سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات کڕاکۆڤ هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ نوسەر ئاسڵی ئاردۆگان دەردەبڕێ و داوای ئازادکردنی دەکات بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم لەئەمریکا هەڕەشە لە دوو رۆژنامەوان دەکات وەزارەتى نەوتى عێراق داوادەکات کیڵگە نەوتیەکانى کەرکوک لەژێرکۆنترۆلی پێشمەرگە نەمێنێت

هه‌واڵی تایبه‌ت

نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ لای بارزانی

01/03/2017 14:21:49 د.سالار باسیرە


بەرێزان / لەبەر کەمی وەخت ئەم نامە خێرایەم بە زمانی ئەلمانی و ئینگلیزی بۆ ئەو لایەنانە ناردوە ، سەبارەت بە بابەتەکەو بەردەوام بۆ شوێنی تری ئەوروپیشی دەنێرم ، ھیوادارم ھەر کەسێک لای خۆیەوە ئەو ھەولە بدات، بێگومان نزیک لە ھەلبژاردنەکان لە فەرەنسا ئۆپۆزیسۆنیش ئەم جۆرە بابەتانە بەکار دەھێنێت بۆ مەرامی سیاسی... تێکستە ئەلمانیەکەم بە رێگای گوگلەوە وەرگێراوەتە ئینگلیزی و دیارە بێ کەموکوڕی نیە ، ھەر بەرێزێکی ئینگلیزی زان بتوانێت باشتری بکات ئەوە کارێکی باش دەبێت.

نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ لای بارزانی
بۆ / بالۆزخانەی فەرەنسا 
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا
سەرۆکی فەرەنسا 
ڕای گشتی

بەریز سەرۆکی دەولەتی فەرەنسا François Hollande 

میوانداری بەریزتان بۆ لای بارزانی چەندین پرسیار دێنێتە پێش.
١) بەرێزتان بۆ جاری دوەمە سەردانی بارزانی دەکەن و ھەروەھا لە ڕابوردودا بانھێشتی پاریسیشتان کردوە ، ئەوە لە کاتێکدا کە بارزانی بە پێی دەستوری پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بەسەر چووەو ئامادەش نیە کورسی دەسەلات تەسلیم بکات. ھەرێمی کوردستان لە ڕاستیدا دەمێکە خاوەن پەڕلەمان و حکومەت نیە، ھەربۆیە لێرەدا پرسیار دەکەم بەرێزتان سەردانیی کێتان کردوە؟ 
٢) ماوەی نزیکەی سالێک دەبێت موچەی تەواویی خەلکی ھەرێم نادرێت و سیاسەتی برسی کردن پەیڕەو دەکرێت. بارزانی تەنیا بۆ بەرژەوەندی خێزان و بنەمالەکەی کار دەکات و لەسەر حیسابی خەلکی ولات خۆیان دەولەمەند کردوەو ملیار دۆلارەکانیان ترانسفێری بانقەکانی دەرەوە دەکەن و بەرێزیشتان ئەوە لە من باشتر دەزانن ، ئەوە لە کاتێکدا کە خەلکی ولات برسی و بێ پارە کراوە. ھەمان شت بۆ بنەمالەی تاڵەبانیشە بەلام بارزانیەکان پشکی سەرەکییان بەر دەکەوێت. مافەکانی مرۆڤ لەم ولاتەدا بە رێگای ئەوەی ناونراوە سیستەمی سیاسی پێشیل کراوە. من خۆم لەبەر ڕەخنەو نوسینەکانم لەسەر پارتی بارزانی لە خالی پشکنینی سنوری تورکیاو ھەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگا ھەوالکری پارتیەوە دەرمان خوارد کرام. 
٣) بە بەلگەوە بارزانی بازرگانی لەگەل داعشدا کردوەو ناوچەی شەنگالی ئێزیدیەکانی بێ بەرگری تەسلیم بە داعش کردو ئێزیدیەکانی ڕوبەرووی چارەنوسێکی تراژیدی کردەوە کە دواتر داعش کۆمەلکوژی کردن.
ئێستە چەند پرسیارێکی کەش دێنە پێش ، چی وای لە بەرێزتان کرد ئەی سەرۆک ، میوانداری سەرۆکی کلانێکی ئاوھا ئەنجام بدەیت؟ ھۆکارەکەی چیبوو؟  ئایا ئەوە سەردانێکی بە ڕووکەش فەرمیی دەولەتیی بوو ، یان ئەوە لە ڕاستیدا بەند بووە بە بەرژەوەندیی شەخسیەوە چونکە سەرۆکی بەرێز ئیوە دیارە کە خانەنشین دەبیت لەوانەیە تەماحی بازرگانی کردنت ھەبێت بە رێگای ئەوانەوە بۆ نەوت و گازی ولاتەکەمان ئیتر بە ھەر رێگایەک بێت ، بەلام ئەوە سامان و مولکی نەتەوەیە. داخۆ ھۆکاری ئەوە لەچیدا بێت لەو سەردانەتاندا بە ھیچ جۆرێک باستان لە پێشل کردنەکانی مافی مرۆڤ و گەندەلی ئەو دەسەلاتەت نەکرد کە لەم ولاتەی ئێمەدا ئەنجام ئەدرێت لەلایەن دەسەلاتێکی تەقلیدیەوە. کەسێک و لایەنێک ھاوشان لەگەل رژێمی ئەردۆغاندا شەڕو دژایەتی بزتنەوەی رزگاریخوازی کورد بکات لە تورکیاو سوریاش. لە کۆتایدا دەپرسم ھۆکاری ئەوە لە چیدایە تەنیا سەردانی بارزانیەکان دەکەیت بەدەر لە حیزبە گەورە سیاسیەکانی تر لە ھەرێم؟ ھیوادارم ئێوە وەک سەرۆکی دەولەتێکی عەلمانی و دیموکراتی فەرەنسا وەلامێکت ھەبێت بۆ ھەموو ئەو پرسیارو تێبینیانەم و بۆ ڕای گشتی.  
لەگەل رێزدا
پرۆفیسۆر د. سالار باسیرە 
زانستە سیاسیەکان  ، ئەلمانیا
Politik Wissenschaftler ,Germany
٠٢.٠١.٢٠١٧