۆ بکەن! بە پێچەوانەی ئیسلامی سیاسی تا پێی بکرێت ڕووی گرژدەکاتەوە هەتا لە دیندارە ناسیاسیەکان.‏
زامی فەرهاد لەو بێ ریزیانەیە کە بەرامبەری دەکرێت، و لەو پیلانانەی حزبە دەسەڵاتدارەکان و دەزگا موخابەراتەکانیەتی. زامی ‏فەرهاد لە دەست ئەو پارتیانەیە، کە پێیان وایە فەرهاد نابێت دەم لە راستی سەرکردەکانیان بکاتەوە، زامی فەرهاد لە دەست ئەو ‏گۆڕانانەیە کە بە چڵکاوخۆرێکی پارتی دەزانن! یان لە دەست ئەو ئیسلامیانەشە کە بە کافر و فاسقی دەزانن!‏
فەرهاد وەك زۆر ڕۆشنبری تر، زۆر لاوازە لە فەرهەنگی دینی، نازانێت مەلا عەلی هەتا مەکروهیشە لەناو بازنەی ئیسلامی سیاسیدا! ‏وادەزانیت مەلا عەلی بەو زمانە لووسە، و بەو دەست ماچ کردنەی، و بە زانا ودانا وەسف کردنەی، ئیتر شەرعیەتی خۆی دەسەنێتەوە! ‏هیچ ئیسلامیەکی تر ناتوانن گومان لە ئیمانی بکەن، پاش ئەوەی مەلا عەلی ئیمانی زیندووکردەوە بە شایەت پێ هێنانی و نوێژی بە ‏جەماعەت!‏
فەرهاد هێندە مەلا عەلی لێ گەورە بووە، ئازادی بڵاوکردنەوەی جەهلی مەلا عەلی، بە ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دەبەستێتەوە!‏
دەڵێت دەبێت دان بە زانایی و دکتۆری و دانایی مەلا عەلی بهێنن! ڕازییە بە درۆکانی مەلا عەلی لە چارەسەری ئیدز و شێرپەنجە و ‏جێبەجێکردنی شەریعەت و خەتەنەکردنی ئافرەتان!‏
کتێبە پڕ لە خورافاتەکانی توبی نەبەوی و سیحر وجادووەکانی، کە هەمووی تەرجەمەی کتێبە خوڕافاتەکانی عەرەبیە، من خۆم دیومن، ‏بەراورد دەکات بە کتێبی بنچینەی جۆرەکانی داروێن!‏
مەلا عەلی یش زامی هەیە، زامی مەلا عەلی لەوەدایە کە زۆر لە ئیسلامیەکان دژایەتی بازرگانیەکەی دەکەن، نەك لەبەرئەوەی باوەڕیان ‏بەو خورافاتانەی توبی نەبەوی نییە! بەڵکو چونکە مەلە عەلی لە زۆر لە وەسفەکانی تەجاوزی توبی نەبەویش دەکات، وەك مەشروبە بە ‏ناوبانگەکەی شیرمیز خواردنەوە، و ڕیخی مانگا لەسەردان و هتد...‏
لاوازی هەر ڕۆشنبیرێك لەبەرامبەر بازرگانانی دین دەردەکەوێت! فەرهاد پیرباڵێكی وا یاخی وا ملشۆڕ بیت بەرامبەر مەلا عەلی، ‏چاوەڕوانی شەرعیەتی لێ بکات، ئەی خەڵکی گشتی نەخوێندەوار چۆن بە چۆکدا نەیەت بۆ مەلا و جادوگەر و بازرگانانی دین!؟

محەمەد هەریری
‏٨/١/٢٠١٧‏
سەرچاوەی ڤیدیۆکە:‏
https://www.youtube.com/watch?v=MbMgfm-LCvk
فەرهاد پیرباڵ و مەلا عەلی زۆر خۆشە Mala Ali w Farhad Pirbalهاوڕێیان ڤیدۆکانی بەرەو ئامانج بڵاو بکەنە