بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم

01/01/2017 05:35:10 پێنوسەکان

پێنوسەکان...

کەسایەتیە حزبی و سیاسیەکان، ئامرازە میدیاییەکان، هەندێکیان داوای ئەوە ئەکەن " جەلالی سام ئاغا" دیاری بکرێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، هەندێکیشیان پرسی کاندید بونی وەک هەواڵ و فاکت بڵاو ئەکەنەوە.

" بەهرۆز جەعفەر" ڕۆژنامەوان و خوێندکاری دکتۆرا، یەک لە کەسە نزیکەکانی سام ئاغا، گوتی" لە جیاتی کاک جەلال دووپاتی ئەکەمەوە نە وەزیفە وەرئەگرێت، نە هەرگیز ڕێگە ئەدا کاندید بێت بۆ هیچ پۆستێکی سیاسی و سیادی".

بەهرۆز جەعفەر، وتیشی؛ سوپاسی کۆمەڵانی خەڵک و ئامرازەکانی میدیا ئەکەین کە لە بەرانبەر ئەم کەسایەتیە دەستپاک و بێلایەنەدا، بە پەرۆشەوە لە پرسی کاندید بوون و نەبونی کاک جەلال ئەپرسن و باسی ئەکەن، بەڵام ئەو سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی بو، تا کۆتایی (۲۰۱۰) حەوت جار داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی بەڕێز مام جەلال کرد، تا قبوڵکرا.

ئەو و ئێمەش کاک جەلالمان بە جسمێکی غەریب مان زانیوە لەناو ئەو هەموو تاوانە دارایی و ئابورییەدا بێت، بۆیە لەگەرمەی وەزیفەکەیدا لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی دەینوسی کە شەرەفمەند نیم بە وەزیفەکەتان، چونکە من جسمێکی غەریبم لە ناوتاندا.

هۆکاری ئەم دەنگۆیانەی کاندید بونی "جەلالی سام ئاغا" ، لە دوای تەواوبونی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم " مەسعود بارزانی" بە بڕوای "بەهرۆز جەعفەر" بۆ چەند خاڵێک ئەگەڕێتەوە، لەسەروو هەموویانەوە چەند جارێک بارزانی داوای لەلایەنەکان کردووە، کاندیدێک بۆ شوێنەکەی دیاری بکەن، سام ئاغاش لەو کەسانەیە کە کۆی لایەنەکان ڕایان لەسەری هەیەو دانی پیا ئەنەن، هاوڕێی دێرینی تاڵەبانی و نەوشیروان موستەفایە، نزیکەی چل و حەوت ساڵ لە وەزیفەی ئیداریی و دارایی و پێشمەرگایەتیشدا بووە، هەموو تەمەنی بەوە ناسراوە کە دژی ئینتیهازییەت و گەندەڵی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی بووە...

چەند جارێکیش بە ڕێگەی جیاجیا لەلایەن بارزانیەوە پێشوتر داوای لێکراوە هاوکاریان بێت و بگەڕێتەوە سەر وەزیفەیەک، بەڵام سام ئاغا هەموو ئەمانەی ڕەتکردۆتەوە، وەکو "بەهرۆز جەعفەر" گوتی ئەو دۆخە ناهەموارەی لەوەندە ساڵەی ڕابردوودا ئەم حزبانە دروستیان کردووە.  ئیرادەیەکی گشتی و تازەی ئەوێت، نەک کورسیەک کە جۆرەها بوعدو قسەی لەسەرە.