گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

دەڵاڵیکردن بۆ دەسەڵات بەناوی میدیای ئازادەوە

01/01/2017 13:37:07 ساڵح میراودەلی

ساڵح میراودەلی

دۆخی هەرێمی باشوری کوردستان بەجۆرێک شێوێندراوە، سەرلێدەرکردن و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ هەرپرسێک کە باسیدەکەی، هێندە ئەستەمە ئەگەر پرسیار لەکۆمەڵێک کەس بکەیت، زۆریان دەڵین  وازلێهینانی لە هەموو شتێک باشترە!

یەکەم: ئەوەی پەیوەستە بە دەسەڵاتەوە، ڕێژەی نەگۆڕە، لەدوای ڕاپەڕینەوە هەمان میکانیزمی بەڕێوەبردنی هەرێمەکەیە لەلایەن دوو بنەماڵەی مافیای دیکتاتۆرەوە، بەهەمان ئەقڵ و دوو شێوازی جیا لە پەروەردەکردنی ئەندام و کادیران و ئاراستەکردنیان بۆ ئامانجی هاوبەش.

دووەم: ئەوەی پەیوەستە بە خەڵکەوە، بەهەمان شێوە پەیوەستن بەو دوو قوتابخانە بنەماڵەییەوە کە بەرگی حزبی سەردەمیان پۆشیوە، ئەگەر لەوێ شایی بکەن، لەوبەریش بەهەر بیانوویەکەوە بێت دەبێ شایی بکرێت، ئەگەر لەو بەر پرسێک بوروژێنرێت لەدژی لایەنەکەی ئەوبەر، ئەوا ئەویش پرسێک دەوروژێنێت لەبەرامبەردا.

ئامرازەکانی بەکۆیلەکردنی خەڵک.

حزبەکەی بنەماڵەی بارزانی و حزبەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی، نزیکەی شەست ساڵە لەپێشبڕکێی بەکۆیلەکردنی خەڵکدان بۆخۆیان بەناوی شۆڕش و کوردایەتیەوە( لەدیدی منەوە کورد تا ئێستا شۆڕشی نەکردووە، سەرەتاکانی شۆڕش خەریکن لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان دەردەکەون، ئەوەی لەڕابردوودا ناوی نراوە شۆڕش، دەرهاویشتە یان کاردانەوەی دۆخیکی تایبەت بووە، یان هەل و مەرجی نێودەوڵەتی بۆشاییەکی دروستکردووە کە کورد بکەوێتە بەر شەپۆلی گۆڕانکاریەکان).

لە ئەنجامی ئەو پێشبڕکێیەدا، خەڵک تەنها سوتەمەنی بەگەڕخستنی هەنگاوەکانیان بووە، بژاردەیەکیش سودمەندی تایبەتی بووە لەو دۆخەدا.

موچە و دابەشکردنی زەوی و تەندەر و کاری بازرگانی، لەدیارترین ئەڵقەکانی ئەو زنجیرەیەن کە لەچەند ساڵی ڕابردوودا خەڵکیان پێ کۆیلە کردووە، وەک زۆر جاری دیکەش نوسیوومە،دابینکردنی موچە و بژێوی ژیانی هەر تاک و خێزانێک، ئەرکی دەسەڵاتە و هاوڵاتیانیش بێ جیاوازی بەپێی ئەرکەکانیان ئەو مافەیان هەیە، بەڵام وابەستەکردنی خەڵک بە حزبەوە لەڕێگەی ئەو مافانەی هی خەڵکە و لە ڕێگەی حزبەوە وەک دەستکەوت دەدرێتەوە بە هەندێ خەڵک، یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو دوو بنەماڵە دیکتاتۆرەیە.

میدیا.

میدیا بە هەموو جۆرەکانیەوە، ئامرازێکی دیکەیە بۆ کۆیلەکردن و وابەستەکردنی خەڵک بە دەسەڵاتی حزبی و بنەماڵەییەوە، ئەگر خەڵک بژێویەکەی پەیوەستکرایەوە بە حزب و بنەماڵەی دەسەڵاتدار، ئەوا مێشکیشییان ئەقڵ و فکریشیان بەهەمان شێوە پێویستی بەو وابەستەکردنەوە هەیە.

