بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

كۆمه‌لكوژیه‌كی نهێنی له‌ هه‌رێمی (باشوری) كوردستان كه‌ كه‌س باسی لێوه‌ ناكات

11/25/2016 15:25:43 د.سالار باسیرە

ب. د. سالار باسیرە
لەناو بردن و کۆمەلکوژیی جۆری زۆرەو تەنھا جەنگ و ئەنفال کردن و کیمیاباران نیە ، لە ھەرێمی (باشوری) کوردستان کۆمەلکوژیەکی خشکەیی و لەسەر خۆ ئەنجام ئەدرێت:
• دەرمانی سکراب و بەسەر چوو ، ھاوردە کردنی لە لایەن کۆمپانیاکانی بەرپرسە کوردە مافیاکانەوە لەو ولاتە ھەرزان و بی کۆننترۆل کراوەکان و ساختە کردنیان... ئایا ئەو دەرزی چاوانەی کە دەیان کەسیان پێ کوێر کراو لە ئەلمانیا چاوەکانیان دەردەھێنان و فرێیان دەدانە تەنەکەی خۆلەوە ،، ئاشکرایە سەر بە کام بەرپرس و کوڕی بەرپرسە ، بێ ئەوەی بتوانرێت لێپرسینەوەیان لەگەلدا بکرێت. 
• خواردنی خراب و پیس ، ئیتر ھاوردەکردنی ئەوانەی دەرەوە بێت ، یان لە ولات ڕواندنی بە ماددەی کیمیایی یان ھەر جۆرە مادەیەکی تر بۆ ڕوەک بێت یان بۆ گەورە کردنی خێرای ئاژەڵ و مەل.
• ئاوی پیس یەکێکە لە کێشە مەترسیدارەکان کە لە باشوور کێشەی گەورەی خولقاندوە بۆ سەر باری تەندروستی ، بە پیس بوونی تەنکیی ئاویشەوە کە مۆدێلی بەسەر چووە..
• پیس بوونی ژینگە بە تایبەت لە شارەکان ( کارگە بێ کۆنترۆل کراوەکان ، بەکارھینانی بەنزینی خراب ، نەڕواندنی دڕەخت و سەوزایی وەک پێویست ، برینەوەی درەخت وەک سەرجاوەی وزە لە ئەنجامی ھەژاریی بەتایبەت ئەو خێزانانەی پارەی نەوت و غازیان نیە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا. ژینگە و ژیان دوو شتی پێکەوە گرێدراوون.
• ھەژاری و بێدەرامەتی و خراپیی باری ئابوری قەیرانی کۆمەلایەتی (تاک و خێزانی) و دەرونی و ڕۆحی و نەخۆشی خەمۆکی لێ دەکەوێتەوە کە لەکاتی بەردەوام بوونی ، مێشک بەو ھۆیەوە بەردەوام ئەدرێنالین فڕێ ئەدات کە بە مەودای دوور مەترسیدارە بۆ سەر باری تەندروستی ، بە گشتی دەرئەنجامێکی مەترسیداری گیرانی بۆری خوێن و فشاری خوێن و دەرئەنجامەکەی جەلدەی مێشک و دڵ و نەخۆشی شێرپەنجەشە کە بۆتە دیارەدەیەکی بەربلاوی ڕۆژانە ... خەڵکیی بیمەی تەندروستی نیە بەردەوام بچێە لای پزیشک بۆ پشکنینی تەندروستیی ، نرخی نەشتەرگەری و عیادە و نەخۆشخانە ئەھلیەکان گرانن و بوونەتە بازرگان و بێدەرامەتیش زۆرە بیی نەویریت، کوالیتی دوکتۆرەکان خراپەو خەلکانێکی زۆریان وێران کردوە ،،... زۆرجار دەوترێت فلان کەس ھیچی نەبوو کەچی کوتوپڕ جەلدەیەک لێیدا .. نەخێر ھیچ شتێک لە خۆیەوە ڕونادات بێ نەبوونی ھۆکار. کەواتە ئەوە ئەو تفەنگە نیە کە دەتکوژێت بەلکو ئەوە کەسانەیە کە دەبنە ھۆکاری دروستکردنی و بەکارھێنانی. 
