بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ سلێمانى تا دووز بكاته‌ هه‌رێمێكى ئێرانى تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات

هه‌واڵی تایبه‌ت

بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم لەئەمریکا هەڕەشە لە دوو رۆژنامەوان دەکات

09/19/2016 00:51:23 پێنوسەکان

پێنوسەکان...

رێکەوتی 14/9/2016 لە ویبەر ویلسن سەنتەر کە ناوەندێکی ئەکادیمییە لە واشنتن دی سی کاتژمێر 9:00 ی سەرلەبەیانی بە کاتی واشنتن ناوەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە سیمیناڕێک بۆ ئەمبەرین زەمان و ئەلیزا مارکۆز و عەبس کازیم ساز دەکەن لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان و گرفت و ئاستەنگ و رەخنەکانەوە. بەیان سامیش وەک هەر ئامادەبوویەکی ئاسایی، بەڵام لە ریزی پێسەوە دادەنیشێت. لەکاتێکدا ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری یەکێکە لەبەندە هەر بنەڕەتییەکانی دەستوری ئەمریکا، بەڵام نوێنەرەکەی حکومەتی ئەمریکا دەیوێت ئەم مافە لەم دوو رۆژنامەوانە زەوت بکات و هاوکات توهمەتباریشیان دەکات بەوەی کە ئەجێندای سیسیان هەیە، لەکاتێکدا ئەم دوو رۆژنامەنوسە لە دەنگی ئەمریکا کاردەکەن. پاش تەواوبوونی سیمینارەکە کاتێک ئاسۆ جەبار کە لەلایەن دەنگی ئەمریکاوە نێردراوە بۆ روماڵکردن، چەند پرسیارێک لە ئەلیزا مارکۆز دەکات کە نوسەر و شرۆڤەکاری پسپۆرە لە بواری سیاسەتی کوردا، بەیان سامی عەبدول رەحمان کە نوێنەری حکومەتی هەرێمە لەئەمریکا بەبەرچاوی ئەمریکییەکانەوە هێرش دەکاتە سەر ئاسۆ جەبار و یەحیا بەرزنجی و پێیان دەڵێت ئەم پرسیارانەی ئێوە جێی قبوڵ نییە و ئێوە ئەجێندای سیاسیتان هەیە، بە دەنگی بەرز رووبەڕوو ئەم دوو رۆژنامەوانە دەبێتەوە، لەوەڵامدا ئاسۆ جەبار پێی دەڵێت ئێمە ئەجیندای سیاسیمان نیە و سەر بە هیچ حیزب و گروپێک نین، تۆ هەڵە تێگەیشتویت و ئێمە بۆ دەنگی ئەمریکا کار دەکەین نەک بۆ حکومەتی هەرێم، دەنگی ئەمریکا دەزگایەکی حکومەتی ئەمریکایە...بەیان سامی سور دەبێت لەسەر قسەکانی و بە دەنگی بەرز پێان دەڵێت کە دەنگی ئەمریکا بەشی کوردی ئەجێندای سیاسیتان هەیە دەتانەوێت پارچەیەکی دیکە لە کوردستان جیا بکەنەوە و ئێوە مەبەستان هەیە، ئەمە جێی قبوڵ نیە، یەحیا بەرنجیش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت دنیا ئەجێندای سیاسی هەبێت من و ئاسۆ نیمانە. بەیان دەڵێت؛ پرسیارەکانت ئاسۆ جەبار کە باس لە گەندەڵی و ناعەدالەتی و موچە دەکەیت مەبەستت هەیە و ئەجێندای لەپشتەوەیە، ئاسۆ جەبار لەوەڵامدا دەڵێت، ئەو پرسیارانەی من کردوومە هەمووی حەقیقەتن و ئێمە وەک رۆژنەمەوان بۆمان هەیە هەرچی پرسیارێکمان هەیە بە ئازادانە بیکەین لەبارەی گەندەڵی و مافی مرۆڤ و بە هەدەردانی سامانی گشتی و دزینی نەوتەوە...بەیان سامی توڕە دەبێت و ئەو دوو رۆژنامەوانە تاوانبار دەکات و دەسیان لێ رادەوەشێنێت و بە شێوازێکی نا بەرپرسیاران دەڕوانێتە ئاسۆ جەبار و یەحیا بەرزنجی و هۆڵەکە بە جێدەهێڵێت. ئەو دوو رۆژنامەوانە بە بەیان سامی دەڵێن ئێرە ئەمریکایە ئێرە کوردستان نیە. شایەنی باسە دواتر هەر سێ پسپۆرەکە دێن بۆ لای ئاسۆ جەبار و یەحیا بەرزنجی و پێیان دەڵێن بەیان سامی بۆ وایکرد بەرامبەرتان پێامان ناخۆش بوو، ئێوە رۆژنامەوانن، نیگەران مەبن. عەباس کازیم سەرۆکی پەیمانگەی شیعەناسی دەڵێت؛ من تێگەیشتم لە قسەکانی بەیان سامی و بە ئاسۆ جەبار و یەحیا بەرزنجی دەڵێت ئێوە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ کوردستان؟ تا ئێستاکە دەنگی ئەمریکا بە فەرمی وەڵامی بەیان سامی نەداوەتەوەو بەیان سامی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمیش لە ئەمریکا نە داوی لێبوردن و هیچ روونکردنەوەیەکیان نەناردووە بۆ دەنگی ئەمریکا. دەنگی ئەمریکا زیاد لە 70 ساڵە لەسەرتاسەری جیهاندا کاری رۆژنامەوانی دەکات و بە زیاد لە 40 زمان بە رادیۆ و تەلەفزیۆن و ماڵپەری فەرمی حکومەتی ئەمریکی کارەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.