گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

ڕانانى کتێب: پەیوەندییەکانى تورکیاو ئیسرائیل لەسەردەمى ئاکپارتى دا

09/19/2016 00:44:44 پێنوسەکان

پێنوسەکان 

کتێبى " پەیوەندییەکانى تورکیا- ئیسرائیل لەسەردەمى حزبى دادوگەشەپێدانى تورکى دا (2002-2015) نامەیەکى ئەکادیمی ڕۆژنامەوان و توێژەرى سیاسى کورد " بەهرۆز جەعفەر"ە، لەبنەڕەتدا بەزمانى ئینگلیزى نوسراوە، پاشان ئەم توێژینەوەیە لە دووتوێی کتێبێکى (252) لاپەڕەییدا، بەزمانى کوردى لەلایەن سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیجى کوردستانەوە چاپکراوە.
لەبەرئەوەى بۆ کتێبخانەو ناوەندى کوردى ئەمە بابەتێکى تازەو گرنگە لەچوارچێوەى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا شایانى ڕامکردنى هەیە. بە گرنگمان زانى ناوەڕۆکى کتێبەکە شى بکەینەوە:
لەبەشى یەکەمدا: وەک پێداویستیەکى زانستى کێشەکانى لێکۆڵینەوەکە، بوار و چوارچێوەى لێکۆڵینەوەکە، میتۆدۆلۆژى و پیاچوونەوە بە سەرچاوەکانى پێشووتر کە لەسەر ئەم ناونیشانە لە جیهاندا لێی دواون، وە هەروەها گریمانە و پرسیار و ئامانجەکانى لێکۆڵینەوەکە دەستنیشان کراون.
یەکەم: چوونە بنج و بنەوانى پەیوەندییەکانى تورکیاو ئیسرائیل و شێوازى دروستبونیان.
دووەم: ناساندنى ئەو فاکتەرو هەلومەرجە نێوخۆیی و دەرەکیانەى کەوا ئەکات ئەم دوو دەوڵەتە لەپەیوەندیدا بن.
سێهەم: دەستکەوتنى زانیارى سەبارەت بە دروستبونى حزبى دادوگەشەپێدانى تورکى و، پێشینەى کارى ئیسلامى سیاسی وەک حزب لەو وڵاتە.
چوارەم: خستنە ڕووى ئاستى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى ئەنقەرەو تەلئەبیب، لەسەردەمى ئاکپارتى دا.
پێنجەم: سۆراخ کردن بۆ ئایندەى پەیوەندییەکانى تورکیا- ئیسرائیل لەچەند سیناریۆیەکى جیاجیادا.

بەشى دووەمى توێژینەوەکە:
تایبەتە بە ڕووماڵێکى مێژوویی پەیوەندییەکانى تورکیا-ئیسرائیل پێش هاتنى حزبى دادوگەشەپێدان (2002) وەکو:
- پەیوەندییەکان لەسەردەمى ئیمپراتۆریەتى عوسمانییەوە تا 1921. پاشان ڕۆڵى یەهود و زایۆنیزم لەناو خەلافەتى عوسمانى دا
- پەیوەندییەکانى تورک و جولەکە لەماوەى 1921-1948.
- قەیرانى نۆکەندى سوێس- 1956
- تورکیاو جەنگى عەرەب ئیسرائیل-1967
- جەنگى ساڵى 1973 " جەنگى غوفران"
- تورکیاو ڕێکخراوى ئازادیخوازى فەلەستینى
- ڕێککەوتنى ئاشتى کامپ داڤید-1978-1979

پەیوەندییە ئابورییەکان
- ئاستى پەیوەندیی لە شەراکەتى ئاودا " پرۆژەى ئەنادۆڵى گەورە – گاپ".
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە 1989-2002
- پەیوەندییە سیاسییەکان
- سەبازیی و هەواڵگرییەکان
- پەیوەندییە ئابورییەکان
- پەیوەندییە کەلتورییەکان.

