بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

سەرمابردەڵەی گیرۆدەی تەڵە

12/02/2016 09:14:28 عیماد عەلی

عیماد عەلی

دەگێرنەوە، لە گوندێکی ئەم کوردستانەی خۆماندا پیرە پیاوێکی ھەمیشە سەرمابردەڵە، ھەر لە گەنجیەوە،  ترسێکی زۆری لە زستان ھەبووە، لە سەرمادا بۆ ماەوەیەک لە ماڵەکەی خۆی بە شتی لاوەکی کە ھیچ پەیوەندیەکی بە زستانە وە نەبێت بۆ ئەوەس خۆی لە دابینکردنی پێداویستیە زەروریەکان بشارێتەوە خەریک کردووە و زۆر بێ ھیچ ئیشێک وەک بۆق خۆی سڕکردووە و، دەبوایە خەڵک خزمەتی بکردایە و پێداویستیەکانی دابین بکردایە . بەڵام لەدوا زستانێکی قورس و سەرمایەکی تیژدا، رۆژێکیان بانگی دەکەن بۆ کۆکردنەوەی چیلکە و دار و ھەر ھیچ نەبێت بۆ گەرمکردنەوەی ژوورەکەی خۆی رایدەکێشن .  لەوێدا لە یەکەم جاری دەرچونی و پاش تەواوبونی زەخیرەی زستانی، بەختی خۆی  وایکردبوو کە پاش گەرانێکی کەم پێیەکی ببێت بە تەڵەیەکی ژێر بەفری نزیک لە دێکەی خۆیانەوە . لە پاش ساڵان و مانگان وخۆ مەڵاس دان و خۆدزینەوە و بەرگریکردن لە نەبونی پێویستی، بۆ یەکەمجار ھێز و غیرەت بتگرێت و ئەمەشت توش بێت !. بۆیە نیمچە شاعیرێکی گوندەکەی شیعرۆکەیەکی تەنزئامێزی دوور و درێژی لەسەر ھۆنیبووەوە :
تۆ گەنج بوویت خاڵە تەمەڵ تەوەزل              بە پیری چی بکەیت  جوانی چاو بەکل 
زستان ھات و سەرما برستی لێ بریت            ھیچی بۆ نەھێشتیت و شاخی بۆ ھەڵدریت
پێویستت بە دار نەبوو بۆ ئاگر و کوانو        گورج و گۆڵەکەی ھاورێت بەرماڵی بۆ دادریت
ئاگری دارە زۆرەکەت خەڵکی دڵخۆشکرد و      بۆ دواجار لە دژی سەرماو کڕیوە راپەریت 
بەڵام شێخی گەرم خۆگر و گەرماوی زستان    بۆ چیلکە رۆیشتیت و تەڵەکە قاچێکی بریت
 ....تد
پاش ئەوەی ئەم سەرکردە و حزبانە لە تافی گەنجێتی و لاویاندا لە خۆ خۆری و بەرژەوەندیخوازی خۆیاندا توشی ھەزار و یەک کێشەی لا بەلایان کردین و تەنانەت خۆیان لە ئەرکەکانی سەرشانیان دەدزیەوە، وا ئەمرۆ لە قوڵایی قەیراندا دار و چیلکەی گەرم کردنەوەی بارەگاکانی خۆیشیان لەسەر شانی تاکی ئەم میلەتە بەدبەختە دابین دەکەن .
ئەمرۆش وەزعە سیاسیەکەمان وای لێکردوین کە توشی چەندین سەرکردەی مامەپیرە ئاسا بوین و لەسەر حسابی میلەت ئاگروکوانوی گەرمیان بۆ دابین کراوە و دەکرێت و، تا ئەمرۆش بێ منەتن، کەچی تاکە ئەرکێک بکەوێتە ئەستۆیان وایان لە خۆیان کردووە خەریکە قاچیان دەبێتەوە بی پەتی تەڵەی دوژمنانەوە و ناتوانن خۆیان لێی رزگارکەن .
