گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

دەسەڵاتدارانی کوردستان ئایا کوردیان بەمرۆڤ زانیوە

01/03/2017 11:34:53 نوسەرانی تر

ھێمن رەشید عیسی

میللەتی کورد زۆربەی سەدەکان و ساڵانی ژیانیان بەنەبوونی و دەربەدەری و سەرگەردانی بەسەربردووە سەرەڕای تەواو نەبوونی کێشەی خاک و شەڕی یەک بەدووای یەکی حزب و بنەماڵەو ناوخۆیی و دەرەکی ھەموو ئەم ڕەوشانە کاریگەری سایکۆلۆجی لەسەر کەسەکانی تاک بە تاکی کۆمەڵگاو خێزانەکان درووست کردووە لە ناخەوە بۆتە برینێک و ناڕەحەتییەکی بێ کۆتا ئەگەر چی دڵ خۆشی ھەبێت ساتێکی کەم لە ژیاندا دەبینرێت بێ گوومان ھۆکارەکانی گەلێکن وە لە زووەوە ماوەتەوە بۆیە گۆڕانکاری لە مێشک و دەروونی مرۆڤەکانمان پێویستی بە ڕۆشنبیری و ئاگادارییەکی زۆرە چوونکە ئێمە ئئگەر چی کوردین بەڵام پێش ئەوە مرۆڤین کەبە ئاسایی جەستە گۆشت و خوێنین وە خاوەنی دڵ و مێشکین وەک ھەرکەسانێکی دوونیا ئارەزووی ژیان و خوواردن و ڕۆشنبیری و گەڕان دەکەین , بەڵام درووست بوونی مرۆڤایەتیمان لەم خاکەدا لەزۆرشت بێ بەشی کردووین            ( میللەت ) ئێمەی کورد کەلەم ساتەدا ساڵانێکی زۆرە بەئازادی ئەژین بەڵام ئازادییەکی نەتەوەیی خۆمان نەک ئازادی وەک مرۆڤ بوون کەمەبەستم کەسانی دەنگی ئازاد و دەرخستنی ڕاستییەکان لەم وڵاتە جێگایان نەبۆتەوە چوونکە عەقڵیەت و بیرکردنەوەمان زۆربەی کەسەکان بەتایبەتی ئەوانەی دەچنە ناو دەسەڵات نەبوونەتە ھۆکاری ڕاستگۆیی لە وتەکانیان و کارەکانیان دا واتە نایانەوێت خەڵک و کەسی ڕۆشنبیر و تێگەیشتوو ببێتە بەرھەمێک و سوودێکی گەورەی ئەم نیشتمانە وە ویستی خۆ ویستن تەنیا بۆ داروودەستێک بەستراوەتەوە ئەمەش کۆمەڵگای تووشی نەخۆشی دەروونی و سەرگەردانی تەواوی کردووە بێ بەش بوون لەو خۆشیانەی کەسانی دەسەڵات بەدەست و کەسانی حزبەکان بەسەری دەبەن.
لەلایەکی دیکەش میللەتیش ھۆکارە بۆ درووست کردنی کەسانی نەشیاو و دز کەپاڵ پشتی و شەڕی لەپێناو دەکات بۆ کەمێک بەرژەوندی پارە و بن دیواری حزب ئەگەر چی ئەم کەسانەش بەھەڵە لەخەباتی نیشتمانی تێگەیشتووە بە جۆرێک حزبی کردۆتە خوێن و نان وە میللەتیشی لەلابۆتە دووژمنی حزب واتە دووژمنی ھەموو بیروو بۆچوونەکانی ئەوکەسە بەداخەوە ئەمە ڕێسای فاشیزم و دیکتاتۆریەتی حزبەکانی کوردستانە کەدەبێت ھاوڵاتیان وەک مرۆڤ بوون تەماشا و رێزبگیرێن نەک بەتەنیا بەچاوی حزب مامەڵە لەگەڵ خەلچکەکەدا بکرێت.
کوردستان جارێک زۆر لە دوواوەیە لەتێگەیشتن و رێزگرتنی مرۆڤ بوون وە فێربوونی یاسا وە بەرێوە بردنی میللەت وەحووکمی حکوومەت کردن چوونکە تا ئێستا شکست خوواردووە لەم ھەموو ڕووەوە کەنەیتوانیوە عەقڵێکی سەلیم بۆخۆی درووست بکات بەرامبەر ھاوڵاتیاتی, بەڵام سەرکەوتوبووە لە داھێنانی براکووژی , دزی , گەندەڵی و بەشەڕدانی لایەنگرانی حزبەکان , دووبەرەکی ناوخۆیی و برسی کردنی خەڵک , شاردنەوەی سامان و داھات و پارە , بێگانە پەرستی وخزمەتی دووژمنەکانی کورد بۆ مانەوەی کورسی خۆیان , ھەڕەشە کردن لە ھاونیشتیمانیانی وڵاتەکەیان  وە کووشتنی دەنگی ئازاد و دەنگی حەق , شکاندنی یاسا و دادگای وڵات.