گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ سوپاى توركیا شپرزه‌ ده‌كه‌ن بەریتانیا: کوردێک بە تاوانی ئەندام بوونی لە داعش دادگایی كرا نۆتینگهام : یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیکی کوردان به‌رێوه‌ چوو. دەزگای ڕاگەیاندنی پێنوسەکان: پرسەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات جەمیل بایک: لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا لەگەڵ پارتی ئاگربەستمان هەبوو سۆران سەقزی لەسەر قەرزداری خۆی كوشتووە نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

حەڵوای پێچراو و نەپێچراو یان عەقڵیەتی تێر و برسی!

08/24/2016 08:21:40 محەمەد هەریری


ئەوە عەقڵیەتی تێری خۆرئاوایە لە تەنیشت حەلوای نەپێچراودا دانیشتوە بەس چ حەلوایەك! لەگەڵ عەقڵیەتی ئەو عەرەب و ڕۆژهەڵاتیە قێزەونەی كە لەپشتی حەڵوای پێچراویش دانیشتوە، لەوانەشە ئەو حەڵوایەش نەبێت، كەچی وەك سەگ وروژاوە لەژێر ڕۆژنامەكەوە دەستی درێژ كردوە بۆ جەستەی حەڵوای پێچراودا!

كێشەكە لە جەستەی پێچراو و نە پێچراوی ئافرەت نییە هێندەی لە عەقڵ و دەروون و زهنیەتی پیاوی خۆرهەڵاتیە.

چیرۆك نووسێكی زۆر قەبەی كورد دەناسم ڕۆژانە كورتە ڤیدیۆی ئاگرینی بەرچاوم دەكەوێت لە بەرگری لە كێشەی ئافرەتدا، كەچی ئەو ئافرەتەی بە بیری سەرسام دەبێت پاش یەكەم چاك و چۆنی داوای پەیوەندی و ژوانی لێ دەكات!!

بەڕای من پیاوی خۆرهەڵاتی قەت نابێتە مرۆڤ تا لەبەردەم ئافرەتدا وەك مرۆڤێكی هاوسەنگ ڕەفتار دەكات. تا ڕەفتارت لەگەڵ هاوڕێیەكی ئافرەتی فەیسبوكی، وەك ڕەفتاری دەبێت لەگەڵ هاوڕێیەكی پیاوی فەیسبوكی!

ئەگەر توانیت ڕیزی زیاتریش لە كچەكە لە ژنەكە بنێیت چاكتریش، بەڵام واز لەو كەڵكەڵەیەی ڕاوچی و نێچیر بهێنە، كەمێك بەرز بەوە ببە مرۆڤ نەك ئالەتێكی سێكسی دیڵدۆ!