وا بۆ بیست و پێنج ساڵی رەبەق دەچێت، بە شێوەیەکی خوارو خیچ و زەرەرمەند و لەدەستدانی سەرجەم ھەلەکان تا رۆژگاری ئەمرۆش، خاڵە تەمەڵ و تەوەزل ئاساکان کوردستان دەبەن بەر ێوە و گەلی کوردستان بەرگەی ھەموو شتێکی گرتوون  و بە مەرە و مەژی  رایانکێشاوە بەدەست ئەم حزب و سەرکردانەوە، کە بۆ حاڵی کەسی و حزبی خۆشیان نەیانتوانیوە وەک  مامە پیرەی سەرمابردەڵە، کە لە ژیانیدا ھەمیشە بەردەرکی ھەموو ماڵانی دەگرت بۆ پێداویستیەکانی خۆی، بزین، کەچی ئەمان لەسەر قوت و رزقی ماڵ و منداڵی تاکی کورد وەک پاشا دەژین و، تاکە بەرپرسیارێتیەکیان لە دابینکردنی پێداویستیەکی ژیانیان بۆ دابین ناکرێت و ئەم گەلەیان خستۆتە دەستی قەدەرەوە و، بەخۆیان وا دەژین  وەک ئەوەی نە بایان دەیبێت نەش باران .
ئەوەی بەراوردی دەرچونی مامە پیرە بۆ دار وچیلکەی خۆی لە دواجاردا لەگەڵ رەفتاری سەرکردایەتی کورد و خۆ خستنە باوەشی وڵاتانی دەوروبەر و نەھێشتنەوەی ھیچ ھێڵێکی گەرانەوە بۆ رێگەیەکی راستر بکات،  ئەوەمان دێنێتە بەرچاو کەشێخی خۆنەژێن چۆن قاچەکانی بە تەڵەکەوە بوبێت و نەتوانێت خۆی رزگار کات و ھاوار بکات بچن بە ھانایەوە، ھەم لە دۆ بێت و ھەمیش لە دۆشاو، ئەمجارە نەک دەبێت داروچیلکەی ئاگری زستانی بۆ دابین بکەن، بەڵکو دەبێت تاوەکو چاکبونەوەی قاچیشی لە خزمەتیدا بن . ئایا گەلی کوردستان خزمەتی گەندەڵ و خۆپەرست و تەسکبین و خۆویست و  بیرتەسک دەکات، کە بۆتە چەلی عەلی بە ملیەوە، یان دەکەوێتە ژێر گیر و گازاندە و رەخنەی نەیاران و دوژمنانیەوە، ژیانی خۆی و دواررۆژی میلەتەکەی و ئەو بەرھەمە بچوکەی بەخوێنی شەھیدان ھاتۆتەدەست، لە دواجاردا دەیخاتە دەست وڵاتانی دەروبەرەوە .
لە دوا ئەرکی نێوخۆیی و دوا ھەلی بەردەم لایەنەکان و، لەیەکەم ھەنگاوی پارتی بۆ چارەسەری قەیرانەکە لەدوای پەامەکەی بارزانیەوە، وا بە روونی ترسەکەمان جێی خۆی دەگرێت و  ئەوەمان وەک مانگەشەو بۆ دەرەدەکەوێت، کە بەھیچ شێوەیەک خەمی کات لەدەستچون و زەرەری گشتیان نیە و، خەریکبون بە کار و شتی ناپێویست و لابەلا و، ناجدیەت و خۆدزینەوە لە دۆزینەوەی چارەسەر لە کاتی خۆیدا، دەدەخات . ئەمەش کردەوەی خاڵە پیرەی خۆخەریککەرە بە کارە لاوەکیەکانەوە لەکاتی پێویستبونیدا،  بۆ ئەوەی بەشداری کاری گەورەتر نەکات، بۆیە دەبێت لەەدواجاردا چاوەرێی قاچ کەوتنە تەڵەکەیان بۆ بکەین  .