گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

بەهەشتی ئاهورایی زەردەشت ( وەهومەنە، قۆناغی دووەمی عیرفانەکەیەتی) چییە؟

12/30/2016 00:47:14 لوقمانی حاجی کەریم

وەهومەنە، قۆناغی دووەمی عیرفانی زەردەشت

نوسینی: پیر لوقمان...

 عیرفانی زەردەشت، زانست و دۆزینەوە گرنگەکانی ئەو کەڵە پیاوە کوردەیە کە توانیی جیهان ڕابچڵەکێنێت و لەناو نەزانین و تاریکیی بیرکردنەوەکانیاندا دەریان بهێنێت. بەم پێیە ئەگەر ( وەهومەنە: ئەندێشەی چاك) لەکۆی کەرەستەگەلی بیرکردنەوەکانی زەردەشتدا و لەدوانگەی ئاوەزمەندانەیدا نەبووایە نەدەکرا ڕێگایەکی وا سەخت تاوتوێ بکرێت و گوزەر بەناو کەشکەڵانی بێکۆتایی ژیاندا بکات.
 وەهومەنە، قۆناغی دووەمی جاویدانەگیی عیرفانی زەردەشتە کە بریتییە لە ئەندێشەی چاك و چاکێتیی ئەشایی و دووەم وزەی گرێدان و نیشتەجێبوونی لەوێدابوونی ئەوانی دووای خۆیەتی. چاکەکاریی ئەشایە بۆ زاینێکی دیکە. منداڵدانی کۆکردنەوەی دەرهاویشتە خێرا و لەپڕەکانی ڕوناکیی دایەنەکەیەتی و خاسیەتی ( خاس، چاك، باش، پاك، بەسود و لەبار) ی پێ بەخشیوە.
 وەهومەنە، سروشت و ڕێڕەوی ئەشایە بۆ پڕبوونی خۆی لە تێگەیشتن تا بەپێگەیشتن و سازندە بگات. کەواتە بووەتە ئەندێشەی ئاوەزمەندانەی ڕاستیی باڵا تاکو دانایی پێ ببەخشێت لە جیهانسازیدا. دانایی لەڕێڕەوی ئافراندن و زاومای وەچە مینۆییەکانی پاش خۆی و لانەی چۆنێتیی کۆکردنەوە و بەرهەمهێنانی خاسییە. خودی نەخشەسازییەکەیە بۆ تەواوکاریی ئەشاییانە و هەروەها دەستووری تێدا جێکردنەوە و ڕێکخستنی یاساکانی ئەشایە. وێنەگەلی ناو مولولەکانی ژیان و بوونیەتی. وزەی چۆنێتیی بەردەوامبوونی ئەوانی دووای خۆیەتی و شیرەی دانایی و زانایی و ئاوەزمەندانەی لێ وەردەگرن. هەربۆیە شێوە و شیرازەی ڕێکخراوەییە لە بەیەکەوەبوونی گشتیدا.
 ڕێڕەوی ئەشا لە ئاوەزێکی باڵادا بۆ ژیان و بەردەوامی و هێشتنەوەی خۆی پێویستیی بە ئەندێشە و تێگەیشتن و وردکردنەوە و نەخشەسازی هەبووە. بۆیە، وەهومەنە وەك دادوەرێك و بووەتە ( دەئینا) ویژدانی ئەشا و بەرجەستەی چۆنێتی و جۆرێتیی سەرچاوەکەی و هەروا شوناس و پێگەی ئەشای دیاری کردووە و ئەوانی دیکەی بەپێی خۆی کە دەبێتە بیرکردنەوەی ئەشا، بۆ ڕێكخستووە.
زەردەشتی مەزن، لەگاتاکاندا و لە بڕگەی یەکەمی هاتی ٢٨ دا و لە کۆپلەی سێیەمدا ا دەبێژێت( ڤێنگهێئوش خرەتۆم مەنەنگەهۆ، یا خشنەڤیشا گیئوشچا ئورڤانێم) واتا: ( هەماهەنگ بە ئاوەز و ئەندێشەی چاك ڕەوانی گێتی خۆشبەخت دەکەم). هەروا لەزۆربەی بڕگەکانی دیکەی گاتاکاندا ( ڤەهومەنە، ئەندێشەی چاك) بووەتە دووەم پلیکانەی سەرکەوتنەکانی و پێی وایە تاکە کەرەستەی خاسی و پاکیە.
 هەر لە هەمان هاتدا و لە بڕگەی دووەمدا و لەکۆپلەی یەکەم و دووەمدا دەبێژێت ( یی ڤاو مەزدا ئاهورا، پەئیری جەسایی ڤەوهۆ مەنەنگها... مەئیبیۆ داڤوئی ئەهڤاو، ئەستوەتەسچا هیەتچا مەنەنگهۆ). واتا: ( ئەی مەزدا ئاهورا، بەئەندێشەی چاکەوە لێت نزیك دەبمەوە تاکو ئاسانکاری بۆ بەدەستهێنانی دوو جیهانی خاکی و مینۆیی دەستەبەر بکەم ). لێرەدا دەردەکەوێت کە زەردەشتی مەزن، قۆناغی دووەمی عیرفانی بۆ بەدەستهێنانی دوو جیهان دەستنیشان کردووە و ئەوەی وەك تاکە ڕێگای گەیشتن بە خۆشبەختی دیاری کردووە.
