نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین

هه‌واڵی تایبه‌ت

لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا

11/22/2016 09:01:41 پێنوسەکان

تاران ٢٢ نۆڤەمبەر (ZNA) ـ لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە وڵاتی ئێران رێز لە سینەماکاری کورد "هووشەنگ میرزایی" گیرا.

بە ئامادەبوونی دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی" سەرۆکی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، "فەرید فەرخوندە کیش" سەرۆکی سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، باڵیۆزی وڵاتانی جۆراوجۆی جیهان لە شاری تارانی پێتەختی ئێران، ئەندامامی لێژنەی دادوەرانی بەشە جۆراوجۆرەکانی فیستیڤاڵ، سینەماکارانی بەشداربوو لە فیستیڤاڵ و هەروەها هۆگرانی هونەریی سینەما بە پێشکەشکردنی لەوحەی رێز لە سینەماکاری ئێلامی "هووشەنگ میرزایی" گیرا.   

"هووشەنگ میرزایی" لەم رێوڕەسمەدا گوتی: لێرەدا یادێک دەکەم لە مامۆستای بلیمەتی سینەمای ئێران بەڕێز "عەباس کیارۆستەمی" کە ئێمە دەرچووانی سینەمای ئێران ئەزموونە بەنرخەکانی ئەم سینەماکارەین، هەر بۆیە ناو بردن لەم زاتە مەزنە بووە هۆی ئەوەی کە دەنگم بلەرزێت و نە تەنیا دەنگم بەڵکوو جەستەشم بلەرزێت، بە پێویستم زانی کە لێرەدا یادێکی لێبکەم و هەست دەکەم کە هەمیشە زیندووە. 

گوتیشی: لە ساڵی 1990 تا ئێستا سەرقاڵی سازکردنی فیلمم و کورتە فیلمەکانی من لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی کورتە فیلمی دنیا نمایشکراون، لەوانە: فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "تامپرە"، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "هات داکس"، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "بیلبائۆ" و کۆمەڵێک فیستیڤاڵی گرینگی دیکە کە لەڕاستیدا فیستیڤاڵی پلە یەکی کورتە فیلم و فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی لە جیهاندان. 

ئەم سینەماکارە کوردە ئەوەیشی ئاشکراکرد: لەڕاستیدا لە ساڵی 1990 تاکوو ئێستا نەبیندران و هەمیشە سەرم سووڕمابوو کە بۆچی دەنگی من بە هیچ شوێنێک ناگات و هیچ کەسێک نییە کە گوێبیستی من بێت و بۆچی نابێت کە من ببیندرێم؟ هەموو کاتێک خەمم دەخوارد.

میرزایی گوتیشی: رێژەی بەشداریی فیلمەکانم لە فیستیڤاڵەکان لە دەستم دەرچووە و نزیک بە 500 لاپەڕە سی ڤی خۆم بە "فەرید فەرخوندە کیش" سەرۆکی سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاراندا کە ئەویش بەڕاستی خەمی خوارد و گوتی زۆر سەیرە کە تا ئێستا ئێوە نەبیندراون. لێرەدا زۆر سپاسی بەرێزیان دەکەم، ئەو مرۆڤە منی بینی. زۆر سپاسی هاوسەری بەڕێزم و کوڕە خنجیلانەکەم عەلی دەکەم کە ئەو ماوەیە هەموو سەختی و رەنجی فیلمسازی منیان بە ئەستۆ گرت و منیان لە ژیانیاندا تەحەمول کرد و هەموو سەختییەکانیان تێپەڕکرد.  

ئەم سینەماکارە کوردە ئەوەیشی خستەڕوو: زۆرم بەم بابەتە فکرکردەوە، هەمیشە فکرم دەکردەوە کە بۆچی نابیندرێم، بەڕاستی چ شتێک بووە هۆی ئەوە؟ مەگەر من هی ئەو خاک و نیشتمانە نیم؟ مەگە شانازییەکانی من هی ئەو نیشتمانە نییە؟ بۆچی من نابیندرێم؟    

"هووشەنگ میرزایی" لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: هەموو فیلمەکانم بوونەتە هۆی ئەوەی کە گۆڕانکاریی زۆر باش و پۆزێتیڤ لە کۆمەڵگادا بەدیبێنن. ساڵی 2011 فیلمێکم سازکرد کە سینەماکاری ناوداری یۆنان "تێئۆ ئانجێلۆپۆلۆس" Theo Angelopoulos لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئاتێن" رێزی لەم فیلمە گرت و خەڵاتی گەورەی ئەم فیستیڤاڵەی پێشکەش بە فیلمەکە کرد. ئەم فیلمە چیرۆکی کوڕە کوردێک بوو کە بە هۆی ئەڵغامەوە دەست و چاوەکانی لە دەستدابوو و بە لێوەکانی کتێبی برێلی دەخوێندەوە. ئەم کوڕە بە تەواوی لە ژیان بێتاقەت ببوو، بەڵام ئەم فیلمە ئەوەندە لە فیستیڤاڵە گرینگە جیهانییەکان نمایشکرا و درەشاوە کە ئەنجوومەنی کۆرانی سوید ئەو منداڵەیان بانگهشێت کرد و ئێستاکە ماستەری بەڕێوبەریی لە زانکۆی تاران دەخوێنێت.      

سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بە سەرۆکایەتی "فەرید فەرخوندە کیش" و بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و 100 فیلم لە سینەماکارانی 41 وڵاتی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران" لە لقەکانی فیلمە چیرۆکییەکان، فیلمە دیکۆمێنتارییەکان، فیلمە ئەزموونییەکان و فیلمە ئەنیمەیشنییەکان، بەشی پێشبڕکێی "وڵاتانی ئاسیایی"، چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی و چەندین بەشی دیکە لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەچوو.  

مەنسوور جیهانی