گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا

01/06/2017 11:26:11 بورهان شێخ ڕەئوف

بورھان شێخ ڕەئوف 

بۆ ھەر چاودێرێکی سیاسی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا  ڕوون و ئاشکرا دیارە کە تورکیا ھەوڵدەدات کە ئەو ماوەیەی کە لە نێوان ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی ترامپ بە سەرۆکی ئەمریکا تاوەکو ٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠١٧ وادەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا وەبەر بھێنێت بۆ ئەوەی باشترین و گەورەترین مانۆڕو چالاکی و گۆڕانکاری و بگرە ھەڵگەڕانەوەش لە ھەڵوێستەکانی ڕابردووی دا بکات  دەربارەی قەیران و ململانێکانی ناوچەکە بە تایبەتی لە عێراق سووریا .
بۆ یەکەمجارە تورکیا بە پلەی ١٨٠ لە ھەڵوێستەکانی ڕابردووی ھەڵگەڕایەوە کە ھاوپەیمانی لە مێژینەی ئەمریکا و پەیمانی ناتۆ بوو لە ٦٥ ساڵی ڕابردوودا بەڵام لە  ئێستادا دەبێتە ھاوپەیمانێکی نوێ ی  ڕووسیا .
بەڵێ تورکیا ھەر بۆیەکەم جار توانی ئۆپۆزەسیۆنی چەکداری سوریا ئەوانەی سەربە تورکیان لە گەڵ سەرسەختترین دوژمنیان کە ڕوسیایەکە بە پاڵپشتی ڕژێمی ئەسەد تاوانباری دەکەن  لە سەرجۆرێک لە ئاگربەس ڕێکبخات .
ھەڵوێستی تورکیا دەربارەی عێراق 
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ھەموومان شاھێدی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو عێراق بووین لێدوانەکانی ئەردۆگان ھێشتا لە گویَِ ی زۆربەماندا دەزرنگێتەوە کە بە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراقی وت تۆ کێیت ؟؟  تۆ ھاوشانی من نیت  وتی ئێمە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دەکەین بە خۆشی بێت یان بە ترشی کە ھێزەکانی ھێنایە بەعشیقەو سەروەر عێراقی شکان پرسی بە کەس نەکرد , ئەی ئیستا خێرە پەیوەندی بە عەبادیەوە دەکات و  پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی مووسڵی لێدەکات و بیناڵی یڵدریم یش ڕایدەگەینێت ھەر لە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی مووسڵ ھێزەکانمان لە بەعشیقە دەکێشینەوە .
ھەر لە سەروبەندی ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا بوو فەرمانی دەسگیرکردن بۆ ئەسیل نوجێفی پارێزگار ی پێشووی مووسڵ و سەرکردەی ھێزەکانی حەشدی نیشتمانی دەرکرا کە بە تۆمەتی پەیوەندی بە تورکیا و ھەروەھا ناڕەزایەتیەکانی بەغاد بەرامبەر کۆبوونەوەی ھاکان فیدان سەرۆکی میتی تورکیا بە سەرکردە سونیەکان وە کو ساڵەح موتڵەگ و خەمیس خەنجەرو ئوسامە نوجێفی سەعد بەزاز .
لە ئێستاشدا بڕیارە لە نزیکترین کاتدا سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغداد بکات وەکو نیازپاکیەک بۆیە ھەموو ئەم گۆڕانکاری و ھەڵگەڕانەوانە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا جێگەی پرسیارە ھەڵوەستە لە سەر کردنە دەبێت فاکتەرە نھێنی و شاراوەکانی چی بن ؟
ئەگەرچی تورکیا پەیوەندی بازرگانی گەورە و لە گەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیەو وەکو دەوترێت  پەیوەندی ئابوری و بەرژەوندی بازرگانی بنەمای گرنگن بۆ دامەزراندنی پەیوەندی سیاسی و ستراتیجی بەڵام سەرە ڕای ھەموو ئەوانە تورکیا ھیچ خاڵێکی ھاوبەشی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە نیە جگە لە کێشەی کورد نەبێت کە مەبەستێتی نەک لە باکووری کوردستانی بندەسەڵاتی خۆی بەڵکو لە بە شەکانی تریش بە تایبەتی ڕۆژاوا ی کوردستان کە ڕێگری بکات لەوەی کە بە مافەڕەواکانی خۆیان شاد ببن و ھەڕۆژەی بە پاساوێک تاوانباریان دەکات ڕۆژێک بە باڵی سوری پەکەکە و ڕۆژێک بە تیرۆریست ...ھتد .
ئەگەرچی تورکیا پشتی ئۆپۆزەسیۆنی چەکداری سوریا ئەوانەی سەر بەخۆی بوون بەردا و پێشتر بەڵێنی ئەوەی پێدابوون کە بە ھێز پشتیوانیان لێدەکات و ناھێڵێت لە حەڵەب پاشەکشە بکەن بەڵام وەکو بینیمان دواتر کشانەوەو بە ھێڵێکی سنوری باریک لە ناوچەی باب قایل بوو بۆ یەکنەگرتنی کانتۆنە کوردییەکان بەڵام ئێستا باس لە سەرکەوتنی گەورەدەکات و خۆی بە ئەندازیاری ئاگربەس لە سوریاو ھاوپەیمانی ڕوسیا دەناسێت و باس لەوە دەکات کەوا جێ ی بە ئێران لێژ کردووەو باس لەھاوکاری فڕۆکەکانی ڕووس دەکات لە لێدانی بنکەکانی داعش لە باب بەڵام ھەڵوێستی ڕووسیاش تا چەند ڕۆژی پێشوو پێداگیری بوو لە بەشداری کورد لە کۆبوونەوەی ئەستانە و بوونی ئۆفیسی پەیوەندی کانتۆنەکانی ڕۆژاوا لە مۆسکۆ بەڵام ئێستا وادەردەکەوێت کورد بانگھێشتی کۆبوونەوەکان نەکراوە تا ئێستا و ساڵەح موسلیم یش دەڵێت ئێمە پابەندی ئەو ئاگربەسە نابین .
ماوەتەو بڵێیین تورکیا ھەموو ئەم مانۆڕانە بۆ ئەوە دەکات بە ئیدارەی تازەی ئەمریکا بڵێت ئەگەر ھاوکارمان نەبن ئەوا بەرەوڕووسیا دەڕۆین و کوردیش ئەگەر لە ڕابردوودا وەکو دەرکەوت تاکە ھاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئەمریکا بووبێت لە باشوورو ڕۆژاوای کوردستان ئەگەر ئەمریکیەکان ھەڵوێستی جدی وبەکردەوەیان نەبێت ئەوا بۆ جارێکی تر دەبنەوە بە قوربانیەکی تری گەمە قێزەونەکانی وڵاتانی ناوچەکە .