 لەدیدی زەردەشتی مەزنەوە، ئەندێشە، کۆی ئەو وێنەگەلەیە کە ئاوەز، خەرەد، عەقڵی تێدا بەرجەستە دەبێت. ئەگەر ئەم کەرەستانە کەرەستەی پاکی و ڕاستیی باڵای سروشتیی ژیان بن و لەسەر بنەمای چاك گیرهاتبێت و مرۆڤ لەمامۆستای ڕاستگۆ و خاوەن ڕاستیی باڵاوە فێرکرابێت ئەوا دەستی بە خۆشبەختی و ئاسوودەیی دەگات و هەردوو جیهانی خاکی و مینۆیی بەدەست دەهێنێت و مرۆڤێکی خاوەن ئاوەزز و عیرفانی چاك دەبێت و سودی زۆری بۆ مانەوەی یاسای ئەشای ئاهورایی دەبێت. ئەگەر نا ئەوا چۆن ( هومەتە: ئەندێشەی چاك) هەیە ئاواش ( دژ هومەتە: ئەندێشە خراپ) هەیە و سیستەمی ژیان و بوون تێك دەدات و زیانی زۆر دەگەیەنێت و ئاسودەیی لەناو دەبات و ستەمگەرایی بەرهەم دەهێنێت. تەنانەت زەردەشتی مەزن پێی وایە ئەگەر مرۆڤ خاوەنی ئەندێشە و ئاوەزی چاك نەبێت ئەوا لەدەستیدایە بوونەوەرەکانی دیکە لەناو ببات. هەر بۆیە نمادی خاکیی ئەندێشەی چاك ( وەهومەنە) شیر و هێلکەیە لەسەر نیایش و جەژن و بۆنەکان و لەهەر ڕۆژێکی مانگدا کە دەکەوێتە ( وەهومەنە ) وە و دووەم ڕۆژی هەموو مانگێکە تێیدا ڕاو و سەربڕینی ئاژەڵان و تەنانەت هیچ بەرهەمێکی گۆشت و ئەوانیدیکەی ئاژەڵ ناخورێت و تەنها خواردنی گیایی دەخورێت.
 عیرفانی زەردەشتی، تاکەکان بۆ هەوڵ و تێکۆشان و فێربوونی چاکەکاری و زانستی بەسود کێش دەکات چونکە ئەگەر تاکێك خاوەنی ئاوەز و ئەندێشەی چاك بێت ئەوا خراپەکاری ناکات و خێزانێکی تەندروست بەرهەم دەهێنێت. بەکۆی خێزانە تەندروستەکان، کۆمەڵگایەکی تەندروست و بێچەوسانەوە و پێشکەوتوو بەرهەم دێت و لەوێشەوە دەستوور و یاسا و سیستەم و حکومڕانیەکی تەندروست و دوور لەستەمو خاڵی لە ئەفسانە و بیروباوەڕی جادوگەرانەی دێووپەرستی، دێتە بەرهەم و دوواکەوتوویی دەبێتە شەرم و داهێنانی سودبەخش بەردەوام دەبێت. بەم پێیە ( وەهومەنە) بریتییە لە سیستەمی ئەندێشەگەرایی ئەشاییانەی باڵا کە سەرچاوەی ئاوەز و عەقڵی خاسە.
 عیرفانی زەردەشتی، جەخت لەسەر مرۆڤ دەکات کە هەمیشە پشت بە زانست و زانیاریی خاس و بەسوود ببەستێت و هەر لەمنداڵییەوە پەروەردەیەکی تەواو ڕاست و بێخەوش بەکار ببات. خۆیان فێری خوێندەواری بکەن و ڕوو بکەنە پزیشکی و ئەستێرەناسی و زانستە جۆربەجۆرەکان و کۆشش بکەن بۆ فێربوونی بەردەوام تاکو لەڕێگای ئەندێشە خاسەکانیانەوە کۆمەڵگایەکی خاس پێکەوە بنێن.
وەك زەردەشتی مەزن خۆی دەبێژێت ( من، لەڕێگای وەهومەنە: ئەندێشە چاكەوە. توانیم ئاهورا مەزدا بدۆزمەوە). کەواتە وەهومەنە، ئەندێشەی چاك ڕێگا و ڕێبازی گەیشتنە بە ڕاستیی باڵا کە ئەشایە.
 زەردەشتیەکان، لەخوردەئاڤێستادا کەردەیەکیان بۆ داناوە و لەتەواوی نیایشە ئاینییەکاندا و ڕۆژانە پێنج جار دەیخوێنن و ستایشی دەکەن و پێی دەڵێن ( ئەهونەوەر).
ئەهونە وەر:
 یەتا ئەهو وەئیریۆ. ئەتا ڕەتوش. ئەشاد چیت هەچا. ڤەنگهێئوش دەزدا. مەنەنگەهۆ شیاوثنەنام، ئەنگەهوش مەزداییم. خشەترەمچا ئاهورایی. ئا، ییم، دریگۆ بیو، دەدەت، ڤە ئەستارەم.
وەرگێڕانی بۆ کوردی:
 بیرچاکی راستەقینە و ڕێبەری پاك و ڕاست و زاڵبوو بەسەر خۆیدا کەسێکە کە گوێڕایەڵ و پەیڕەویی یاسای بوون بکات، خەڵاتی( وەهومەن) ئەندێشەی چاکی ئاهورا مەزدا بۆ کەسێکە یاریدەی بێچارە و داماو و لێ قەوماوان بدات.