گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

کورته‌ وه‌ڵام/13 بۆ خوازیارانی راپه‌ڕینێکیتر

12/03/2016 14:18:41 نوسەرانی تر

هه‌ر من نا، زۆریتریش ده‌ستیان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته‌ شتوه‌و چاره‌سه‌ر ته‌نیا له‌راپه‌ڕیندا ئه‌بیننه‌وه‌. ئه‌م بڕوایه‌ رۆژله‌دوایڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه‌ئه‌کا، بێئه‌وی دیدێکی یه‌کگرتو، جۆرو ئه‌نجامی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی دیاریکردبێ!.

ئاخر راپه‌ڕین له‌پێناوی راپه‌ڕیندا، یابۆ گۆڕینی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی به‌بێ دیاریکردنی سیستمێکی نوێ، وه‌ک گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌ئێران به‌مه‌لاکان و له‌ ئیراک به‌قاسم و قاسم به‌ به‌ئس و به‌ئس به‌شیئه‌و شیئه‌ به‌دائشی لێدێ که‌بۆ هه‌رکامێکیان‌ ئه‌ڵێین: هه‌زار ره‌همه‌ت له‌کفندز!!

که‌واته‌ نابێ راپه‌ڕین هه‌ڕه‌مه‌کیبێ، یا ده‌موچاو به‌ده‌موچاو یا دز به‌جه‌رده‌ گۆڕینبێ. راپه‌ڕین ئه‌بێ به‌به‌رنامه‌و دیاریکردنی سیستمی دوای راپه‌ڕینبێ.

من لای خۆمه‌وه‌ چاره‌سه‌ر و سیستمێکم له‌ کورته‌ وه‌ڵام/11و12دا پێشنیار کردوه‌ بۆ لێدوان و ره‌خنه‌ یا په‌سندکرن. داواکارم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته‌ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و په‌ندێک له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئاماژه‌بۆکراوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ وه‌رگرێ، ئه‌گینا راپه‌ڕین و رادان هه‌ر روئه‌دا. به‌هیواشم گۆڕینی ده‌سه‌ڵات، به‌ڕاپه‌ڕین، یا به‌هه‌ڵبژاردن، یا به‌هه‌ر رێگه‌یه‌کیتر، له‌ئێسته‌ یا ئاینده‌دا، هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ به‌رنامه‌و بێ دیاریکردنی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی نه‌بێ و دیسان نه‌ڵێین: ره‌همه‌ت له‌کفندز!.