گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

ھەرگیز ناتوانین بەرەو ئەو شتە بفڕین کە لە کیسمان داوە

11/17/2016 09:30:35 بەنگینە پیرۆت نوری

تێڕامان و ڕانانێک ڕۆمانی (نەوەکەی میسیۆ لین)
بەنگینەپیرۆت نوری
دوای ئەوەی جەنگ کور و بوکەکەی لێسەند و وێرانەیی گوندەکەی بینی، میسیۆ لین نەوەکەی دەگرێتە باوەش بە کەشتیەک کۆچ دەکات لە وڵاتێکی دیوی دەریا دەبێتە پەنابەری سەر شەقامەکان. مشتێک خۆڵ لەگەڵ خۆیدا دەبات تا ھەرگیز گوند و نیشتمان و کەس و کارەکەی لەبیر نەکات، بەڵام ئایا مشتێک خۆڵ دەتوانێت بوونی خۆی لەناو تەنەکەیەک خۆلدا بپارێزێ و ووردە خیزی مشتە خۆڵێک لەناو تەنەکەیەکی گەورەی خۆڵ و خیز،خۆی وون نەکات؟ پیرەمیرَد دەیەوێ و دەبێ چی بکات و چۆن بتوانێت و دەتوانێ شارێکی گەورە وەک گوندەکەی بچوک بکاتەوە؟ شارێک قەرەباڵغیەکی بێ شومار جگە لە (میسیۆ بارک) کە ویستی قسە کردنی زۆرە و بەردەوام قسە دەکات و دەشزانێ (میسیۆ لین) لەقسەکانی تێناگات بەڵام لەوە دڵنیایە ژێیی دەنگی دەبیستێ، میسیۆ بارک پێی وایە گوێیەک  دەنگی ببیستێت باشترە لەو گوێیانەی قسەکانی تێدەگەن و گوێی لێ ناگرن.شاریش پڕە لەکەسانی بێ گوێ و دەمی بێ  قسە. مرۆڤیش ھەیە دەمێکی زۆر بڵێیی ھەیە گوێیەکی بۆ بیستن نیە.وشەکان وەک چۆن گەڵا لەدرەخت دەوەرن ئاوا لەدەم دێنەدەر . ئێمە کە نوسەرین،دەبێ چی بنوسین خەڵک لێمان تێبگەن! چۆن ئاخاوتن بکەین؟ چۆن بزانین خەڵک چی لێمان دەوێ!؟ ئایا نوسین بەسە خەڵک تێبگەن؟ ئایا نوسین و خوێندنەوە جێگەی قسە نەکردن دەگرێتەوە؟ بیگومان دەبێ جیاوازبین و جیاواز بنوسین ئەگەر دەمانەوێ خەڵک بیر بکاتەوە، دەبێ جیاواز لەخەڵکیش بیر بکەینەوە.ھەروەک جیاواز نوسین و جیاواز بیرکردنەوە و دەربڕینی جیاواز،نوسەری ئەم ڕۆمانە (فیلیپ کلۆودێل) دەکاتە پێشەنگ لەداھێنان و پێشەنگ لەو پێشەنگانەی کەسانی تر پێشەنگ بوون. من ناڵێم پێشەنگین، دەڵێم دەبێ پێشەنگ بین. دواجار پێم وایە ئەو نوسینانە پێشەنگن،خەڵک وا لێبکات قسە بکات و گوێ لەخۆی بگرێت و قسەی کەسانی تریش ببیستێت .خەڵکی شاری میسیۆ بارک پێچەوانەی خەڵکی گوندەکەی میسیۆ لین،پڕە لەکەسانێک وەک مێگەل کەڕ و کوێر بەسەر شوستەکاندا دێن و دەچن. ژیان لە گوند پڕە لەقسە و گفتوگۆی نێوان ھاوڕێ و کەسانی نزیک و گێڕانەوەی باسی ڕاو، ھەموو چرکەیەک چیرۆکێک دێتە ژیانەوە بۆیە گوند چێژی ژیانی ھەیە. ژیانی شار وەک ژیانی گوند نیە،پیرەپیاو خۆی بگونجێنێ و نەگونجێنێ ئەو دنکە خیزێکە لەمشتە خۆڵێک،مشتە خۆڵی ناو تەنەکەیەکی گەورەی پڕ لەخیز و خۆڵ. ترسەکەی میسیۆ لین لە بای دەرەوەی خەوتنگەکە لەبەر ئەوەیە خۆی ھەڵگری کلتوری دێرین و ڕابردوی خۆی و باپیرانیەتی،وەیستی پاراستنی نەوەکەی ھەیە دور لەئاوێتە بوونی بەشوێن و ژیانی تازە،دەیەوێت وەک ڕابردوی خۆی سانگ دیووپەروەردە بکات.
