بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

سیاسەتی برسی کردنی ھاووڵاتیان لەپێناو چیدا

01/08/2017 13:23:08 نوسەرانی تر

جەزا ئەحمەد فارس 

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە سیاسەتی برسی کردنی ھاونیشتیمانیانی خۆی گرتۆتە بەر  کە ئەم سیاسەتە بە شێکە لە ستراتیجیەتی سەرکردە سیاسیەکانی ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە پێناو ناچار کردنی خەڵکی کە ملکەچی سیاسەتەکانیان بن و کاریگەری ئۆپۆزسیۆن کەم بکەنەوە. 
سیاسەتی برسی کردن لە پاڵ ئەوەی کە سیاسەتێکی نا ئەخلاقیە چەندین دەر ئەنجامی ترسناک بەدوای خۆیدا دەیەنێت کە کاریگەری نەرێنی لە سەر ھەرێمی کوردستان بە جێدەیەڵێت.
دەروازەیەک بۆ ناساندنی سیاسەتی برسی کردن
سیاسەتی برسیکردن بریتیە لەو سیاسەتەی کە لە ڕێگەیەوە  ھاوڵاتیان ناچار دەکرێن لە بارو دۆخێکی ئابوری قورسدا ژیان بگوزەرێنن بە شێوەیەک کە توانای ئەوەیان نەبێت بتوانن پێداویستە سەرەتایەکانی ژیان بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دابین بکەن .
جاران ووڵاتە داگیرکەرە گەورەکان ئەم سیاسەتەیان دەگرتە بەر  بەرامبەر بە ھاوڵاتیانی ئەو ووڵاتانەی کە داگیریان دەکرد ئەمەش لە پێناوی ئەوەدا بوو کە ھاوڵاتیانی ئەو ووڵاتەی کە داگیریان کردووە ملکەچی و سیاسەسەتەکانیان ببن.
ئەم سیاسەتە سیاسەتێکی نا ئەخلاقیە بەو پێیەی لە سەر ئەوە بنیاد نراوە کە سوکایەتی بە شەرە فو کەرامەتی  مرڤ بکرێت،  تاکەکان ناچار دەکرێن لە پێناو ئەوەی کە درێژە بە ژیانی ئاسای خۆیان بدەن چاو لە ناعەدالەت و  گەندەڵیەکانی دەسەڵات بپۆشن.
لە راستیدا دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان لە پێناو  ملکەچ کردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان ئەم سیاسەتە دەگرنە بەر و دەیانەوێت لەم رێگەیەوە درێژە بەمانەوەی خۆیان بدەن.
ئامانجی پیادەکردنی سیاسەتی برسی کردن
دەسەڵاتدارانی ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە ھەرێمی کوردستان بەر پرسیاری سەرەکین لە پیادە کردنی ئەم سیاسەتە لە پێناو بە دەست ھێنانی زۆر ترین داھات بۆ خۆیان و پارتە کانیان ئەم سیاسەتەیان گرتۆتەبەر وە بۆ سەر شێواندنی خەڵکێش ھەمیشە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دۆخە دەر ئەنجامی قەیرانی داراییە بەڵام لە ڕاستیدا شتێک بەناوی قەیرانی داراییەوە بوونی نیە.
قەیرانی دارای قەیرانێکی دروستکراوە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لە پێناو بردنی داھاتی ئەم ھەرێمە بۆ گروپێکی بچوکی دەسەڵاتدار
یەکێکی تر  لە ئامانجە بنەڕەتیەکانی سیاسەتی برسی کردن کە لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پیادە دەکرێت بریتیە لە دروست کردنی کۆمەڵگەیەکی مەڕ ئاسا کە بەڵی بۆ ھەموو سیاسەتەکانی ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار بکات.
بەگرتنەبەری سیاسەتی برسی کردن لەلایەن  حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەسەڵاتداران دەیانەوێت    کە خەڵکی ناچار بکەن جارێکی تر بگەڕێنەوە ناو ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار و لە چوار چێوەی ئەو پارتانە سیاسەت بکەن لە پێناو ئەوەی کە لە رێگەی ئەم پارتانەوە بتوانن ھەندێک داھاتیان دەست بکەوێت بۆ درێژە پێدان بە ژیانی ئاسای خۆیان.
 ئەکرێت ئەمەش بە خەیاڵێکی سیاسی  ناو ببەین چونکە دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵێکی دیاری بینی لە ووشیار کردنەوەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە میانەی (٢٠٠٩-٢٠١٣ )  ئەگەر بە قورسکردنی گوزەرانی خەڵکی ھەندێک ناچار بن پەنا بۆ ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار بەنەوە، ئەوە بە تێپەڕبوونی ئەم دۆخە دەکەونە بەرەی دژایەتیان .
دەر ئەنجامی سیاسەتی برسیکردن
زۆر جار سیاسەتی برسی کردن دەبێتە ھۆکاری سەرەکی بۆ دروست بوونی ھەندێک دیاردەی کۆمەڵایەتی کە ئەکرێت بە لادانی کۆمەڵایەتی ناوی بێنین وەک (لەشفرۆشی).
  ھەرێمی کوردستان ئێستا لە لێواری ئەوەدا کە ئەم دیاردەیە بەرەو ھەڵکشان بڕوات وە خەڵکانێک تەنھا لە پێناو ئەوەی کە ژیانێکی ئاسای  بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن دەست دەکەن بەم کارە.
ئەکرێت ئاماژەش بەوەش بدەین کە ئەکرێت ھەر لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە بەھۆی ئەم سیاسەتەوە دزی کردن تەشەنە بسێنێت.
جگەلەمانەی کە ئاماژەمان پێکرد  ئەم سیاسەتە بۆتە ھۆی  ئەوەی کە ڕێژەی جیابوونەوەی خێزانەکانیش زیاد بکات لەھەمان کاتیشدا چونە ناو پرۆسەی ھاوسەرگیری کەم بکات.
سیاسەتی برسی کردن لە ڕووی ئابوورییەوە بۆتە ھۆی ئەوەی کە جوڵەی ئابوری کەمبکات و بازارەکان وەکو جاران مامەڵەی ئابوری بە شێوەیەکی فراوان بەخۆوە نەبینن .
لە ڕووی سیاسیەوە ئەم سیاسەتە ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ  ئەوەی کە ھاوڵاتیان متمانەیان بە حکومەت و پارتە سیاسیەکان نەمێنێت و ناڕەزایەتیەکانیان دەر ببڕن  بەچەندین جوڵانەوە لە شێوەی بزاوتی رێکخراودا .
ئەو بێمتمانەیەی کە لە دەر ئەنجامی پیادە کردنی ئەم سیایسەتەوە دروست بووە لە نێوان ھاوڵاتیان و دەسەڵات دور نیە سەر بکێشێت بۆ دروست بوونی توندوتیژی سیاسی ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت.