بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

پارتی و قوتابخانەی فیکریی پەکەکە

01/05/2017 11:12:35 بەهرۆز جەعفەر
                 

عەقڵ: کەرەستەیەکە پێی ئەگەینە بەختەوەری و، قوتارمان ئەکات لەجەورو ستەم. بەو واتایەی لە ڕێگەی پرۆسەی بەئەقڵانیکردنەوە ترس و تۆقاندن و برسێتی ناھێڵێن. چۆن..؟. ھەریەکەو میتۆدێکی ھەیە، مەسەلەن لە سەردەمی ڕۆشنگەریی دا ھەموو پنتەکانی ژیان ئەدرێنە بەر نەشتەری ڕەخنەو، پرسیارو، گومان، ئەقڵ کۆمەڵگەی خێڵەکی ھەڵئەتەکێنێت، " من بیر ئەکەمەوە، کەواتە من ھەم" ئەبێتە دروشمی بەرایی مەشخەڵەکە، لە  تیۆری ڕەخنەگەراییدا، بەتەواوی ووتەکانی "کانت" پشتڕاست ئەکاتەوە بەوەی "ھیچ ڕێگایەکمان لەبەردەمدا نەماوە جگە لەڕەخنەگرتن "، یانی ڕێگەی پێشکەوتن ڕەخنە گرتنە، یانی نابێت جڵەوی خۆمان بدەینە دەست شتەکانی دەورو بەرەوە تا ئەگەین بە ئاکامێکی دڵخۆشکەر، ئەمەش ڕێبازێکی ئەقڵانیە.  بەڵام پرسیاری گەورە ئەوەیە: ئەوە کام ئەقڵە ئێمە ئەگەیەنێت بە ژیانێکی شایستە.؟.   
ئۆجەلان، بەتەنھا دامەزرێنەری پەکەکە نییە، وەک ڕەوتێکی چەپی شۆڕشگێڕیی، ئاخەر جگە لەپەکەکە (کە تا دێت گەشە ئەکات)  لەدونیادا ئێستا چەپی شۆڕشگێڕ نەماون، ئەگەر یەکێ  کتێبی " کۆمار" ی ئەفلاتۆن و " محاورات" ەکەی خوێندبێتەوە، لە پێشدا ھەست ئەکا ئەم ئەفلاتۆنە ھەندێ وڕێنەی خەیاڵاوی کردووەو نوسیویانەتەوە، دەنا ئەوە بەکێ جێبەجێ ئەکرێت! . دوایی ئەزانیت کە  ئۆجەلان کتومت کۆپی پەیستی ئەفکارەکانی ئەفلاتۆنی کردووەو وتۆتەوە، بەڵام ئەفلاتۆن لە خەیاڵ و چوارچێوەی ئایدیاڵێکدا پێش ھەزاران ساڵ و، ئۆجەلان لە سەر زەمین و واقیع بەرجەستەی کردووە. بەتایبەتی لە ئارگیۆمێنتی  ئەوەی کێ پێویستە پاسەوانی کۆمەڵگە بێت ؟. پاشان چۆن پلانگێڕییەکان بناسینەوە؟. نیوە زیاتری ئاخ و ئۆف و کۆژانەکانی ئۆجەلان شیوەنکردن و ھاوارکردنە لەدەست مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ناسیویەتی کە چۆن ناوەڕۆکی پڕ لەدرۆینەی خۆرئاوا بە کڵافەیەک دەزووی نیمچە ڕاستی ڕەنگاو ڕەنگ دەوردراوە.  
 پلانگێڕیی: ھەستیارترین ئامرازو ڕۆحی ھونەری دەسەڵاتدارێتی یە. تێگەیشتن لەپلانگێریی بۆ جینۆسایدو لەناودانی میللەتێک، لەباری جوگرافیی و کلتورییەوە، ئاسان نییە، بەتایبەت لەسەروەختی مۆدێرنیتەو تازەبونەوەی کۆمەڵگەکان و فەتحکردنی جیھان لەلایەن خۆرئاواوە. ڕونتریش تێگەیشتن لە زھنیەتی فەلسەفی و سیاسی پشت پلانگێڕییەکان، بایەخدارەو گرنگیەکی زۆری ھەیە.
ھەرچرکەساتێکی مێژووی کورد بگریت، ئەتوانیت دەیان پیلانگێڕیی ڕیزبکەی، کەبەردی ژێر کۆڵەکەی ھەر قۆناغێکن ، ئەگەر لە باکوردا، تەنھا یەک قۆناغی کورتی مێژوویی ھاوچەرخ وەک نمونە وەربگرین: پیلانگێریی فیرقەکانی حەمیدیە (١٩١٤) لەبتلیس دژی مەلاسەلیم ، لەساڵی (١٩٢٥) دژی شێخ سەعیدی پیران ،پیلانگێڕیی (١٩٣٠) ی ئاگرێ ،ئینجا (١٩٣٧) ی کۆمەڵکوژیی دێرسیم ، دۆزی (٤٩) کەسی (١٩٥٩) و (٤٠٠) کەسییەکەی (١٩٦٠) و، ئەوسا کوشتنی  فائیق بوجاق و تیرۆری سەعید  قرمزی لەلایەن (پارتی دیموکراتی کوردستان) ەوە. سەدان پیلانگێڕیی دیکە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان لەدژی کوردو پەکەکە ڕێکخراوە، بە تیرۆری ساڵی (٢٠١٣) ی سێ ژنە چالاکەکەی کوردیشەوە لە فەڕەنسا. بەڕێککەوتنی ھەرە ستراتیجی نێوان ئیسرائیل و تورکیاوە لە ساڵانی نەوەتەکان، تەنانەت بە گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی ئۆجەلان، ھەر بەجدیی کاتی ئەوە نییە کورد بیرێک لە خۆی و ئایندەو بەرامبەرەکانی بکاتەوە ؟. کاتی ئەوە نییە لە چوارچێوەی فیدراسیۆنێکی نەتەوەیی دا یەکێتیەکی نیشتیمانی ئاوا بکات؟.
فیکری ئۆجەلان، لە دروستبونی گەردیلەیەکەوە بۆ گەردوون، بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگە، بۆ گەشەکردنی ئابوریی لەسەر سکەیەکی ڕێک (Sustainable development) بۆ مافەکانی: منداڵ، ژن، دین، ژین، بۆ ڕێگەچارەی نەتەوەیی دیموکراتیک و....تادوایی. ھەمووی بەرجەستەکردووە، فیکرێکە پراکتیزەکردنی ھێند سەختە تەنانەت کەسە نزیکەکانی خۆشی لێی ڕائەکەن. لەباری ویژدانیەوە (١٨) ساڵە سەرکردەیەکی وەک ئۆجەلان لە زینداندایە، ئەو لە زیندانێکی تاکەکەسیەوە گەلێکی چەوساوەی بیر نەکردووە، قوربانیەو داوای ئازادبونی جەللادەکەی ئەکات. کەچی سەراپا کورد لە دەرەوەی زیندان خەریکی بەد کاری و جەمسەرگیریی ھەرێمایەتین (Regional Polarization) بۆ مانەوەی گروپگەرایی و شەخسگەرایی خۆیان. ئەمە نەک ھەر بۆ حزبەکانی باشور، بەڵکو خودی پەکەکە و ھادەپ یش لە حوزەیرانی (٢٠١٥) ەوە چونکە  نەگەڕانەوە بۆ ئیمراڵی و، ئامۆژگارییەکانی ئۆجەلان، ئاوھا عاقیبەتی ھادەپ کەوتە زیندان و پەراوێز و، دوور نییە پەکەکەش نەکەوێتە بەر گەلەکۆمەکی سەربازیی تورکیا-ئیسرائیل- ھاوپەیمانی دوەلی، بەرە بەرە ھەندێک لە تۆپی سەرکردەکانی ڕۆژئاواش (بە پێی زانیاری تەواوی ئێمە) وەختە پەتاو ڤایرۆسی گەندەڵی و چەتەیی سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان پێ بگا. خەریکی قاچاخچێتی و پارە کۆکردنەوەن لە چیای شەنگالەوە بۆ سوریاو، لە سوریاوە بۆ ئێران و.. لە کون و کەلەبەرەکانی ترەوە...تادوایی. ئەمە بەرئەنجامی لادانە لەو قوتابخانە فیکرییەی خۆیان. 
ئیشی من لەم نووسینەو سەرجەم نووسینەکانی تریشم، پاڵپشتی کردنی ھیچ گروپ و ئایدۆلۆژیایەک نییە، بەڵکو شەرحکردنیەتی وەک ئەوەی کە (ھەیە). پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق  خاڵی بەھێزی ئەوەیە سیاسەتی نەوت و غازی سروشتی بەدەستە، بەمەش پاڵپشتی تورکیاو کەنداو و وڵاتانی خۆرئاوای بە ڕێژەیی بەدەستھێناوە، خاڵی لاوازی ئەوەیە کە ھیچ مەدرەسەیەکی فیکریی ئاڕاستەی ناکا. ئەوەی ھەیە تەنھا چەند ڕاوێژکارێکەو پێشنیار ئەکا کام پول پێش کام پول دابنەن. ڕاستە لەباشوری کوردستان پارتی تاکە حزبە کە دروشمی سەربەخۆیی سیاسی و ئابوریی بەرزکردۆتەوەو کاری بۆ ئەکا. لەواقیعدا ھەموو حزبەکانی تر دژی ئەمەن. بەڵام ئەمە بۆ پارتی (پرۆژەیە، قەزیەیە) نەک (فیکر) ێکی ڕۆشن. بۆ نمونە: نازیەکان دژی ئاریەکان بون، ئەمە فیکرێک بو، باشی و خراپی ئەم فیکرە بۆ ھەر توێژەرێک جێی گفتوگۆ نییە، ئەوە گرنگە کە فیکرێک ھەبێت تۆ بناغەی باسەکەتی لەسەر ھەڵبچنی. گرنگ ئەوەیە قوتابخانەیەکی فیکریی ھەیە پەکەکە ئاڕاستە ئەکات. ئایا یەکەیەکی تری فیکری لە ھەرچوار پارچەی کوردستاندا دروست بووە کە تەحەدای فیکری ئۆجەلان بکات؟. پارتی بۆ ئایندەی ململانێکانی چەند ناوەندو ئینستیوتی وای ھەیە کە بەر بە فیکری ئۆجەلان بگرێت؟. 
ھەمیشە لەو قۆڵ و بەرانەی کە بەرانبەرەکەت لاوازە تۆ ھێرش ئەکەی، بە پێچەوانەوە تۆ گورزێکی خراپت بەر ئەکەوێت، باشوری کوردوستان لە بۆشاییەکی ھزری و فەلسەفی و ڕۆحی و نەتەوەیی وەھادایە، کە ھەموو قۆڵ و بەرەیەک بۆ فیکری ئۆجالان و پەکەکە واڵایە، تا گەشە بکات. یەک لە ئیشە کورت بینیەکانی " نەوشیروان موستەفا" دوای جیابونەوەی لە یەکێتی  ئەوەبو " کۆمپانیایەکی ڕاگەیاندنی دامەزراند" لەبری دامەزراوەیەکی فیکریی و توێژینەوە. واتە ھاژو ھوژ و پەلاماردانی کەسێتی ئینسانی کوردی پێش فیکر خست. بێگومان بەھاژ و ھوژو چەند پەلاماردانێک ئیمڕۆ و بەیانی بزاڤەکەی نەوشیروان لەناو ئەچێت، ساڵێک لە بزوتنەوەی گۆڕان دووربو، بزوتنەوەکەی مرد. ئۆجالان ھەژدە ساڵە لە زیندانەو بزاڤەکەشی گەشەی کردووە. . ئەسڵی مەقسەد ئەوە نییە کە ئۆجەلان باشی ووتووە یان خراپ، ئەوەیە کە ھەموو سەرکردە مێژینەکانی تری کورد کە وەفاتیان کردووە، دێڕێکیان دوای خۆیان بەجێ نەھێشتووە. 
لە کۆتاییدا، پەکەکە خۆی شەنگال چۆڵ ئەکات، یان پارتی بتوانێ  پەکەکە لە شەنگال دەربکات، بەڵام پارتی ناتوانێت بەر بە گەشەکردنی فیکری پەکەکە و ئۆجالان لە باشور بگرێت، ئەوە یەکێتی و گۆڕان ھیچ کە خەریکی سیاسەتی ڕۆژن و نازانن لەناو چ زۆنگاوێکدان.  ئەوە چ جۆرە کوردایەتیەکە بەرپرسی میحوەری شەڕەکانی ئەمڕۆی داعش دوێنێ چایچی بەعس بو بێت؟. ئەوە چ جۆرە کوردایەتیەکە یەک مودیری شورتە نییە لە کەرکوکا بەرتیل و ڕەشوە داوا نەکا ؟. ئەوە کام شەرەفپارێز و کوردپارێزە کە تیرۆریست بێ بڕیاری دادوەر لە کەرکوکدا ئازاد ئەکا؟.  ئەوە کام کوردایەتیە یەک بەرپرسی سەربازیی ھەرێم نییە دەیان ئەفسەرو ناوی وەھمی و مووچەی وەھمی بۆ خۆی نە نوسی بێت ؟. تۆ پێتوایە حکومەتی مەرکەزیی و ئەمریکیەکان ئەم ڕاستیانە نەزانن ؟!. تازە تازە لە فەیسبوکا خەریکی دروستکردنی پاڵەوانی وەھمی و ڕەمزی وەھمی و خەیاڵاتی سەیر سەیرن ئەم کۆمەڵە گااایەی کورد..