ئەو چەند ساڵە میدیای ئەو حزبانە ئامانجی سەرەکیان ئەو جۆرە وابەستەکردنەی خەڵک بووە، ئەقڵی تاکی کوردیان وا تێکداوە، کە جۆری کەسایەتی تاکی کورد لەو بازنە داخراوانەدا بەقەتیسی بمێنێتەوە.

دواتر چەند هەوڵێکدراوە بۆ بنیاتنانی مینبەری ئازاد، کە لەڕێیەوە خەڵک بەگشتی وشیار ببێتەوە لە هەمبەر ئەو هەموو سەرگەردانی و تاڵانی و سەرکوتەی ئازادیدا لەو هەرێمەی کە دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی داگیریانکردووە.

 تارادەیەک ئەو هەوڵانە کاریگەری خۆیان هەبووە، وەک پەرچەکردارێکیش هەردوو بەری بنەماڵە کۆمەڵێک میدیایان دامەزراندووە بەناوی میدیای ئازاد و سەربەخۆ، کە لەناو خەڵکدا بەمیدیای سێبەر یان بندیوار ناسراون، چونکە بەو ناوە لە بەرژەوەندی دەسەڵات کاردەکەن.

لە ئێستادا دوو دەزگای ڕاگەیاندنی زەبەلاح، ڕووبەری میدیای کوردیان داگیرکردووە( ڕوداو، ئێن ئاڕ تی ).

هیچم نیە دەربارەی ڕوداو بیڵێم، هەموو کەس بەڕوونی دەزانێت، دەزگایەکە سەر بەپارتی و بنەماڵەی بارزانیە، لەبەرژەوەندی بنەماڵە و ڕژێمی تورکیای فاشست کاردەکات.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەلام( ئێن ئاڕ تی)ە.

ئەو کەناڵە ڕۆژانە جەندین جار دەیڵێ و دەیڵێتەوە، تاکە کەناڵی ئەهلی سەربەخۆ و ئازاد.

کەچی بەناوی ئازادی و سەربەخۆییەوە، لەبیست و چوار کاتژمێردا بیست کاتژمێر دەڵاڵی بۆ ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و مافیاییەی هەرێمی باشوری کوردستان دەکات.

زۆرجاران لەسەرەتای هەواڵەکاندا، فڵانە سەرۆکی حکومەت یان جێگرەکەی، یان فڵان وەزیر و وەزارەت و پەرلەمان و چی و چی، ئەوەی گوت و ئەوەی ڕاگەیاند و سەردانی فڵان شوێنی کرد.

لەکاتێکدا نە حکومەت و نە پەرلەمان و نەهیچ یەک لەوانە بوونیان نیە، هیچ یەکێک لەوانەش ڕۆژێک لەڕۆژان کارێکیان نەکردووە بۆ دەرخستنی ناوەرۆکی ئەو دەزگایانە کە لەڕاستیدا هەن، ئەوەی کە هەیە تەنها درۆیەکە، پەرۆیەکە چاوی خەڵکی پێدەبەستن بۆ بەردەوامی تەمەنیان و مانەوەیان بۆ دزی و تاڵانی زیاتر لەو خەڵک و هەرێمە،جگە لەوە دەیان کەناڵی حزبیان هەیە پەخشیدەکەن بۆچی کاوێژی چەوەڵەکەی ئەواندەکەنەوە.

خۆ ئەگەر بیانخەیە تاقیکردنەوەیکی کت و پڕ، لێیان بپرسی پێناسەیەکی دروست و بەسوودمان بۆ بکەن حکومەت یان پەرلەمان یان هەموو ئەو زاراوانەی ڕۆژانە سەت جار دەریاندەپەڕێنن، دڵنیام هیچیان دەرناچن، چونکە کاری ئەوان ئەو دەڵاڵیکردنەیە کەڕووی ئەو مافیایانە جوان بکەن.

