گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

تەڵەکەی مەسعود گەیشتە بەغداد

01/08/2017 13:54:04 د.جەزا چنگیانی

د.جەزا چنگیانی

کارتەکانی تورکیا بە هۆی ئیستراتیجیتی روسیاوە لە رۆژئاوا و سوریادا گشتی سووتا .


 کارتی تورکیا لە قەندیل و باشوردا ‌هێشتا نەسووتاوە.لە کۆبوونەوەی زانکۆی ئەمەریکی لەدهۆک.نەوچیرەوان بێ هۆ. هیرشیکردە سەر بوونی هێزی پارتی کریکارانی کوردستان لە شەنگال . 
تورکیا دەڵێ : رێگە نادەین قەندیلێکی تر لە شەنگال دروست ببێ .
نەوچیرەوان دەڵێ : دەبێ پیکاکا شنگال  چۆڵ بکات . یەک ویست ،یەک ئیستراتیجی.

لەرووی مۆڕاڵەوە دەبێ پارتی سوپاسگوزاری پارتی کریکارانی کوردستان بێ شەنگالیان لە بێ حورمەتی رزگار کرد. لە رووی ئەرکێشەوە ئەرکی پارتی بوو شەنگال پپاریزێ . چ باسە هێزیک ئەو هەموو قوربانیەی دابێ.دوای رزگارکردنی شەنگال بەبیگانە وداگیرکەر ناوی بهێنرێ؟
هەرکۆمەڵگاودەسەڵاتیکی تربوایە لە جیاتی پارتی.جێ پێی  پێشمەرگەکانی قەندیلیان دەکرد بە گوڵ. نەک بەبێگانە وچارەگران پێناسەیان بکەن؟

دەکرێ لەنیوو پارتیدا دووهێز یان دوو دەنگ یان دوو باڵ هەبن و ریکەوتنی ئیستراتیجیان وەک یەک نەبن ؟

ئەوشەڕەی تورکیا نەخشەی بۆ کێشاو لە زانکۆی دهۆکەوە ئاماژەی پێکرا.
سوپاس بۆ ئەمەریکا وپێکاکا . بەنهێنی رێکەوتن شەری شنگاڵ نەکرا. 
سەردانی سەروک وەزیرانی تورکیا بۆ لای عبادی بۆ دوو مەبەستە .
 یەکەم : عیراق وتورکیا بوونی هێزی پارتی کریکاران لە قەندیل بە نایاسای دابنین عیراق وەک خاونی قەندیل رێگە بە سوپای تورکیا بدا هیرش بکاتە سەر قەندیل.
عبادی بۆ رزگاری موسل گڵۆپی سەوزی بۆ پیکاکا هەڵکرد. ئەمە بۆ تورکیا بڤەبوو .
 دووهەم : ئەم سەردانە بۆ پەلکێشکردنی مەسعودە(عیراق وتورکیا وپارتی)بۆهیرش کردنە سەر قەندیل. ئەمە تەڵەکەیە .

کارتی یەکەمی تورکیا شەنگال بەهۆی ئەمەریکاوە سوتا .

کارتەکانی تری تورکیا لە باشور. بە هۆی ئیستراتیجی ئەمەریکاوە دەسوتی .
هەڵۆێستی بەغداد . هەرکەسێک دژی مەسعود ودەسەڵاتی کوردی بێ دۆستی عبادی یە .
 لەم ساتەدا دەبێ باشور دژی شەری نێوان پارتی و پیکاکا بێ. ئیستا لەهەموو باشوردا تەنیا گۆڕانە لەپاڵ ئیستراتیجیتی عەبادی و(حزب الدعود)دژی دەسەڵاتی بارزانیە.

گۆڕان ئاواتەخوازە باشورهەمووی بسوتێ .تەنیا لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی پارتی نەمێنێ .
 هەڵۆێستی گۆڕان لەم ساتەدا زۆرگەوجانە وهەرزەکارانە وناسیاسی وناکوردانەیە.

ئەوەی گۆڕان لەبەغداد دەیکات دەچیتە خانەی خیانەتی نیشتمانیەوە چونکە باشورمولكی پارتی نیە.
 پرسیارێکی گرنگ. ئایا لە دانیشتنەکانی نیوان تورکیا وعیراقدا؟

موچەخۆرومشەخۆرە کوردەکانی بەغداد(ئەندام پەرلەمان وجیگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان)هاوبەشی دانیشتنەکە بوون و ئاگایان لە ووردەکاری سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ بەغداد هەیە ؟

ئەوەی گرنگە وەڵام وئاگایی و هوشیاری پارتی یە. پارتی دەبێ بزانێ

پیکاکا(بزمارێکی ژەنگاوی جەستەی تەختەیەکی رزیوو نییە ، بە دوو پەنجە دەربهێنرێ)

پیویستە باڵی مەسعود لەنێوان ئاشتی وشەڕدا . ئاشتی هەڵبژێرێ.
 چونکە ئەمەریکا لەپشت کەوالیسی رووداوەکانەوە چاودێرە.

پارتی شەڕ لەتەک پیکاکادا بکا دەیدۆڕێنێ .

بۆئەوەی تەڵەکە لە هەولیربە قاچی مەسعودا نەتەقیتەوە. پیویستە مەسعود هوشیارانە مامەڵە لەتەک سەردانی سەرۆک وەزیرانی تورکیادا بکات.

تورکیا ئیستا . تورکیای سەردەمی ساڵانی نەوەدەکان نییە .

دەبێ بزانن روسیا وئەمەریکا لە سیناریوە سیاسەکانی خویانەوە لەتەک گرفتی کورد دا رۆڵ دەبینن. چۆن تورکیا لەرۆژئاوادا کارتی سووتا. لەباشوریش کارتی شەری پارتی و پیکاکای(شەنگاڵ)پوچەڵ کردەوە.کارتەکانی تری تورکیا لە باشوردا دەسوتی.
بۆ؟ چونکە تورکیا لەدەرەوەی ئیستراتیجیتی ئەمەریکی وروسی یە  .

کەواتە مەسعود نابی وەک جاران برا بچوکی تورکیا پەسەند بکات ولەسەر ئیستراتیجیتی تورکیا دژی پیکاکا بێ . ببێ بە هاو پەیمانی عیراق وتورکیا .
 ئەوەی گرنگە و پیویستە بڕیاری کوردە.

واتە ئەگەرمەسعود لە بڕوا وموڕاڵ وتیڕوانینی سیاسی خۆیەوە هاوبەشی پرۆژەی تورکیا نەکات.
 ئەوە لە رووی قورسیای سیاسی و وەڵامی میژووە جوانترە وەک لەوەی لەژیر فشاری ئەمەریکی دا شەڕەکە نەکات.
 یانی مەسعود خاوەنی کەسایەتی وبریاری خۆی بێ.

ئایا مسعود گۆی لە کەس دەگرێ ؟
چار چییە بۆ قەیرانی باشور ؟

لە دوو ووتاری داهاتوودا وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەمەوە.