گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

کەيخەسرەو شا مەردترين مەردی خودا و سەر زەوی

12/31/2016 01:18:50 نوسەرانی تر
علی قادر ... سەرکەوتنی کەيخەسرە و چەند هۆکارێکی هەبوو کەيخەسرەو شا لە تەمەنی منداليدا فێری تير هاوێژيو شير بازی و هەستی نەتەوەی کرا چونکە هەر لە مندڵی دا کەيخەسرەو شا لە چاوی رادياربوو کە مژدە بەخش دەبێت بۆ گەل و خاك ونەتەوە . بۆيە لەلاين باوکی وپياوانی ئاينی و جەناراڵەکانی ئەو کات گرنگی زۆری پێدە درا . بەڵێ هەر واش بوو پاش کۆچی باوكی کەيخەسرەو دەستی دايە شۆرش دژی ئاشوريەکان يەکەم هەنگاوی ئەوە بوو فێرگەی تير هاوێژی و بەخێوکردنی ئەسپ و برەودان بوو بە يەك بوونی ئەو نەتەوەو هۆزانەی لە ژێر دەستەلاتی ميديا دا بوون .وە خۆی بۆ گەل تەرخان کردوو بێ کاری شەخسی خۆی بەڵکو هەموو کات چاوی لەوە بوو خاكە داگير کراوەکەی رزگار بکات و خۆش گوزارانی بۆ گەل بەردەجستە بکە . کارێکی تری ئەوە لە پێناو سەرکەوتندا کەيخەسرە ئامادەی هەموو قوربانيێك بوو بۆ نموونە هاوپەيمانی بەستنی لە گەل بابليەکان . وە لە هەمان کات دا بەخشينی کچێکی خۆی بە کوری پاشای بابل بۆ ئەوەی بەهيچ شێوەێك ئەو هاوپەيمانيە تێك نەچێت و وەکو خزم پشتيوانی يەکتر بن هەر بەهەمان شێوە کچێکی تری دا بە پياوە گەورەکانی پارس ئەو کات زۆر مەترسی بوون بۆ سەر دەوڵەتی ميديا و خاکی ميديا . زۆر لەلای مەبەست بوو هاوپەيمانی لەگەل ئەو نەتەوانە ببەستێ کە هاوپەيمانی ئاشوريەکان بوون کەيخەسرەو شا بێ گوێدانە کاری شەخسی خۆی هەر لە بەردەوامی دابوو بۆ سەرکەوتنی گەل و خاكە داگير کراوەکەی . بەڵێ شای مەزن ئەو پيلان و بەرنامەيەی کە لە باپيرە گەورەی دياکۆی مەزن بۆی بەجێما بوو زۆر بەجوانی و بەشێوە يەکی رێکو پێك جێ بەجيێکرد . تەفروتوناری ئاشوريەکانی لە ناو بەرد و توانی گەلی ژێر دەستی هەزاران ساڵەی ئاشوری رزگار بکات و دەوڵەتێکی فرە نەتەوە واتە ( لامرکزی) دروست بکات . بەڵێ کەيخەسرەو ئەو پاشايە مەزنەی کە شەو و رۆژی لەسەريەك دانا تەنها بۆ رزگاری گەلەکەی و خاکەکەی . زيرەکی کەيخەسرە و لەوە دابوو کە ئاشوريەکانی لە ناو برد ديلەکانی نەکوشت وەکو ئەوان دەيان کرد بەڵکو هەرلەجێگای خۆی جێگيری کردنەوە بەڵام لە ژێر دەستی دەوڵەتی ميديادا . بۆ لە ناو بردنی پارسەکان کە ئەوانيش هەموو کات خەنجەری ژەهراوی بوون بۆ دەوڵەتی ماد رۆژێک هەموو پياو ماقول و گەورە پياوانی پارسەکانی دەعوەتی کۆشك کرد بە خواردن وخواردنەوە هەموويان سەر خۆش و مەست بوون بۆيە لەو کاتدا ئەمری بە پاسەوانەکانی کرد کە هەموويان بکوژن و لە ناو بەرن . بەڵێ هەموو پياوە گەورەکانی پارسی کوشت . پارسەکان بێ سەرکردە و پياوی گەورە سەريان لێشێواو بێ سەرکردە مانەوە بۆيە زۆر بەئاسانی کەيخەسرەو شا توانی دەست بگرێت بەسەر تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی پارسەکان دا بوون کە پیشتر پارسەکان خيانەتيان لە شای مەزن کردبوو. بەڵێ تاکو باسی گەورەيەی ئەو شا مەزنە بکەين تەواو نابێت .. بۆيە لە کۆتايی دا دەلێين رووحت شاد ئەی مەرد ترين مەردی خوداو سەر زەوی ..