کە کاتت بۆ خوێندنەوەی وەرگیرَدراوی بیانی بۆ سەر زمانی کوردی تەرخانکرد،لەوانە رۆمانە باشەکان،کە بەشێکی باشیەکەی بۆ وەرگێڕی چاک دەگەڕێتەوە،لەباشی ئەدەبیاتی وەرگێڕدراوی جیھانی تێدەگەیت چ سودێکی باشی بۆ دەوڵەمەند کردنی زمان و دونیابینی خوێنەر و ڕۆشنبیری ھەیە. لەزۆربەی وەرگێڕانە باشەکانیش، بەھۆی تێپەڕ نەبوونیان بەفیلتەر،ھەڵەی زمان و بوونی زاری ناوچەگەری بەسەریاندا زاڵە، ڕەنگە لای وەرگێڕ ئاسایی بێت بەڵام ناکرێ لای دەزگا و چاپخانەکان ئاسایی بێت, دەزگا و خانەکانی وەرگێڕان دەبێ لەوەرگێڕەکان باشتر وورد بینی ئەو کتێبانە بکەن چاپی دەکەن، چونکە دوزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە زمانی گشتین. بەلەبەرچاوگرتنی ماندوبونی وەرگیری ڕۆمانەکە، دوای خوێندنەوەی وەک خوێنەرێک چەند سەرنجێک لەسەر ڕۆمانەکەلام گەڵاڵە بووە ھیوادارم بۆ کاک سەلاحەدین و وەرگێڕەکان بێ سود نەبێ.
لەلاپەڕ٩٨ی ئەم ڕۆمانەدا نوسراوە (چەن ساڵتان تەمەنە مامۆ) ئەگەر گریمانەی بکەین لەخودی دەقە سەرەکیەکە نوسرابێ (چەن) ئایا دەکرێ وەرگێڕ ھەمان ھەڵەی دەقەکە بکات؟ لەکاتێکدا خۆشی دەزانێت (چەن) زاری ناوچەییە (چەند) تەواوکەری زمانی کوردیە. پرسیار ئەوەیە ئایا زمانی کوردی (کە پێم وانیە زمانێکی یەکگرتوو و ستاندارد بێ) دەنوسرێ (چەن) یان (چەند)؟  
جگە لەچەند ھەڵەیەک وەک گووتمان لەنەبوونی چاودێر و چاوپێداخشاندنەوە بەدەقەکاندا ڕوودەدات، لەوانەشە ھەڵەی وەرگێڕ یا چاپ بێت یاخود لەدەقە سەرەکیەکە وا نوسرابێ. بۆ نمونە لەلاپەڕە١٢٢ لەجیاتی بنوسرێ (ئەو زمانی وڵاتەکەی نازانێ) نوسراوە (ئەو بە زمانی وڵاتەکەی نازانێ) بوونی ئەو (بە)یە ماناکەی شێواندوە، لەزۆر شوێنی تریش بەھەمان (بە)یەکە (و)  زۆر بەکار ھاتوە، بەڵام ئەمەیانم بە نمونە گرت.
لەلاپەڕە ١٣٢ نوسراوە (میسیۆ لین بە پیاوە قەڵەوەکە دەڵێ: (ئێستا وەرن، ھەواکەی فێنکە و دەتوانین پیاسە بکەین. خۆی (وەرن) بۆ کۆیە و بە چەند کەسێک دەگووترێ (وەرن) میسیۆ لینش بەیەک کەس دەڵێت (وەرە) ئەویش پیاوە قەڵەوەکەیە،بۆیە (وەرە) بۆ تاکە لەجیاتی (وەرن) دەبوایە نوسرابا (وەرە). ئایا دەکرێ ئەوەی لەلاپەڕە ١٣٣ نوسراوە (ژنانی ماڵێ ئەم گۆرانییە دەچڕن، بەڵام دەزانم کە ئەم ئاوازە دەخوێنم منداڵەکە حەزی لێیەتی، بۆیەشە بێ پسانەوە و پەیتاپەیتا (بەگوێیدا) دەچرپێنم) بێین بیگۆڕین بە (گوێیاندا) دەچرپێنم؟ بیگومان دەبێ بەشێوەیەک بەرامبەرەکەمان تێبگەیەنین، کە گۆرانیمان بۆ کەسێک گووتووە،چونکە پێشتر ووتووتراوە بۆ یەک کەس دواووم. لەبەرئەوە تۆ پێش ئەوەی بۆ خوێنەر بنوسیت بۆ کەسێکی تر دواووی. لەلاپەڕە ١٣٤یش بەھەمان شێوە نوسراوە (باش گوێ بگرن با گۆرانییەکی ترتان بۆ بچڕم) کە دەبوایە بنوسرایە (باش گوێ بگرە با گۆرانییەکی تر بۆت بچڕم) چونکە لەخوار ئەم چەند دێرە نوسراوە (پاشان دەست دەباتە بنگوێی تا ھاوڕێکەی ئاگادار بکاتەوە) کە مانای وایە گۆرانی بۆ یەک کەس دەچڕێ ئەویش ھاوڕێکەیەتی. 

*ڕۆمانی (نەوەکەی میسیۆ لین) نوسینی (فیلیپ کلۆودێل) سەلاحەدین بایەزیدی لە فەڕەنسییەوە کردوویە بە کوردی. ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.