بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌

01/01/2017 10:09:05 پێنوسەکان

ئه‌مڕۆ له‌ چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى فورات، نه‌سرین عه‌بدوڵا وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن (یه‌په‌ژه‌) کار و چالاکییه‌کانى خۆیانى له‌ ساڵى 2016دا هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌روه‌ها باسى ئۆپه‌راسیۆنى توڕه‌یى فوراتى کرد.

نه‌سرین عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵى ڕابردوودا چه‌ندین گفتوگۆى دیبلۆماسى و چاوپێکه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌ردانى چه‌ندین وڵاتمان کردوه‌ و په‌یوه‌ندى سیاسى و دیبلۆماسیمان دروستکردوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌، هه‌روه‌ها هه‌زاران ژن و منداڵی کورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانى تریشمان له‌ ده‌ستى داعش ڕزگارکردوه‌.

باسى له‌وه‌ش کرد: به‌شێک له‌ فه‌رمانده‌کان و وته‌بێژى ئۆپه‌راسیۆنى توڕه‌یى فورات ژنن و ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ش بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى ژنانى ئێزدیه‌ که‌ له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ له‌ شه‌نگال ڕفێنران و له‌ بازاڕه‌کانى ڕه‌قه‌دا بازرگانیان پێوه‌کرا.

یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن یه‌په‌ژه‌ هێزێکى تایبه‌تى ژنانن و به‌شداربوون له‌ شه‌ڕ دژى داعش و ئێستاش به‌شێکى سه‌ره‌کین له‌ ئۆپه‌راسیۆنى توڕه‌یى فورات.