بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت

11/21/2016 14:23:54 پێنوسەکان

تایبەت بە پێنوسەکان

لەناوەندە سیاسیی و میدیاییەکاندا، قسە لەسەر دیاریکردنی چەند کەسایەتیەکی بێلایەن ئەکرێت تا پۆستەکەی بارزانی بەڕێوە ببات، ئەمەش لەدوای پەیامەکەی بارزانی کە داوایکردبو، کەسێک دیاری بکەن بۆ شوێنەکەی، تا ھەڵبژاردن ئەکرێت، دیارترین ئەو کاراکتەرانەش کە ناویان دێت سەرۆکی پێشوی دیوانی چاودێریی دارایی سولەیمانی " جەلالی عومەری سام ئاغا"یە. کە پێشوتریش لەلایەن "نەوشیروان موستەفا" ەوە ڕاسپێردرابو وەزارەتی دارایی ھەرێم  وەربگرێت.
سام ئاغا لە ساڵی (٢٠٠٢ ەوە بۆ  ٢٠١٠) سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی بوە، لەماوەی کارکردنیدا (٢٧٥٠) ڕاپۆرتی سەبارەت بەگەندەڵی بەرپرسان و دامودەستگەکانی ھەرێم داوە بەداواکاری گشتی و، کۆتا جاریش لەبەر لێ نەپرسینەوە لەڕاپۆرتەکانی دیوان دەستی لەکارکێشایەوەو، لەنامەی ماڵئاواییەکەیدا نووسیویەتی " شەرەفمەند نیم بە وەزیفەکەتان، چونکە من جسمێکی غەریبم لەناوتانا". ناوبراو جگە لەناوەندە کوردییەکان، ناوبانگی گەیشتە سنورەکانی دەرەوەی کوردستان و لەلایەن یەکێتی ئابوری ناسان و کارگێڕیی ناسانی جیھانەوە ڕێزی لێنراوەو، پاداشتی ساڵانەی پێبەخشراوە.
" بەھرۆز جەعفەر" کەسایەتی نزیک لە جەلالی سام ئاغا ڕایگەیاند " من بەناوی کاک جەلالەوە دڵنیایی ئەدەم کە جارێکی تر ئەو ناگەڕێتەوە بۆ وەزیفە، ڕاستە پێشوتر چەندین جار لەلایەن بەڕێز مەسعود بارزانیەوە داوای لێکراوە بگەڕێتەوە سەر کار و یارمەتیدەریان بێت لەم دۆخەی ئێستای ھەرێمدا، ھەروەھا پێشوتریش لەلایەن جەنابی مام جەلال و کاک نەوشیروانەوە بۆ زۆر کاری ھاوشێوە تەکلیف کراوە کە خزمەت بکات، بەڵام کاک جەلال تەنھا ناوبانگ و کەسایەتیەکی گەورەی بێلایەنەو جارێکی تر ھیچ وەزیفەیەک وەرناگرێت".
 بەھرۆز جەعفەر، ڕۆژنامەوان و توێژەری سیاسی و، نزیک لە سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێریی و ڕاپۆرتەکانی، ئەوەشی گوت" جەلالی سام ئاغا، ئەوەی ھەیبو بەخشی، لەتواناو بوێرییەکانی، لە بەگژاچونەوەی گەندەڵی، پێش دروستبونی ئۆپۆزسیۆن ئەو ڕچەشکێن بو لە بەرەنگاربونەوەی ئەوانەی سامانی ھەرێم بەفیڕۆ ئەدەن. 
ناوبراو وتیشی : تەنانەت کاک جەلال ئەو موڵکانەی ھی خۆشی بوون، خانوەکەی بەناو وەزارەتی تەندروستیەوە کردووە لە گردی سەرچنار، کە لەسەرەتای ھەشتاکاندا بونیادی ناوە، زەوییەکی خۆیان فرۆشتویەتی و لەبانک پارەکەی داناوەو ساڵانە وەک خەڵات قازانجەکەی ئەدرێت بە کارمەندە بەتواناکانی دیوانی چاودێریی دارایی، جگە لە سەدان ھەڵوێست و کاری جوانی تر.