بەشى سێهەم:  پەیوەندییەکانى تورکیاو ئیسرائیل لەماوەى ساڵانى (2002-2008)
لێرەدا پێشینەیەکى مێژوویی لە هاتنى پارتى دادوگەشەپێدان بۆ دەستەڵات هەیە، لەگەڵ کورتەیەکى مێژوویی و ئایدۆلۆژى لەسەر هەمان حزب لەتورکیادا.
پاشان باسى سیاسەتى نێوخۆیی و دەرەکى حزبى دادوگەشەپێدانى تورکى کراوە.
- حزب و کاریگەریی لە وێناکردنى سیاسەتى ئیسرائیلى دا. لەم تەوەرەیەدا حزبە ئیسرائیلیەکان پۆلێن کراون و باس لە پێنج حزب و بزوتنەوەى سەرەکى کراوە لە ئیسرائیل.
- پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەماوەى (2002-2008) باسکراوە (پەیوەندییە ئابوریی و سەربازیی و سیاسى و کەلتورییەکان) .
تەوەرێکى گرنگتر ئەوەیە باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییە هەرێمایەتیەکان کراوە. وەکو : مەسەلەى کورد، کێشەى  فەلەستین، جەنگى ئەمریکا لە عێراق، جەنگى لوبنان لە 2006، ناوەندگیرى کردنى تورکیا بۆ سوریاو ئیسرائیل، کێشەى قوبرس.. هەریەک لەوانە بەجیا شیکراونەتەوە .

   بەشى چوارەم: پەیوەندییەکانى تورکیا- ئیسرائیل لەنێوان ساڵانى (2008-2015). 
توێژەر ئەم ماوەیەى بە سەردەمێکى تاریک "Dark era" وەسفکردووە لەپەیوەندییە دووقۆڵییەکان. سەرەتایەکى نوسیوەو، پاشان بەجیا بەرەوپێشچوون و گۆڕانکاریی لەسیاسەتى هەرێمایەتى تورکیاو ئیسرائیل دا ڕوون کردۆتەوە. باسى لە چارەنووسى کوردو پەکەکە کردووە، ڕۆڵى ئیسرائیل لە لاوازکردنى پەکەکە بۆ تورکیا. پاشان توێژەر هاتۆتە سەر باسکردن سەبارەت بە هەڵکشانى ئیسلامى سیاسى و ڕادیکاڵ لە تورکیا. 
لەتەوەرێکى تردا ئەو ڕووداوانەى ڕاستەوخۆ کاریگەرییان خستە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان باسکراوە. وەکو : حەمماس و شەڕ لەسەر غەززە (ئەیلولى2009) ، ڕووداوەکەى داڤۆس، مەسەلەى کورسییە نزمە، تەقەکردنى کۆماندۆى ئیسرائیل لە کاروانى کەشتى مافى مەڕمەڕە. 
هەندێک بابەتى ناوچەیی کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان هەیە ڕوونکراوەتەوە وەک:
- چەکى ئەتۆمى و سیستەمى ڕادارى ئێرانى 
- ڕێککەوتننامەى ئێران و خۆرئاوا.
- پێگەى تورکیاو کێبڕکێکان لەسەر نەوت و غازى سروشتى
- گەڕان و دۆزینەوەى گازى سروشتى لەدەریاى ناوەڕاست.
- نەوت و غازى سروشتى لە باشورى کوردستان 
گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە لە ساڵانى (2013-2015) بە ووردیی باسکراوە کە بریتین لە:
- قەیرانى داعش ( دروستکردنى بەرەى نوسرە) 
- هاتنى ڕووسیا یۆ دەریاى ناوەڕاست.
- هەڵبژاردن لە (2015): کەوتنى پارتى فەرمانڕەوا لە تورکیا.
کۆتا بەش بریتى لە سەرئەنجام و ڕاسپاردەکانى توێژینەوە. کە وەڵامى پرسیارەکان و دەرچوونى گریمانەکە، پێشبینى کردنە بۆ ئایندەى پەیوەندییەکانى تورکیاو ئیسرائیل و کاریگەرییەکانى لەسەر ناوچەکە، لە چەند سیناریۆیەکدا خراوەتە ڕوو.
ئەم کتێبە، دانراوێکى دانسقەى توێژەرێکى کورد " بەهرۆز جەعفەر"ە، کە ناوبراو ماوەى (10) ساڵ لەهەرێمى کوردوستانى عێراق بەشدارییەکى کاراى لەڕەخنەکردن دا هەبووە، ئەزمونى کارى نوسین و ڕێکخراوەیی هەبووەو، ئەندامى فیدراسیۆنى ڕۆژنامەنووسانى نێودەوڵەتییەو، سێ دانراوى ترى هەیە جگە لەم کتێبە. "بەهرۆز جەعفەر" ماستەرى لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەیەو، خوێندکارى دکتۆرایە لەسیاسەتى ئابوریی نێودەوڵەتى دا.