بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

کتێبی (وەرە پێشەوە) مانیفیۆستۆیەکی نوێ بۆ ژنان

11/24/2016 14:46:55 پێنوسەکان

ئا:شۆڕش محەمەد 
کتێبی (Lean in) واتە (وەرە پێشەوە) کە یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەمریکا، لەلایەن رێکخراوی ھیوا فاوندەیشن لەشاری سلێمانی کراوەتە کوردی. 
(وەرە پێشەوە) شێریڵ ساندبێرگ نووسیویەتی کە بەڕێوەبەری گشتی چالاکیەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکە ‌و پێشتر جێگری سەرۆکی بەشی فڕۆشتنی نێودەوڵەتی ئۆنلاین ‌و چالاکییەکانی گوگڵ ‌و سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە، شێریڵ رێکخراوی(لین ئن)ی دامەزراندووە کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە ‌و ھانی ژن دەدات لە ئارەزووەکانیان ‌و ئەو کارە خێرخوازییانەی کە یارمەتی ژنان دەدەن بچنە پێشەوە. 
پاسار شێرکۆ عەبدوڵا کتێبەکەی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و نیان عەبدوڵا ئەحمەد سەرۆکی رێکخراوی ھیوا فاوندەیشن، پێشەکی چاپە کوردییەکەی نووسیوە.
نیان عەبدوڵا ئەحمەد، سەرۆکی رێکخراوی ھیوا فاوندەیشن، لەبارەی کتێبەکەوە دەڵێ: کوردستان لە گەشەکردن ‌و بەرەوپێشچوونی بەردەوامدایە، بارودۆخی ژنانیش گەشەی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام تا گەیشتن بە ئامانجی یەکسانی تەواوی ژن ‌و پیاو رێگەیەکی زۆر ماوە بیبڕین. 
ھەروەھا دەڵێ: ئەم کتێبە بەناوبانگە دەتوانێت رێنماییەکی زۆر باشمان بکات، ژنی کورد لەئێستا ‌و لەرابردوودا بەشداریی ‌و کاریگەری خۆی لەمەیدانە جیا جیاکاندا سەلماندووە، لەکاتی ئەنفال ‌و کیمیاباران ‌و کۆڕەودا ژنانی کورد جار لەدوای جار توانا ‌و کاریگەریی خۆیان سەلماندووە، لەدوای راپەڕینیش ژنی کورد لە بوارەکانی وەک (کارگێڕی، ئەدەبی، ھونەری، راگەیاندن، ئابوری ‌و کەرتی تایبەت، سیاسەت، کۆمەڵگەی مەدەنی) خۆیان سەلماندووە. 
سەرۆکی رێکخراوی ھیوا فاوەندەیشن ئاماژە بەوە دەکات کە :شێریڵ داوا دەکات ژنان ھەوڵی بەدەستھێنانی پۆستەکانی سەرکردایەتی بدەن و لەوێوە کار بکەن بۆ بەدیھێنانی یەکسانی نێوان ژنء پیاو.
کتێبەکە لە ١١ بەش پێکھاتووەء باسی ئەوە دەکات کە چۆن ژن ببێت بە سەرکردە و ھانی ئەوەش دەدات. زۆربەی زۆری بابەتەکانی ناو کتێبەکە چیرۆکی ژیانی شێریڵ خۆیەتی کە دەیگێڕێتەوە و کە خۆی چۆن بووە لە کارکردن وەک ژنێک و دواتر چۆن توانیویەتی ببێت بە ژنێک کە ھەموو کەس بیناسێت. 
شێریڵ لەبارەی ئەزمونی کاری خۆیەوە دەڵێ: من بەو بڕوایەوە چومە مەیدانی کارەوە کە نەوەکەی من بەرپرسیارێتیء ھەلی یەکسانی دەبێتء بەو شێوەیەش بو. ژنان زیاتر بڕوانامەی زانکۆیی بەدەستدەھێننء بڕوانامەی باڵای زیاتر بەدەستدەھێننء دەچنە ھەمو ئاستێکی مەیدانی کارەوە. 
