بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه

هه‌واڵی تایبه‌ت

شیعە و ئەهلی كیتاب لە فیلمی سێپتەمبەری شیراز Septembers of Shiraz

01/06/2017 15:31:47 محەمەد هەریری

ئەو فیلمە باسی سەرەتاكانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەكات، كە ڕۆڵی سەرەكی تێدا دوو ئەكتەری بەناوبانگی هولیۆد، سەلما حایك و ئەدریان برۆدی یاری دەكەن.

دەرهێنەری گەورەی ئێرانیش عەباس كیاڕۆستەمی دەریهێناوە. فیلمەكە باسی خێزانێكی جووی دەوڵەمەند دەكات، كە پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، تەنها لەبەرئەوەی جوون گێچەڵیان پێ دەكرێت لەلایەن هێزە چەكدارەكانی شۆڕش. گەورەترین تۆمەتی ئیسحاق (ئەدریان برۆدی ) ئەوەیە كە سەردانی ئیسڕائیلی كردوە، كە لە سەردەمی شاه زۆر ئاسایی بوو!

ئیسحاق دەڵێت من خزم و برام لە ئیسڕائیلن و سەردانی من بۆ ئەوان بەس بۆ خزمایەتی و پەیوەندی كۆمەڵایەتیە نەك سیاسەت! بەڵام لەبەر ئەو فیكرە خراپەی بزوتنەوە دینیە ئیسلامیەكان هەیانە لەسەر جوو بە تایبەتی، و ئەهلی كیتاب بە گشتی، گوێی پێنادەن وبەردەوام ئەشكەنجەی دەدەن.

هەتا كوڕی ئەو ژنەی كە خۆی لای خێزانەكە كار دەكات، سەرەڕای چاكەی زۆریان بەسەریانەوە بە ڕقێكی ئێرەیی پەردەپۆش كراو بە دینەوە، لە چاوتروكانێك هەموو پەیوەندیەكی نزیكی خۆی لەگەڵ ئەو خێزانە لەبیر دەكات، ڕیشێك بەردەدات، تەسبیحێكیش لە دەست دەگرێت، نمایشی دینداری دەكات بە سواربوونی شەپۆڵەكە. كە ئیسحاق دەگیرێت هەموو كەل و پەلی كۆمپانیاكەی تاڵان دەكات و كاتێ ژنەكەی ئیسحاق بەرەنگاری دەبێتەوە، و دەستدرێژی دەكاتە سەر ژنەكەشی بە لێدان.

ئەوەش ئاساییە هەر بزوتنەوەیەكی ئایدیۆلۆژی توندڕەو پەردەیەكی چاك دەبەخشێتە هەر هەلپەرستێك بۆ خۆ نمایشكردن و بەرژەواندخوازی و ڕەهاكردنی وەحشی ناو دڵ و مێشكی. هاوسێ شیعەكانی بەغدا و شوێنیتر هەمان شتیان كردوە دژی سونی و مەسیحی.

سوونیە چەكدارەكان و وروژاوەكانیش هەمان شتیان كردوە دژی ئێزدیەكان و مەسیحیەكان. مەسیحیەكانی ئەفریقیاش هەمان شت دەكەن دژی موسڵمانان !

هەندێ لە بوداییەكانی بۆرماش هەمان شت دەكەن دژی موسڵمانان ! ئەوە سروشتی هەموو بزوتنەوەیەكی ئایدیۆلۆژی توندڕەی دینی و نادینیە. شیعە كە هێندە دژی ئیبن تەیمیە و وەهابیەتن گوایە تووندڕەون، كە دەڕوانیتە كتێبە عەقائیدی و فیقهیەكانیان دەبینیت زۆرجار لە ئیبن تەیمیە و محمدی كوڕی عبدالوهاب یشیان تێپەڕداوە. بۆ نمونە با بزانین ڕەهبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئیمام خومەینی چی دەڵێت دەربارەی مەرجەكانی ئەهلی كیتاب و ذیمە! لە كتێبی تحریر الوسیلة خومەینی دەڵێت: ”نابێت كەنیسەی نوێ دروست بكەن، نابێت زەنگی كەنیسە لێبدەن.

سەلامكردن لە ئەهلی ذمة یانی مەسیحی و جوو مەكروهە، بەڵكو دەگوترێ حەڕامیشە، ئەگەر ئەوان سەلامیان كرد، وەڵامەكەی تەنها (علیك) دەبێت، خراپ و مەكروهە وەڵامی تەواوی بدەیتەوە و بڵێیت: (علیكم السلام ) بەڵام ئەوانەی ئەهلی كیتاب نین، ئەوە هەر نابێت سەلامیان لێبكرێت و وەرگیرێتەوە! دەبێت كە پێیان گەیشتیت بڵێیت: السلام علی من اتبع الهدی. دەبێت ناچاریان كەیتە تەسكترین ڕێگا.

نابێت بیناكانیان لە بیناكانی موسڵمانان بەرزتر بێت! نابێت زەمی دینی بگۆڕێت بۆ دینێكیتری غەیری ئیسلام، چونكە ئەو كاتە یان دەبێتە ئیسلام یانیش دەكوژرێت. نابێت كیتابە گومڕاكەرەكانیان بڵاوبكرێتەوە، كتێبەكانیان دەسكاری كراوە و شایەنی ڕێز لێگرتن نین!

خودا موسڵمانان بپارێزێت لە شەڕی كافرانی بێگانە” ”لا يحدثوا كنيسة ولا يضربوا ناقوساً. يُكره السلام على الذمي، وقيل يحرم، ولو بدأ الذمي بالسلام يقتصر الرد عليه بـ«عليك»، ويكره إتمامه «عليكم السلام»، أما غير الذمي فترك السلام عليه. ينبغي أن يُقال عند ملاقاتهم: السلام على من اتبع الهدى. أن يُضطروا إلى أضيق الطُّرق. لا يجوز أن يعلو بناؤهم على بناء المسلمين. لا يحق للذمي التحول إلى دين غير دينه، فلا يُقبل منه إلا الإسلام أو القتل. لا يجوز نشر كتبهم الضالة. كتبهم محرفة غير محترمة، عصم الله المسلمين من شرور الأجانب (تحرير الوسيلة، المعاملات). ئەگەر ئەوە ڕای خومەینی بێت لە سەدەی بیستەم بۆ دەبێت ناهەقی ابن تیمیە و ابن القیم و محمدی كوڕی عبدالوهاب بگرین بەر لە سەدان ساڵ. ؟!

لە كۆتاییدا ئیسحاق هەموو پارەی خۆی دەبەخشێتە بەرپرسی زیندانیەكە و بەقاچاغ خۆیی و هاوسەری و كچەكەی ڕادەكەن بۆ توركیا.

 محەمەد هەریری