هاوسەنگی، کەی بریتی بووە لەوەی کە لەو بەر کۆیلەیەکت دواند، دەبێ لەوبەریش کۆیلەیەک بدوێنی لەسەر پرسێک، یان فێڵە گەورەکە ئەوەیە، خەڵک لە چڕو چاوی ئەو کۆیلانەی حزبەکان و بنەماڵەکان بێزار بووە، لە کەناڵە حزبیەکانی خۆیانەوە کەس ئامادەنیە کاتی خۆیان پێبکوژێت، ئێوە دێن و بەناوی هاوسەنگیەوە کۆیلە کۆن و تازەکان، کۆیلە ڕەش و سپیەکان دێننەوە ناو ماڵەکان و بە بەهاوە بە خەڵکیان دەفرۆشنەوە، ئەگەر ئێوە دەڵاڵی ئەو دەسەڵاتە نین و بەشێکنین لە پرۆسەی بە کۆیلە هێشتنەوەی ئەو کۆمەڵگایە، بڕۆن لە ئاستەکانی خوارەوە خەڵک بانگهێشت بکەن و بیاندوێنن، سەدان کەس و چالاکوان هەیە، کە باشتر لە ئەوان دەکارن گوزارشت لە خەمەکانی خەڵک بکەن و کاریگەریشیان هەیە، کەچی ڕێگە نادەن لە پێگەکانی ئێوە وە هەناسەیەکیش بدەن.

سەرنجم یەکجار زۆرە لەسەر ئەو دەزگایە و هەرگیزیش ناتوانم وەک دەزگایەکی سەربەخۆ دانی پێدابنێم، ئەوەی پاڵنەریشم بوو بۆ نوسینی ئەو بابەتە، راپرسی کەسایەتی سیاسی ساڵ بوو لە پێگە ئەلکترۆنیەکەیان.

لەناو ئەو هەموو ئاریشە و قەیرانەدا، کە بەهۆیەوە ڕۆژانە گوێبیستی چەندین هەواڵ و چیرۆکی ناخۆش دەبین، کەچی تاکە کەناڵی ئەهلی سەربەخۆ، لە پێگە ئەلکترۆنیەکەی بەناوی کەسایەتی ساڵەوە، هەرچی سەرکردەی حزبەکانە دەیانخاتە ڕاپرسیەوە بۆ دیاریکردنی کەسایەتی ساڵ، لەکاتێکدا دیاریکردنی کەسایەتی ساڵ لەلایەن دەزگایەکی پڕۆفیشناڵەوە هەرگیز بەو شێوەیە نابێت، بەڵکو دەبێت کەسایەتیەکان تێکەڵەیەک بن لە هەمووسیاسیەکان، مەرج نیە ئەوەی سەرکردە و باڵادەست بوو لە حزبدا شیاو بێت بۆ ئەو ڕاپرسیە، لەوانەشە کەسایەتی سیاسی هەبێت لە دەرەوەی بازنەی حزبەکاندا شیاوی ئەوە بێت بخرێتە ڕاپرسیەکەوە، بەڵام چاک یان خراپ، هەموو ئەوانەی لەو ڕاپرسیەدا دانراون، بەشی سەرەکی ئەو هەموو قەیران و نەهامەتیانەن کە بەسەر خەڵکی کوردیاندا هێناوە.

بەدیوێکی دیکەدا بریندارکردنی هەستی خەڵکە، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئەکتیڤی پێگەکەدا، لە هەمووشی کارەساتبارتر ئەوەیە، بارزانی دەبێتە پاڵەوانی چیرۆکەکە، سبەی ئەگەر دەست بۆ هەر کارێکی ساختەیی بەرن، ئەها بارزانی لەفڵان ڕاپرسیەدا ئەوەندە دەنگی هێناوە، لە پێگەیەکی سەربەخۆدا، ئەوەش جۆرێکی دیکەیە لەڕەواییدان بە دەسەڵاتی بارزانی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، جگە لەوەی کێرڤی بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆ زۆر دابەزیوە، بەوهۆیەی کە سەرچاوەی سەرجەم کێشەکانی هەرێم و باکور و ڕۆژئاوای کوردستانە، کەچی تاکە کەناڵی سەربەخۆی ئەهلی دەبێتە دەڵاڵی ڕووسپیکردنەوەی بارزانی.