بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى

09/26/2016 12:55:06 پێنوسەکان

له‌چوارچێوه‌ى گۆڕانكارییه‌ خێراكانى ناوچه‌كه‌دا، كێشه‌ نێوخۆیی و هه‌رێمیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و كه‌ڵه‌گه‌ بوون ئه‌چن.

توێژه‌رى سیاسى كورد "به‌هرۆز جه‌عفه‌ر" له‌میانه‌ى نوسینێكیدا، ترسى ئه‌وه‌ ئه‌خاته‌ ڕوو، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانى ڕابردوو بووه‌ هۆى په‌ككه‌وتنى حكومه‌ت و ڕێگرى كردن له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ سه‌ركاره‌كه‌ى، ئه‌وا خۆپیشاندانى 27ى مانگ دوور نییه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ت بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ڵێت:  هەوڵ و تاکتیکێک هەیە بۆ دوو ئیدارەیی و دابەشبوون. ئەمە سیناریویەکە کە ئەکرێت دوای ٢٧ ی مانگ بە هەند وەربگیرێت. من نامەوێت باسی خۆپیشاندان بکەم و بڵێم ئەم ٢٧ی مانگە لە کوێوە هاتووە! " ئینجا میدیاکانی حزب بڵێن ئەوە رێکخەریی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات وا ئەڵێت"!!. نە کاکە ئەوسا تەنها چالاکەوانێ بوم!. ئێستا ئەمەوی شرۆڤەی ئەوە بکەین، لەمە زیاتر پارتی دیموکراتی کوردستان هەرێمێک یان دەوڵەتیکی کوردی کە سەر بەویلایەتی موسل ئەبێت دروست ئەکا، ئەمە دوو ئەگەرە:

یان سەربەخۆ ئەبێت.

یاخود لە ژێر ئینتیدابی تورکیادا دای ئەنەن. " لە بنەڕەتدا پرۆژەی ئەمریکی-ئیسرائیلی ئەوەیە کە ناوچەیەکی ئارام لە دەشتی نەینەوا دروست بکەن، موسڵ لەدەستی تورکیاش دەربکەن

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، له‌باره‌ى ناوچەی ژێر دەستەڵاتی یەکێتی و گۆڕانەوه ، دوو ئه‌گه‌ر ده‌ست نیشان ئه‌كا، كه‌بریتین له‌وه‌ى :

یان ئەچنە پاڵ پرۆژەکەی بارزانی، کە ئەمە زەحمەتە، چونکە ئەم ناوچەیە دەم سپی و ناوەندی بڕیاری لەدەستداوە، کەس گوێ لەکەس ناگرێ لەم زۆنەدا، پاشان ئێران وەکو جنۆکە چۆتە لەشیانەوە، دەرناچێت.

وە یاخود لەمە زیاتر و لەوەش زیاتر کە هەبووە, لە "سولەیمانیەوە تا دووز" واتە بە کەرکوکیشەوە، ئەبێت بە "بەرە"- ماعەسکەریکی ئێرانی . پارتی بیئومید بووە لەوەی لەگەڵ ئەم ناوجەیە هەڵبکا. لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە (١٠ ) جار ئەمەی سەرەوەم وتوەو نوسیوە، بە کۆی گشتی لە ڕابردووەوە بۆ ئێستا ئەمەوێ بڵێم ناوچەکە ڕووی لەدابەشبونە، کوردوستانیش هەروەها..

هاوكات لای وایه‌ كه‌: ئەوەی زۆر ترسناکەو ئەم بۆچونانه‌ى لە جێبەجێکردن نزیک ئەکاتەوە، پارتی وتویەتی یەک بارەگامان یەک شتی لی بیت بە فیعلی دوو ئیدارەیی رائەگەیەنین. ئێ ئاسانترین شت بۆ ئەم و ئەوی دەرەکی و ناوخۆیی ئەوەیە بەیانی شتیک لەبارەگاکانی پارتی بکەن.!."

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، خوێندكارى دكتۆرایه‌ له‌سیاسه‌تى ئابوریی نێوده‌وڵه‌تى و، پێشوتر ڕێكخه‌ریی گشتى خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات بووه‌و، ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى حزب و لایه‌نه‌كان ڕه‌خنه‌كانى خۆى ئاڕاسته‌ ئه‌كات.