بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

ڕۆژنم 14

12/01/2016 19:38:09 نوسەرانی تر

دانا هەڵەنجەیی

مامۆستای ئەوان و ئێمە یەکەم ڕستەی کە لە فێرگەکانی کوردستان لە لایەن مامۆستاوە بە خوێندکاران ئەوترێت بۆ ئەوەی فێربن، بریتییە لە: # دارا دوو داری دی.

ئەمە بۆ منالان لە قوناغی سەرەتاییدایە، کە یەکەم شت کە بینووسن و بیخوێننەوە!. # کاوە کار دەکات. ئەمەشیان بۆ ئەو کەسانەیە کە لە سەرو تەمەنی 18 ساڵن و نەخوێندەوارن و لە خوێندنگەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری، فێریان ئەکەن. ئەمەش یەکەم ڕستەی ئینگلیزەکانە، کە مناڵەکانیان فیر ئەکەن لە قوتابخانەکانیان: # من ئەتوانم بخوێنم و بنووسم.

ئەی بزانین ژاپۆنییەکان یەکەم ڕستەیان بۆ مناڵەکانیان چییە؟ : # من ئەبێت بزانم.

ئینگلیزەکان توانیان بخوێنن و بنووسن، ئەوان توانیان بەو یەکەم ڕستەیە، زمانەکەیان بکەنە نووسین و خوێندنیی یەکەمی جیهان و هەزاران شاکاری ئەدەبی و هونەریی لوتکەی پێ بخوڵقینن.... .

ژاپۆنیەکانیش، توانیان هەموو شت بزانن، و ە ئەبوایە کاریکی وا بکەن کە شارەزای هەموو شت بن، وە کردیشیان، کە پێشڕەوی زانستە سەردەمییەکانیان بۆ خۆیان بچڕی.... .

ئەم ڕستە بێ مانا و ناوەرۆکەی کورد، کە هیچ هێزێکی مەنەوەی و ئاوەزەیی تێدا نییە، نەک ئایندەیەکی بۆ خوێندکار دروست نەکرد، بەڵکو هەمیشە توشی دوش دامان و داماو وەستان و دەمداچەیو کردنیان کردن کە پشت بە گێڕانەوە و داستان ببەستن، کە گوایە دارایەک هەبوو دوو داری دیبوو،. ئاخر فەلسەفەی گێڕانەوەی ڕوداوێکی ئاوا سادە لە کوێدایە؟.

ئەوەشی کە نەخوێندەوار بوو، ناچارە کار بکات، ئیتر کاوە کار بکات یا نەیکات، چ هونەرێکی بۆ ئەو کەسانە تیدایە و کام کێویان بۆ ئەگرێت؟. مامۆستای ئەمڕۆش هەمان نەوەی پیشووی هەمان ئەو قوتابیانەی دوو دارەکەی دارا بوون، کە خۆیان ئەم یەکەم ڕستە بێ مانایانە دووبارە ئەڵێنەوە، کۆمەڵگەی کوردیش هەمان تاس و هەمان حەمام،. من چاوەڕێی ئاوی سازگار لە کانییەکی ڕوون ئەکەم، پەروەردە و یاسا، دوو بنەمای سەرەکی وڵاتن، لێ ئەوەندەی ئەم دوو کێڵگەیە ئافات لێیداوە، هیچ سەکتەرێکی دیکە، وا وورد و خاش نەبووە.

ئیدی ئەگەر، چ خودی دەغڵ و دانەکە، چ کێڵگە و بەرهەمەکەی. خۆرانە کۆڵەواری کردبێت، چاوەڕێی چی سوپرایزێکی لێ ئەکرێت؟.

مامۆستا و پەروەردە، واتە درووستکردنی کۆمەڵگە و کەلتور و شارستانییەت، بەڵام ئایا لە کوردستان ئەو کەش و هەوایەیان بۆ فەراهەم کراوە؟. ئەگەر وەڵامەکە نەخێر بێت، ئیتر ئەرکی لە خۆیان سەنگینتر بۆ بخەینە كۆڵیان، ئەوان داوای موچە و بەهای کارەکانیان ئەکەن و بەس،،