• ھاورێیەکی خۆم کە لەبەر ھۆکاری تایبەت نەیویست ناوی بھێنم و نزیکە لەم بابەتەوەو نامەکەی لام پارێزراوە چەندین مانگ سەرقالی لێکۆڵینەوەی کوالیتی شمەک و کۆمبانیاکان بووە لە ھەرێم ، بە بەڵگەوە زۆریک لەو بابەتانەی نیشاندام ، بۆنمونە کۆمپانیا ھەیە شامپۆ ھاوردە دەکات و گوایە بەرھەمی ولاتێکی ڕۆژئاوا ، یان یابانە ، بەلام ساختەیەو لە ئەنجامی پشکنینی ئەو مادەیە بۆی دەرکەوت کە چەند مەوادێکی تێدان دەبنە ھۆی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەو لە ولاتانێکی وەک سعودیەو ھاوشێوەکانی داوای بەرھەمھێنانی کراوە لە لایەن ئەو کۆمپانیا کوردیانەی ھەرێم و دەخرینە ناو بازارەوە، ئەوەو دەیان نمونەی تری بەردەست ، ھەربۆیە ئەم دیاردەیەو ھەموو ئەوانەی پێشتریش ئاماژەم پێدان بوونەتە ھۆی زۆر بوونی نەخۆشی شێرپەنجەو نەخۆشی جۆراوجۆر و وێران کردنی دانیشتوان ... ئایا کێ بەرپرسە لەم کۆمەل کوژیە؟؟ 
• ئەو ھاورێیە کە کارێکی زۆر گەورەو گرنگی ئەنجامداوەو ھەمووی بە بەلگە کردبوو ڕوو دەکاتە لای ھێرۆخان و داوای ھاوکاری و پشتگیری لێدەکات ، بڕوانە کەمێک لە نامەکەی ئەو بەرێزە بۆ بەندە : 
" سڵاو کاک دکتۆر ھیوام باشیتە ... ، لە ڕاستیدا ئەو مەسەلەیە لە ئەخیردا تێکچوو ، و زۆر ئاڵۆز بوو ، پێویستی بەوە بوو لە بەرژەوەندی ھەندێ کەس و لایەن بدرێت ، ھێرۆ خان و یەکێتی و دەزگای زانیاری تەدەخولیان کرد ، شتەکەیان لە دەستی من دەرھێنا ، ھەرچی ڕاپۆرت و داتا و زانیاری و بەڵگە ھەبوو لێیان سەندم، دواتر لابتۆپەکەم سوتا و ھیچ شتێکم لا نەما ، لە ئیشەکەم دوریان خستمەوە ! ئیتر منیش کۆڵمدا و بڕیارمدا ھیچ نەکەم ، چونکە لەگەڵ دەسەڵاتی مافیایی ھیچ ناکرێت ..". 
ئەم دیاردەیە بێگومان لە زۆنی زەردیش ھەمان شتە کە ھەمووی ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییش لەسەر سەرجەم ئاستەکان ، ئاخۆ چیتری مەترسیدار ھەبێت کە ئەو گەلە بەدبەختەی ولاتی ئێمە ھێشتا ئاگاداری نین ... دەسەلات و کۆمپانیا حیزبی و بەرپرسەکان بە شێوەیەکی دڕندانە قەسابخانەیەکی جەستەیی و ڕۆحی و دەرونیی و تێکشکاندنی کەسایەتی دانیشتوانی بۆ ئەو ولاتە دروستکردوە بەلام خۆیان بۆ بچوکترین نەخۆشی فیزا وەردەگرن و بە جانتایەک پارەو زۆر جار بە فڕۆکەی تایبەت دەڕۆنە ئەوروپا بۆ چارەسەر ، ھەندێک لەوانە لای ئیمە لە دەرەوە تۆمار کراوون ئەوە جگە لە ترانسفێر کردنی دەیان ملیار دۆلاری سامانی گەل بۆ دەرەوەی ولات و کرینی کۆشک و فیلای کرانبەھا لەوی. دیاردەیەکی ریکەوت نیە کە خەلکی ولاتی ئیمەش ریکای زیان و مردن ھەلدەبزریت بۆ رزکار بوونی لە نیشتمانی خۆی و بوونی بە ئاوارە لە ولاتی غەریبیی ..