بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

پیلانە کۆن و ڕەشەکانی حزب لەسەر دەنگە ئازادەکان

01/08/2017 13:08:43 نوسەرانی تر

ھێمن رەشید عیسی             

لەم شار و ھەرێمە ھەروەک دەستە ڕەشەکانی پێشتر تیرۆرکردنی کەس و دەنگە بوێرەکان بەردەوامە بەشێوەیەکی دڕندانە و نا مرۆڤانە , وە نەگرتنی تاوانبارەکان و کەسانی نادیاری چەک بەدەست کەئەم کەسانە ھەردەم پشت و پەنایان بەکەسانی نادیاری ناو حزب بەستووە بۆ ئەنجامدانی کارە مافیاییەکانیان واتە بێ گوێ دانە ڕەوشتە باڵاکانی مرۆڤایەتی و یاسای وڵات لە بوونی دادگا لەناو شارەکەو تەواوی ناوچەو شارۆچکەکانی کوردستان بەڵام کێشەی گەورە لەم ھەرێمە نەبوونی پاراستنی ھاوڵاتییە لەوتنی راستی یان ڕەخنەگرتن وە داوای مافی میللەت ئەگەر ئەمەش بە ڕێگای مانگرتن و خۆپیشاندان وە یاخود لەڕێگای وتاربێژەکانەوە بێت کە لە مزگەوتەکانن , وەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وتارو بیروڕاو دەزگای میدیاکانەوە.

کووشتن و بی دەنگ کردنی مامۆستایەکی ئاینی ھیجی کەمتر نییە لە تیرۆرکردنی مامۆستایەکی قوتابخانە چوونکە ئەویش ھەر بە پلەی مامۆستا خزمەت دەکات لە بووارەکەی خۆی دا کەئەویش ئاینی پیرۆزی ئیسلامە , کە کارەکەی دەرخستنی ڕاستی و پاڵ پشتی کردنی میللەتە بەتایبەتی لەم دوخە نالەبارەی ئێستای کوردستاندا کە کێشەی گەورەکەی دزینی پارەی خەڵکەو برسی کردنی مووچەخۆرانە وە سەرەڕای شاردنەوەی ملیارەھا دۆلار کە بۆتە ماڵ وێرانی ملیۆنەھای کوردی ھەرێم کەچی کە ھاوڵاتی دەنگی ھەڵئەبرێت بە فەوزاچی و فکری تێکدەر ناویان ئەھێنرێت لەلایەن دەسەڵاتێک کە دوو حزبی شەریکە دز بەڕێوەی ئەبەن لەڕێگای فشاری چەک و پارەوە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات بەھەر جۆرێک بێت مرۆڤەکان دەم کووت ئەکەن کە ئەمەش پێچەوانەی بەھا دیموکراتی و ئازادییەکانی وڵاتە وەھاندانی لایەنگرانیان بە دووژمنایەتی کردنی کەسانی بەرامبەریان چوونکە تەنیا بۆچوونیان جیاوازە بۆیە دەبێت ئەوانە نەمێنن بەداخەوە ئەمە سیاسەتی دووحزبی گەندەڵی کوردستانە کەبەدرێژایی ئەو ساڵانەی حووکمڕانی نەیان ویستووە یاسا لەسەر خۆیان بچێتە سەر وە خەڵکیش کۆیلەی ژێر دەستەیان بێت تا ھەتایە بەڵام ئەم بیرکردنەوە ناڕاستە ئێمەی گەیاندە ئەم دۆخەی ئێستامان کە ھێرش بکرێتە سەر مامۆستای ئاینی وە شەھیدبکرێت لەناو ماڵی خۆیدا ئەوەش لەبەرئەوەی ڕاستی وتووە "کەئەم حکوومەتە بەھۆش خۆی بێتەوە و میللەتەکەی زوڵم لێکراوە با ئەو خەڵکەش لێرە داوای مافی خۆی بکات نەک وڵات بەجێ بێڵێت وەکو زەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی سۆرانی مامە حەمە و چەندەھای دیکەش لەسەر وتنی راستی شەھیدکراون" 
مامۆستا دکتۆر ھۆشیار ئیسماعیل مستەفا بانگخوازو مامۆستای ئاینی لەساڵی ھەزار و نۆسەدوو حەفتاو شەش لەقەزای بەردەرەش لەدایکبووە ماستەرو دکتۆرای ھەبووە و مامۆستای مزگەوتی حاجی عومەر بندیان بوو لەشاری ھەولێر .پێشتریش سووکایەتی و لێدان و ھەڕەشە کردن لەمامۆستایەکی دیکەی ئەم شارە کراوە یاخود بەلابردنی مامۆستاکە لەکارەکەی تەنیا لەبەرئەوەی بەرگریان لە مافەکانی خەڵک کردووە.
گوومانی تێدا نییە کەسانی دەست ڕەش لەم جۆرە کارانە دەستگیرناکرێن چوونکە ئەمە سیاسەتی دەسەڵاتی دوو حزبی ئەم کوردستانەیە کەنایانەوێت خەڵک ئازادبێت و ھۆشیاری ھەبێت بۆیە کەسانی ڕاست بێژوو ڕاستگۆ دەبێتە شەھیدی ئەم دۆخانەی نیشتیمان بەڵام خاکەکەشمان نەماوە لەبەر جاش و گەندەڵی حزبە دەسەڵاتدارەکانی ھەولێر و سلێمانی کە دووژمنیان یاسا و ئازادییە.