بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

( ڕۆژنم 16) شەن یان شێواندن؟

01/06/2017 11:50:08 نوسەرانی تر

دانا هەڵەبجەیی

ڕۆژنم 16

  • هەرچی ڕۆژنامە و سایتە، چەند نووسەرێکی خۆیانەی خۆیان تاپۆیان کردووە، جگە لە پێنج شەش دەم وچاوێک نەبێت، کەسی کە بۆی نییە، یا نایبینم نووسراوێکی تێدا بڵاوبکەنەوە. لە هەفتەنامەی گەڕەک و شار دەچن،،،،.
  • میدیای حیزب، ئەو دیاردەیەی کە میدیای کوردستانی هەڵوەشاندووە،. ئەوەشی خۆی بە سەربەخۆ و بێلایەن ئەزانێت، لە حیزبییەکان زیاتر پرەنسیب و سانسۆریان بۆ دڵنەوایی هەندێک حیزبی دیکە، داناوە،،.
  • دوای داخستنی زیاتر لە 500 دەزگا و کەناڵی ڕاگەیاندن لە تورکیا، کەچی (ڕوداو) لە هۆتێل و سیستەمی کابڵی تەلەفزێونیی شوینە گشتییەکانی تورکیا، کەناڵەکەیان هەر هەیە و هەر ماوە!.
  • ڕێنووسی کوردی، جگە لە سۆسیال میدیا، لە میدیای فەرمییش، وا وێران بووە، کە لە زمانی (دیوانی)نووسینەوە بووە بە زمانی کوچەوبازاڕ.
  • بەلاڕێبردن، درۆودەلەسە، شێواندن، گومڕاکردن و هەڵتەکاندنی  ئاوەز و هۆشی تاکی کورد، بە ئاشکرا لە هەواڵ و پرۆگرامەکانی میدیای کوردیدا هەستی پێئەکرێت.
  • زنجیرە دراما دۆبلاجکراوەکانی تورکی،  وا لە بینەری ئەکات کە خیانەت، درۆ، ناپاکی، بێ وەفایی، پارەپەرستی، زۆڵخستنەوە و بێ متمانەیی،،، کارێکی ئاساییە لە ناو خیزان و کۆمەڵگادا. وە جگە لەو پەیامە هیچ فەلسەفەیەکی دیکەی بە دیاری پێ نییە. بەڕای من بە پلانەوە  بۆ هەڵتەکاندنی خێزان و کۆمەڵگەی کوردی پەخش ئەکرێت.
  • لە کوردستان هیچ دەزگایەکی فەرمی باوەڕپێکراوی میدیا نییە، کە خوێنەر و بینەر و بیسەری کورد، پشتی پێ ببەستیت بۆ وەرگرتنی هەواڵ و ڕوداوەکان، هەریەکە بە بای خۆی شەن ئەکات.
  • ·          دەزگایەکی نیشتمانیی بۆ کۆنترۆڵ و چاودێری میدیای کوردی بە هەموو بەشەکانییەوە نییە، بە تایبەتی شیواو و نەشیاویی بەرنامەکان بۆ مناڵ و خیزان و کۆمەڵگە.
  • نە لە پەرلەمان و نە لە دەزگا حکومی و نە لە لێدوانە فەرمییەکاندا، زمانیکی نووسین (ستاندار) بەکار نایەت، واتە زمانی ئاخافتنی ناوچەیی و کوچە و بازاڕی، ئەوانیشی گرتوەتەوە، کە مایەی شەرمە لە ئاستە گەورەکانیشدا وا بەو ڕیتم و ئەکسێنت و فۆرمە ئاخافتن بکرێت.
  • جاران کۆڕی زانیاری کورد، وشە داتاشینی بۆ وشەی نوێ و نامۆکان ئەکرد، لە لایەن ڕۆشنبیران و نووسەران و خەڵکیش، پەسەند ئەکرا،. بەڵام بە داخەوە ئێستا نەک هەر دەزگایەکی وشەسازی و داڕشتنی زمانەوانی نییە، بەڵکو  هەڵە گەورەکان لە لایەن گەورەکانەوە ئەکرێت.
  • زمان و موزیک، ئەدەب و هونەر، موڵکی نەتەوەن، ئەرکی سەرشانی تاک و کۆی کوردە کە بیپارێزێت و پەرەی پێبدات،،،. حیزب و هێزی سیاسی مافی شێواندنیانی نییە، چونکە دەسەڵات و حیزبی سیاسی ماوەیین، بەڵام نەتەوە هاتاهەتاییە.