بەڵام لەھەموو پیشەسازییەکدا ژنان %١٥، %١٨ یان %٢٠ی پلە باڵاکان پێکدەھێنن. ژنان بەھۆی زۆر شتەوە رێگرییان لێکراوە. بەھۆی لایەنگرییەوە، بەھۆی نەبوونی نەرمونیانیەوە، بەھۆی نەبونی ھەلەوە. ئێمە خۆشمان رێگری لەخۆمان دەکەین. ناچینە سەر مێزەکە، دەستمان بەرز ناکەینەوە، دەنگمان وەکو پێویست ھەڵنابڕین. 
یەکەم رۆژم لەبیرە کەھاتم بۆ کۆمپانیای فەیسبوک، بەئۆتۆمبێلەکەمەوە دەھاتم بۆ ئەم کارە تازەء سەختە، دڵنیا نەبووم بتوانم سەرکەوتوبم، بیر لەو ھەمو ساتانە دەکەمەوە کە بڕوام بەخۆم نەبو. 
ھەمو ئەو ئەرکانەی دڵنیابوم خەریکە شکست دەھێنم، ھەمو کارەکان دڵنیانەبوم دەتوانم ئەنجامی بدەم، بەڵام دوای ئەوەی بینیم ئەو ھەموو ژنە پاشەکشە دەکەنء پاش ئەوەی خۆمم بینی کە بەراستی خەریکە پاشەکشە دەکەم لەم ھەلانە، ئەو کاتە بو کە شێوازەکەم بینیء دەستمکرد بەباسکردنی. کەس پۆستی بەڕێوەبەرێتی بەدەست ناھێنێت بەوەی لەسوچێکدا دانیشێت نەک لەسەر مێزەکە. 
ئەم کتێبە بۆ ژنانە لەھەموو تەمەنێکدا، کچە گەنجەکان کەبیر لەوە دەکەنەوە ئەبێ داھاتویان چی بێت؟ ئەو کەسانەی کە رەنگە مەیدانی کاریان بەجێھێشتبێتء بیر لەگەڕانەوە دەکەنەوە. 
تەنانەت بۆ ئەو کەسەش کە خۆبەخشانە کاردەکاتء دەیەوێت بێتە پێشەوەء بەرەو سەرکردایەتی ھەنگاوبنێت. 
ھاندانێکە بۆ ژنان بۆ ئەوەی بڕوایان بەخۆیان ھەبێتء یارمەتیدانیانە لەدروستکردنی جیھانێکی یەکساندا. 
من بڕوام وایە جیھان شوێنێکی باشتر دەبێت ئەگەر نیوەی کۆمپانیاکانء نیوەی وڵاتەکان لەلایەن ژنانەوە سەرکردایەتی بکرێنء ماڵەکانمان لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەببرێن. مەسەلەکە بریتییە لەبڕوا بەخۆبوون. 
ھەر لەگەڵ لەچاپدانی کتێبەکە رێکخراوی ھیوا فاوەندەیشن دانیشتنێکی بۆ کتێبەکە ئەنجامدا و لەو دانیشتنەدا نزیکەی ٣٠٠ کەس بەشدارییان تێدا کرد و تائێستا نزیکەی ١٥٠٠ دانەی لێدراوە بە زۆر کەسء شوێنء لایەنء ھەروەھا ژمارەیەکیشی لێ فڕۆشراوە. 
کتێبەکە لەناوخۆی ھەرێمدا لەچەند شوێنێک دەستدەکەوێت وەک :قاوەخانەی کلتوریء کتێبخانەی سلێمانی، ئاسیا تێل و ماڵی وەفاییء کتێبخانەی کامبریج و کتێبخانەی ئەمازۆن لەشاری ھەولێرء کتێبفڕۆشی رەنج لەرانیەء کتێبخانەی ھەژار موکریانی لەپارێزگای ھەڵەبجە. 
رێکخراوی "ھیوا فاوندەیشن" رێکخراوێکی قازانج نەویستە ‌و لەمانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٣ لە شاری سلێمانی دامەزراوە، ئەم رێکخراوە تەنھا ھاوبەشی فەرمییە لەگەڵ رێکخراوی (Lean in) لە کوردستان ‌و عێراق، رێکخراوەکە بڕوای وایە لەڕێگەی یارمەتیدانی خێزانەوە دەتوانێت کۆمەڵگەیەکی باشتر دروست بکات، بەمەش پێیانوایە داھێنان بەدەست دەھێنن.
تائێستا رێکخراوی ھیوا فاوندەیشن چەندین کتێبی بەنرخی جیھانیان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی ‌و کتێبخانەی کوردییان پێ دەوڵەمەند کردووە.