نوێنەری ناوەندی گشتیی زەردەشتیانی کوردستان بۆچی لەبەغدادە؟ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵات لە فیستیڤاڵی جیهانی فەجر بەشداریی دەکەن فەڕەنسا: شەرە چەقۆی کۆچبەرانی کورد و ئەفغانی دەبێتە سەردێڕی هەواڵە جیهانیەکان بەریتانیا: سیامەند موعینی لە سیمینارێکی جەماوەریدا بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین

هه‌واڵی تایبه‌ت

له‌ دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی شەنگالدا

08/03/2016 14:39:06 ڕێکخراوەکان

ده‌بێت دیله‌کانی ژێرده‌ستی داعش رزگار بکرێن و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانیش هه‌ڵبدرێنه‌وه‌

دوو ساڵ پێش ئێستا و لە 3/8/2014 دا، تاوانیکی مەزن له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی داعش"ه‌وه‌، دەرهەق بە  کوردانی ئێزدی لە شەنگال ئەنجام درا.

بەدرێژایی مێژووی ئێزدیەکان، توشی کوشتاری بەکۆمەڵ بوون ، ئەمە 74 هەمین فەرمانی پاکتاوکردن بوو کە به‌سه‌ر ئەو پێکهاته‌ ئاینییه‌دا هاتووه‌، لەئەنجامدا 6528  قوربانی لێ کەوتەوە، به‌ هه‌زاران کچ و ژنیشیان به‌دیل گرتن و له‌ بازاره‌کانی ره‌ققا و موسڵدا بازگانییان پێوه‌ کرا، هه‌ندێکیشیان له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانه‌وه‌ وه‌ک کۆیله‌ و که‌نیزه‌ک به‌کارده‌هێنرێن، ئه‌گه‌رچی تا ئیستا زیاتر لە 2820 ژن و کچ رزگارکراون، به‌ڵام هیشتا زیاتر لە 3200  کچ و ژنی ئێزدیی له‌ژێر ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعشدان.

تاوانی جینۆسایدی شنگال گەورەترین و درندەترین هەڵمەتی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی و ئاینی بووە لە سەردەمی نوێدا کەلەلایەن بۆگەن ئەقلەکانی داعشەوە ئەنجامدرا.

گەورەیی تاوانەکەی شەنگال وایکرد که‌ کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتوەکان بێنە سەر خەت و لێکۆڵینەوەی له‌باره‌وه‌ بکه‌ن، دواتر لە ڕۆژی 16/6/2016 دا بەجینۆسایدییان ناوبرد، هەروەها داواشیان لە دەوڵەتانی زلهێز کرد کە پشتیوانی ئەو دۆسیە بکەن و تاوانەکە بەجینۆساید بناسێنن، هاوکات لەئازاری 2016 کۆمەلەی زانایانی جینۆساید، تاوانەکانی داعش"یان دژ بەدانیشتوانی ناوچه‌کە ( کورد، مەسیحی، شەبەک، کاکەیی، ئێزدی، شیعە، سوننە)، به‌ جینۆساید راگه‌یاند.

پاش ئازادکردنەوەی شەنگال، ئەوشارە و خەڵکەکەی پێوستییان بە ئاوەدانکردنەوە و هەڵدانەوەی گۆرە بەکۆمەلەکانە، کە زیاتر لە 25 گۆڕی بەکۆمەڵن، لەگەڵ ئازادکرنی دیلەکانی ژێر چەپۆکی داعش، بەلام تائیستا بەبیانوی جیا جیا، کارێکی ئەوتۆی بۆ نەکراوە، ئازادکردنی دیلەکان خۆی لەخۆیدا گەورەترین بەڵگەی زیندووی ئەو کۆمه‌ڵکوژیه‌یه‌، دەکرێت بەکار بهێنرێن بۆ دادگاییکردنی تاوانباران.

لەیادی جینۆسایدی شەنگالدا، وەک ڕیکخراوی چاودێڕی کوردۆساید-چاک داواکارین:

  • شەنگال و دەوروبەری پشتگوێ نەخرێت و ئاوه‌دان بکرێته‌وه‌.
  • گۆرە بەکۆمەڵەکان هەڵبدرێنەوە و ڕوفاتەکان بناسرێنەوە، پاشانیش لە شوێنی شایستە دوبارە، به‌ مه‌راسیمی شایسته‌ بەخاک بسپێردرێنه‌وه‌.
  • هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە  تاکو نەتەوە یەکگرتووەکان لەرێگای ئەنجومەنی ئاسایشەوە کەیسی جینۆسایدی شەنگال ڕەوانەی دادگای تاوانکاری نێودەولەتی (ICC ) بکه‌ن،و لەویش بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی له‌باره‌وه‌ بدرێت.
  • قەرەبووی ماددی و مەعنەوی زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە گەورەیە بکرێتەوە.
  • هەوڵەکان لەسەر ئاستی جیهان یەکانگیر بکرێن و ئافرەتان و منالانی بەدیلکراو، ڕزگار بکرێن لەژێر چنگی چه‌ته‌کان.

 

           چاودێری کوردۆساید-چاک  2/8/2016