نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین

هه‌واڵی تایبه‌ت

فتوای کوشتن بۆ ڕەخنەگرانی ئیسلام

01/05/2017 11:27:10 نوسەرانی تر

ژیلوان شۆڕش محمد ساڵح

لەم ووتارەمدا تیشک دەخەمە سەر ئەو ھەڕەشە نا مرۆڤانیەی  کەلەلایەن موسوڵمانە کۆنە پەرستەکانەوە  دەکرێتە سەر نوسەرانی ئاینی و شارەزایان لە بواری ئاینەکاندا بە تایبەت ڕەخنەگرانی دینی ئیسلام,کە ھیچ بوارێک بۆ بیرو و ڕای ئازاد و فکری جیاواز ناھێڵێتەوە,تەنھا بیرو باوەڕی خۆیان دەسەپێنن بەسەر کەسەکاندا,ئەوەی بیر و باوەڕی جیاوازی ھەبێت و ڕەخنەیان لێ بگرێت و بەر پەچیان بداتەوە,کافر و مولحیدەو کوشتنی حەڵاڵ دەکەن,بە بیر و بۆچوونی خۆیان دەسەڵاتدار و فەرمانڕەواو خاوەنی ھەردوو دونیا ھەر خۆیانن بەڵام زوڵمیان لێ کراوەو ئازادییان لێ زەوت کراوە,ئازادی لای ئەمان سەربڕین و بە کۆیلە کردنی سێکسی  ئافرەت و بە تاڵانبردن و ماڵوێران کردنی کەسانی غەیری خۆیانە,ئەمەیە ئازادی و ماف لێتان زەوت کراوە, دیکتاتۆر و توندڕەوی ڕاستەقینە حۆتانن,شاڵاو دەبەن بۆ عەلمانیەت و دەوڵەتانی دیموکراسی خواز بە کافرو و زەوتکردنی مافەکانتان ناویان دەبەن,لە کاتێکدا زۆرێک لەم کۆنە پەرستانە لە ژێر ئاڵاو باوەشی عەلمانیدا خۆیان حەشار داوە,نمونەش بۆ ئەمە مەلا کرێکار ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام کە لە ئەوروپا نیشتەجێیەو ھەر لە باوەشی ئەواندا قسەی زل زل ئەکات لە بەردەم شاشەی کۆمپیتەردا,فتوا دەردەکات بۆ کوشتنی ئەم کەس و ئەو کەس و بە ئاشکرا پشگیری تیرۆر دەکات,بەڵام لە ژێر ئاڵای عەلمانیەتدا ژیانی پارێزراوە سەرە ڕای ئەمانەش پێیاندا دەڕشێتەوە,ئەمەیە نمونەی کەسانی ئیسلامیزم,لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم کۆنە پەرستە گوێ بیستی بووم دەنەڕێنێت و ھاوار دەکات,ھەر کەسێک دژی ئیسلام قسەی کرد پێویست بە فتوا ناکات بۆ کوشتنی,بەڵکوو ھەر موسوڵمانێک لە ھەر کوێی دونیا دەستی پێ گەیشت بە تەورێک ملی بپەڕێنێت و ھیچ حسابێک بۆ پۆلیس و یاسا نەکات,دواتر با پۆلیس و حکومەت بیکوژن,ئەمەیە کردەوەکانی ئیسلام بەم شێوە  بیرو و ڕای جیاواز قبوڵ دەکەن بە سەر پەڕینی ڕەخنەگرانی,یەکەم تیرۆری قەڵەم موسوڵمانان کردیان کاتێک پێغەمبەر فەرمانیدا بە کوشتنی کەعبی کوڕی ئەشرەف و محەمەدی کوری مەسلەمەش ھەستا بە تیرۆرکردنی کەعب و سەری بڕی و بە دیاری سەرەکەی بۆ پێغەمبەری موسوڵمانان بردەوە.
نمونەی تریشمان زۆرە بۆ تیرۆری قەڵەم کە لە مێژووی ئیسلامدا ڕوویان داوە بەڵام ئەوەندە قێزەوەن و نا مرۆڤانەن بە شەرمی ئەزانم باسیان لێوە بکەم,بەڵام ئەوەی سەیرە مەلا کۆنە پەرستەکان لە میمبەری مزگەوتەکانە وە  دەنەڕێنن و ھاوار دەکەن و جنێو دەدەن و قسەی ناشرین دەکەن, بە شانازییەوە باس لە کردەوە ناشرین و قێزەوەنەکانی ئیسلام دەکەن,کەسی کەم ئەقڵ و نەفامیش بەدیاریانەوە دائەنیشن و فرمێسک دەڕژن و لە ناخی دڵیانەوە ئەگرین,ئەمەیە قەیرانی ئەقڵ و مەعریفە,ئەوەی عەقڵ و ڕۆشنبیری بێت لەناو کۆمەڵگای ئیسلامیدا بوونی نی یە,وەحشیگەرانە و بە سەردەمی ناو ئەشکەوتەکان بیر دەکەنەوە.
لە ناو موسوڵماناندا ڕادەی زوڵم و توندڕەوی گەیشتۆتە لوتکەی بێشەرمی,بەو ڕادەی کە منداڵێک تازە لەدایک دەبێت لە ساتە وەختی لە دایک بوونیدا دینی ئیسلامی بە سەردا دەسەپێنن,ناوی خواو پێغەمبەری ئیسلامی بە پەنا گوێیدا دەڵێن,تووندو تیژی ئیسلام ھەر لە ساتە وەختی لە دایک بوونماندا دەست پێدەکات.
سەرباری ئەوەی زۆرێک لە نووسەران و ڕەخنەگران لە میمبەری مزگەوتەکانەوە ناویان و کەسایەتیان لەکەدار دەکرێت بە ھێرشبردنە  سەریان بەو پەڕی ڕادەی بەدڕەوشتی.
زیاتر لە ٥٢٠٠ مزگەوت بوونیان ھەیە لە کوردستان تێیدا پەیامی ئیسلام بڵاو دەکرێتەوە و تیرۆر بەرھەم دێنێت,سەرەڕای ئەمەش دەڵێن ئازادیمان لێ زەوت کراوە,وەک و لە سەرەوە ئاماژەم پێدا ئازادی لای ئەمان ئەوەیە ڕێگەیان پێ بدرێت لە ژێر ئاڵای ئیسلامدا کاری تیرۆرستی و کوشتن و بڕین ئەنجام بدەن,ئەمە ئازادی ئیسلامە لێیان زەوتکراوە,بەڵام بەھۆی ئەوەی کۆمەڵگای ئێمەیان تەواو کۆنترۆڵی بیری دووا کەوتوی خۆیان کردووە,ئەوەی دژیان بوەستێتەوە و ڕەخنەیان لێ بگرێت  دەڵێن گومڕاو کافرە و کەسایەتی لەکەدار دەکەن,لەبەر ئەمەشە ڕەخنە گرتن لە دینی ئیسلام لە کۆمەڵگای ئیسلامیدا بۆتە ھێڵی سوور و بڤە.
بەڵام دوای ساڵانی نەوەدەکان کرانەوەی ھەرێمی کوردستان بەڕووی ووڵاتانی ڕۆژئاوادا,بە خۆشحاڵیەوە چەندین نوسەری زاناو بە جورئەت ھاتنە گۆڕەپانەکەوە,بە شارەزاییان لە دینی ئیسلام توانیان چەندین ڕەخنە لە دینی ئیسلام بگرن  بە بێ سڵکردنەوە لە کۆنە پەرستان,ئەمەش دلێری و ئازایەتی ئەوێت لە ناو کۆمەڵگایەکی دواکەوتوی ئیسلامیدا,ھەر زوو نوسینەکانی ئەم نووسەرانەیان پێ ھەزم نەکرا,کەوتنە سەر ھێرشکردنە سەر کەسایەتیان و فتوای کوشتنیان بۆ دەرکردن.
یەکێک لەو نوسەرە زاناو دلێرانە کاکە مەریوان ھەڵەبجەیی بوو کۆنە پەرستان لێی ھاتنە دەنگ و خۆپیشاندانیان لە دژی کرد و فتوای کوشتنیان بۆ دەرکرد,بە چەندین ڕێگەی نەشیاو و ناشرین ھەوڵیاندا بۆ ناشرین کردنی کەسایەتی ئەو بەڕێزە,بەڵام دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێت.

