بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه

هه‌واڵی تایبه‌ت

چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موردا دەکات

09/21/2016 14:30:53 ڕێکخراوەکان

ئەمڕۆ 16/9/2016  نادیە موراد وەک یەکەم قوربانی دەستی داعش، یەکەم کوردیش لە مێژوودا وەک بالوێزی نیازپاکی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەستنیشان کرا.

دیارە بەخشینی ئەو نازناوە و پۆستە بە نادیە موردا خۆی لە خۆیدا گرنگی و بایەخێکی مێژوویی و سیاسی و یاسایی و دادوەریی گەورەی ھەیە، مانا و مەغزایەکی گەورەی ھەیە بۆ گەل و گروپ و ئەتنییە کۆمەڵکوژکراوەکان بە گشتی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی.

ئێمە لە کاتێکدا پشتگیری تەواوی گەیاندنی دۆسیەی تاوانی گەورەی شەنگال و تەواوی کۆمەڵکوژییەکانی گەلەکەمان دەکەین، پیرۆزباییەکی گەرم لە نادیە خان دەکەین، ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر و زۆرتری بۆ دەخوازین، بە ئومێدین کە بەخشینی ئەم پۆستە دەرگایەک بێت بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بە ناوبراو.

ھاوکات سوپاس و رێزی خۆمان بۆ خاتوو ئەمەل کلۆنی دەنێرین، کە وەک مرۆڤ دۆستێک و داکۆکیکەرێکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و پارێزەری مافەکان ھەوڵ و ماندووبوونی خۆی ئەنجامدا بۆ ئەم کارە.

ھەر لێرەشەوە داوا لە دەستەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کشانەوە و کەمتەرخەمی ھێزەکانی شەنگال و دەوروبەری ئاشکرا بکەن و کەمتەرخەم و سەرپێچیکەران سزای خۆیان وەربگرن.

                  چاودێری کوردۆساید-چاک

                      16/9/2016