بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

کڕاکۆڤ هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ نوسەر ئاسڵی ئاردۆگان دەردەبڕێ و داوای ئازادکردنی دەکات

09/20/2016 01:20:16 پێنوسەکان

 

دەسگیرکردنی نوسەر و ڕۆژنامەنوسی تورکی ئاسڵی ئاردۆگان کەسایەتی و ناودارانی کڕاکۆڤی هێنایە دەنگ. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەسگیرکردنەکە، هەموو لایەك دەستیان بەچاڵاکی کرد.

لەو بارەیەوە نوسینگەی فیستیڤاڵی کڕاکۆڤ لەگەڵ دەزگای ڤیللا دیچیوش و کۆمەڵەی ئەدەبیی کڕاکۆڤ – شاری ئەدەبیاتی یونێسکۆ  یاداشتێکیان ئامادەکردووە بۆ یوسف زیا ئۆزجان باڵوێزی تورکیا لە پۆڵۆنیا. تا ئێستا سێ هەزار و دووسەد کەس واژوویان کردووە. واژووکارانی یاداشتەکە بریتین لە کەسایەتی بەناوبانگی وەکو نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و هونەرمەندان و دەرهێنەران و سیاسەتمەدارانیش. لە یاداشتەکەدا هاتووە: ئەو بەڵگانەی کە دەڵێن ناوبراو دەستی هەبووە لە کاری تیرۆریستی وەکو تۆمەت دراونەتە پاڵی بەهیچ شێوەیەك جێی بڕوای ئێمە نیە و واژوو لە سەر قسەکانی ئان هاریسۆن Ann Harison، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی  Freedom to Write لە PEN International، کە "دادگایی کردنی دادپەروەرانەی بەرپرسانی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیا، نابێت ببێتە بەهانەی دەسگیرکردنی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان کە ڕەخنە لە سیاسەتی ئێستای دەسەڵاتی تورکیا دەگرن".

کەسایەتی ڕۆشنبیری شاری کڕاکۆڤ باش خاتوو ئاسڵی ئاردۆگان دەناسن، چونکه لە ساڵی 2015  هات و لە چوارچێوەی سکۆلارشیپ ماوەی ساڵێك لەو شارە ژیا لە میانەی پڕۆگرامی شارە نێودەوڵەتییەکانی ئاوارەکان

 ICORN (International Cities for refuge network), کە ئەرکی پاراستنی ڕۆشنبیرانە لە ڕێگای پڕۆگرامی

 "Writer in Residence” لەو شارانەی کە ئەندامن لەو ڕێکخراوە. لە شاری کڕاکۆڤ دەزگای ناوبراو بریتیە لە ڤیللا دیچیوش. لە کاتی مانەوەی ئاسڵی پەیوەندی دروست کردووە لەگەڵ زۆر ڕۆشنبیرانی کڕاکۆڤ کە ئێستا هاوخەمی و پشتیوانی خۆیان بۆی دەردەبڕن.

 یەکێك لەوانەی کە هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی بریتی بوو لە سەرۆکی شاری کڕاکۆڤ پڕۆفیسۆر یاچێك مایخڕۆڤسکی Jacek Majchrowski  کە نامەیەکی تایبەتی نارد بۆ ئیستەم جیرجۆغلو لە Charge d'Affair تورکیا لە پۆڵۆنیا، داوای هاوکاری لێ دەکات لەپێناو ئازاد کردنی ڕۆژنامەنوسی نابراو. سەرۆکی شاری کراکۆڤ لە نامەکەدا نوسیویەتی:” ئێمە خاتوو ئەسڵی دەناسین وەکو کەسێكی بەویژدانی کۆمەڵایەتی، داوای مافی هەموو گڕوپێکی کردووە کە پشت گوێ خراون لە ژیانی گشتی و یاخود بەهەر شێوەیەك چەوسێنراونەتەوە. داوای مافی قسەکردنی ئازاد و داهێنانی کردووە".

 

ڕۆژی شەممە، 10ی ئەیلول لە سەنتەری شاری کراکۆڤ خۆپیشاندانێك لەو بارەیەوە بەڕێوەچوو کە لە لایەن هاوڕێی خۆی خاتوو بێئاتا کۆڤاڵسکا لە زانکۆی یاگێلۆنیا ڕێکخرابوو، تیایدا داوای ئازاد کردنیان دەکرد. ئاسڵی ئاردۆگان لەگەڵ دکتۆر بێئاتا کۆڤاڵسکا نامەی ئاڵوگۆڕ دەکرد بە مۆبایل لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تورکیا دەربارەی ئەو ترسەی کە هەیەتی و دواجاریش کە دەسگیرکراوە.

هەروەها بەڕێگای ئینتەرنێت لە پۆڵۆنیا هاوخەمی و پشتیوانی بۆ ئاسڵی ئاردۆگان دووپات کرایەوە، چەندین گڕوپی جیا جیا دروست بوون لە پێناوی پشتیوانی کردن و داواکردن بۆ ئازاد کردنی ئاسڵی ئاردۆگان.

ئاسڵی ئاردۆگان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چاڵاکوانی مافی مرۆڤی تورکیایە، یەکێکە لە گەورەترین قوربانییانی ئەو ستەمەی کە دەسەڵاتی ئەنقەرە ئەنجامیان داوە لە دوای کودەتا سەرنەکەوتووە سەربازییەکەی تورکیا. رۆژی 17ی ئاب ناوبراو لە ئیستەنبول دەسگیرکرا بە تۆمەتی چاڵاکی تیرۆریستی. ئەو هەواڵە لە لایەن گرنگترین میدیاکانی پۆڵۆنیا بڵاوکراوەتەوە، چەند وتارێك نوسراوە دەربارەی ژیان و کەسایەتی ناوبراو و هەروەها ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی کە بووەتە هۆی دەسگیرکردنی لە دەزگاکانی میدیا و ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکان.

لیستی میدیا پۆڵۆنییەکان کە باسی ئەو کەیسەیان کردووە:

http://www.tvn24.pl/wiadomosci-ze-swiata,2/tureccy-i-zagraniczni-pisarze-domagaja-sie-uwolnienia-asli-erdogan,669968.html

 

http://www.polityka.pl/tygodnikpolityka/swiat/1672716,1,asl-erdogan--wiezien-erdogana-kim-jest-pisarka-ktora-trafila-w-turcji-do-aresztu.read

 

http://krakow.wyborcza.pl/krakow/1,44425,20672737,demonstrowali-na-rynku-w-krakowie-w-obronie-aresztowanej-asli.html#ixzz4JsBMqYh2

 

https://www.radiokrakow.pl/wiadomosci/krakow/krakow-manifest-poparcia-dla-tureckiej-pisarki-asli-erdogan/

 

http://www.gazetakrakowska.pl/wiadomosci/krakow/a/aresztowano-asli-erdogan-turecka-pisarke-zwiazana-z-krakowem,10529860/   

 

 http://www.dziennikpolski24.pl/aktualnosci/a/krakow-wspiera-asli-prezydent-jacek-majchrowski-apeluje-o-uwolnienie-znanej-tureckiej-pisarki,10567779/