بەڕای ئێمە مەریوان ھەڵەبجەیی دەریایەکە لە زانست و زانیاری,جێگەی ڕێزە ئەم کەسە زانایە,بە خۆشحاڵیەوە  کاکە مەریوان وەک ئەرکێکی نەتەوایەتی ھەستاوە بە دروست کردنی قوتابخانەیەک لە زانست و زانیاری,وەک و چەکێکی کوشندە وایە بۆ دڵی تیرۆستان,کاریگەری نووسینەکانی لە سەر تاکی کورد ڕەنگی داوەتەوە,بە شێوەیەک کەسانێکی زۆری ڕزگار کرد لە قەیرانی ئەقڵ,لە مودمینی بیر کردنەوەی سەردەمی جاھیلی ڕزگاری کردن.
ئەوەی حکومەتی ھەرێم درکی پێ  نەکردوو  ھەڵنەستا پێی مەریوان ھەڵەبجەیی کردی,ھیوام وایە مەریوان ھەڵەبجەییەکان بەردەوام بن و نەترسن لە ھەڕەشەی کۆنە پەرستان,ماوەیەک لەمەو پێش شەڕواڵ کورتێکی ڕیش پیسی مەلا کرێکار ئاسایی نامەیەکی بۆ ناردم پێی ڕاگەیاندم کە بە دەستی خۆم خوێنی خۆمم حەڵاڵ کردووە,ئاخر دەرپێ کورتی ڕیش درێژی جاھیل خوێنی من حەڵاڵە یا کەم ئەقڵانێکی نمونەی تۆو مامۆستا کرێکارەکەت,ڕۆژانە خەریکی لە خشتە بردنی ئەم گەنج و ئەو گەنجن بۆ کاری تیرۆرستی,بوونی کەسانی وەک ئێوە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست,ئیوە سەرچاوەی بەرھەمھێنانی کەم ئەقڵین لە کۆمەڵگەدا,ھیوام وایە حکومەتی ھەرێم بە زووترین کات بەخەبەربێتەوە,کاری جدی بکات بۆ بنە بڕکردنی ئەم دەرپآ کورتانە,بنەبڕکردنیشیان تەنھا بە ھێزوو چەک نابێت,بەڵکوو دەبێت شەڕ لەگەڵ بیرو و بۆ چوونیان بکرێت تاکوو لە ڕەگەوە ووشک بێنن.