بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه

هه‌واڵی تایبه‌ت

لەکۆتاییدا بارزانی هەمووتانی هەڵپەڕاند

11/21/2016 13:38:29 ساڵح میراودەلی

ساڵح میراودەلی

هەرێمی باشوری کوردستان، چارەکە سەدەیەکە دوو بنەماڵەی دیکتاتۆری مافیایی حوکمی دەکەن(بارزانی و تاڵەبانی) هەموو پێوەرەکانی ژیانیش بەو دوو هێڵە خێڵەکی و حزبیەدا گوزەر دەکەن، ئەوەی گێل نەبێت و کەمێک هۆشی لە کەللەی سەر یدابێت،باوەڕ بەوە ناکات لەو هەرێمە شتێک هەبێت بەناوی حکومەت و پەرلەمان و شتی دامەزراوەیی.

ئەوەی ئەوان پێیدەڵین پەرلەمان و حکومەت، دوو دەزگای کارتۆنی حزبین بۆ چاوبەستنی خەڵک و ڕاوە ڕووتی زیاتر و دابەستنی کۆیلە و ماستاوچیەکانیان، ئەو حزبانەشی بەناوی بنکە فراوان و تەبایی و شتی لەو بابەتەوە شەرعیەتیان داوەتە ئەو دزی و تاڵانی و مافیاگەراییە و چوونەتە پاڵیان، لەئەوان ڕسواتر و تاوانبارترن.

 ئاخر ناگونجێت بڵێی حکومەت و پەرلەمان هەیە بەڵام دەستورت نەبێت، کەواتە یاساکان لە کوێوە دێن، تەبعەن لە دیوەخانی حزبەوە، کەواتە لەسەر چ بنەمایەک چوونە بەناو ئەو حکومەتەوە ئەگەر سەر نانتان نەبێت لە ئاخوڕەکەی دەسەڵاتی بنەماڵەیی.

 ئەی باشە بۆ ئەو میدیا خۆفرۆشانە ناڵێن بەناوی ئەهلی و پرۆفیشناڵەوە کار و پیشەیان بۆتە دەڵاڵی بۆ ئەو دەسەڵاتە مافیاییە، ڕۆژی هەزار جار ناوی حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و ئەو شتە قۆڕانە دێنن و هەرچی تەوەری هەیانە بەناوی هاوسەنگیەوە هەرچی کۆیلەی حزبەکانە دەیهێننە سەرشاشەکەیان، چونکە خەڵک لە کەناڵە حزبیەکان و لەو چر و چاوانە بێزار بووە سەیریان ناکەن، کەچی ئەوان بەناوی سەربەخۆیی و هاوسەنگی دەیانهێننەوە سەرشاشە.

بارزانی بە دوو قسەی هەزار جار گوتراو و سواو هەرچی حزب و میدیایە هێنایەوە سەرهێڵ و دیسان کۆبوونەوە و دانیشتن، بێ ئەقڵ مەبن زیاتر لە نیو سەدەیە ئەو دوو بنەماڵەیە کۆدەبنەوە دادەنیشن شەڕ دەکەن ئاشتیدەکەن دزیدەکەن هەموو شتێکدەکەن، ناگەنە ئەنجام.

 پێتانوایە بەو دوو قسەیە و لە چەند ڕۆژیکدا کێشەکان چارەسەر دەبن، نەخێر تاکە چارەسەر ڕاماڵینی مافیاکانی دەسەڵاتە و دەبێ دوای ڕاماڵینیشیان یاسای قەدەغەکردنیان بۆ دەربکرێت هاوشێوەی یاسای قەدەغەکردنی بەعسیەکان دوای ڕووخانی سەدام، چونکە ئەوەی ئەوان بەسەر خەڵکی کوردستانیاندا هێنا لەو بیست و پێنج ساڵەدا ڕژێمی بەعس پێینەکرا.