گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

بیزنسمانێك ١٧٠٠٠٠ هاوڵاتی خۆی ڕزگار كرد، كوردیش بزنسمانی هەیە!

01/07/2017 15:33:32 محەمەد هەریری

تووشی خەم هاتم، كە ئەو فیلمەم Airlift دیت دەربارەی بزنسمانێكی هیندی، ئكشای كۆمار، لە كوێت ژیاوە لە سەردەمی داگیركردنی كوێت لەلایەن هێزەكانی سەدام حسێن .

هەرچەندە لە ڕووی تەكنیكیەوە فیلمەكە هەڵەی تێدا هەبوو، وەك چەك و جلی سەربازە عێڕاقیەكان و هەتا سیماشیان، وەك ئەو جەنەڕاڵە عێڕاقیەی كە هیچی لە عێڕاقی ناچێت.

بەڵام فیلمەكە چێرۆكێكی هەقیقیە و بەڕاستی ئەو بزنسمانە هیندیە لەو حوكمەتە گەورەیەی هیندیش دڵسۆزتر بوە بۆ هاوڵاتیانی، چونكە داوای یارمەتی لە حكومەتی هیندی ولە باڵوێزی هیند لە بەغداش دەكات بۆ دەركردنی ١٧٠ هەزار هیندی لە كوێت، یارمەتی نادەن! ناچار ڕازی نابێت گەلەكەی بەبێ كەسی و بێ یارمەتی بەجێ بهێڵێت، زیاتر لە ٤.٥ چوار ملیۆن و نیو دۆلار لە پارەی خۆی خەرج دەكات تا هەموو هاوڵاتیانی لەناو كوێت دەردەكات!

ئەخر چۆن خەم نەخۆم ئەو بزنسمانە هیندیە، كە خەڵك دەربارەیان دەڵێت زۆر پارەیان خۆش دەوێت، ئەو هەموو جوامێریەی لە دەست بێت، بزنسمانە كوردە ساختەچی و بێ خێرەكان كەس خێریان لێ نابینێت بە دەگمەن نەبێت، ئەگەر خێرێكیشیان كرد تەنها دروست كردنی مزگەوتێكیتریان بە خەیال دادێت، كە خەریكە ژمارەی مزگەوتەكانی شارەكاننمان ببێتە سێ بەقەد مزگەوتەكانی مەككە و مەدینە! ئەوە بزنسمانی كورد بایە وا خەمی لە میللەتەكەی دەخوارد؟!

ببینە لەو زرووفە سەختەی كە دەسەڵاتی خێڵەكی نەخوێندەوار و دز و تاڵانچی بەسەر خەڵكیان هێناوە، ببینە هیچ بزنسمانێكی كورد غیرەتی ئەوە دەكات مووچەی یەك دوو مەكتەب و قوتابخانە بە ئەستۆ بگرێت، بۆ ڕزگاركردنی ساڵی خوێندنی منداڵانی كورد؟! بزانە یەكێكیان غیرەت دەكات دەستپێشخەریەكی وا بكات و هانی هەزاران ملیۆنێر و بزنسمان بدات هەر یەكەی مووچەی قوتابخانەیەك بگرێتە ئەستۆ؟!؟

بێگومان نەخێر! خەڵك لە مزگەوت و مەلای ملپانی چاكی هاوردە و مەوعیزەی قەبر و قیامەت هیچیتری پێویست نییە! خەڵك پێویستی بە كتێبخانەی گشتی نییە لە هەر گەڕەكێك! خەڵك پێوویستی بە دەزگایەكی چاپی خۆبەخشانە نییە بۆ وەرگێڕانی چاكترین كتێبەكانی دنیا. خەڵك پێویستی بە خانەی لێقەوماوان نییە لە ئافرەت و هەندێ هەژاری سەر شەقامەكان تا نەكوژرێنو نەمرن لە سەرماد!؟

خەڵك پێویستی بە خانەی بە ساڵاچوان و خانەی منداڵانی بێ دای و باوك نییە. خەڵك پێویستی بە یاریگا نییە بۆ منداڵەكانیان. خەڵك پێویستی بە كلنیكێكی بچوك نیە لە هەر گەڕەكێك! خۆزگە دەمزانی بزنسمانی كورد بۆ وا چڵێس و ساختەچیو نەخوێندەوار و بێ خێرە؟! بەس ڕاستیەكەی ئەوەشمان لەبیر نەچێت لە سەدا یەكیان.

بە زیرەكی و بلیمەتی خۆی سامانەكەی پێك نەناوە، بەڵكو شەریگە دزی پیاوە مافیا سیاسیەكانی دەسەڵاتە شەرمەزارەكەی كوردین. بۆیە هەر بە نەفسیەتی دزێك و تاڵانچیەك دەڕواننە نیشتیمان و هاونیشتیمانیانیان!