بەهرۆز جەعفەر: وا بڕوات هاتنی پەکەکە بۆ باشور ئەبێتە زەرورەت پارتی لە ھەولێر ڕێگری لە کۆڕێک دەکات لەسەر شەنگال هەواڵەکانی بابەتی بێکاری و گرانی و هێرش بۆ سەر لاوان لەبەریتانیا شەڕکەرانی ئەفغانی لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیان پێدەدرێت لە ڕێککەوتنی باڵەکانی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی بەغداد دانراوە بەریتانیا: لەمانگی ٤ی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک یاسای گرنگ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه

هه‌واڵی تایبه‌ت

کەوتنی زلھێزەکان

07/05/2016 14:23:55 بەنگینە پیرۆت نوری

بەنگین پیرۆت نوری

ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی، ھەروەک چۆن لەڕاپەڕینی گەلانی عێراق لەبەھاری ساڵی ١٩٩١ ھێندەی حەزیان لەکودەتا بوو بەسەر سەدامدا ھێندەی حەزیان بەشۆڕش و ڕاپەڕین نەدەکرد. بەھەمان شێوە،لەساڵی ٢٠١١ حەزیان بەکودەتا بەسەر ئەسەد و موبارەک و قەزافی و بن علی و علی عبداللە و پاشا و میرەکان دەکرد نەک بەھاری عەرەبی. بۆ ئەوەی حکومڕانی ئەو ڕژێمانە،ھەمیشە ئەو ڕژێمانەبن پێویستیان بەئەمریکایە
ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست کەرستەی گرینگن ھەیمەنی ئەمریکی بپارێزێت و ئەوروپا خۆ بەدیموکراسی بزانێت. ئەمریکا و ئەوروپاییەکان ویستی ڕوخاندنی حکومەتەکەی عێراقی سەردەمی سەدامیان نەبوو، ھێندەی ناکۆکیەکی دەولی، چین و ڕووسیا لەلایەک، ئەمریکا و ئەوروپا تای تەرازوی لایەک. ھەتا دۆخی عێراق بەو ڕۆژە گەیشت مەرامی بەرژەوەندیە سیاسیە ئابوریەکان پتەوی خۆی لەدەست بدات و نەمێنێ. 
سیاسەتی دەرەکی ئەمریکی و ئەوروپی، چین و روسی پەیوەستە بە بەرژەوەندی ئابوری و کۆمپانیاکانیان، باسکردنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی پڕۆژەیەکی نێوخۆیی و ڕاگرتنی باڵانسی ھێزی کومەڵایەتی  ژیانی کۆمەڵگەکانیانە، لەسەر ئاستی جیھانیش، دیموکراسەتی ئەمریکی و ئەوروپی، وێنەیەکی دەمامکدارە. ئەوەی ئێستا لە سوریا دەگوزرێت، بەجیاوازی زەمەن و تێپەڕینی کات و سەرھەڵدانی گروھە جیھادیەکان، ململانێیەکان ھەمان کێبڕکێی پێش ڕێککەوتنی وڵاتانی براوەی جەنگ و میراتی ئیمپراتۆرە نەخۆشەکەیە.
 دۆست و دوژمنەکانی دوێنێی عێراقی سەدام بۆ ڕژێمەکەی ئەمرۆی ئەسەدی سوریا ھەمان دۆست و  دوژمنن، بەدووری نازانم سوریای سەردەمی ئەسەد لەدوای ئەسەد و داعش، زۆر لەئێستای عێراقی دوای سەدام وێران و خاپورتر ببێت. بەدرێژای ٣٥ساڵ لە حوکمڕای بەعسیەکان ١٩٦٩-٢٠٠٣ و بیدەنگ بونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەدامیەکان عێراقیان کرد بە کێڵگەی بەرھەمھێنانی گەرای توندوتیژی و نەوەیەکی شەڕەنگێز و توڕە و خەمۆک و تێکشکاوی لەدوای خۆیدا بەجێھێشت کە بارگاویە لەمێژوویەک ڕەنگە تا ١٠٠سەد ساڵی تر نەتوانرێت لەو ماددە سڕکەرەی شەڕ و تینو بەخوێن و کوشتار ڕزگاری ببێت. سوریای ئێستا لەژینگەیەکدا ژیان دەکات ژیان لەوێ چڵکە ھەورێکە جەنگ و دلۆپە خوێن بارانەکەیەتی.
بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە ھاوبەشە ئابوریە سەربازیەکانیان،بەپێچەوانەی جیھانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا ھیلاکی جەنگی ناوخۆ و ئەوروپایەکانیش دوو جەنگی گەورەی جیھانی و روسیا و چینیش مێژویەک لەکوشتاری ناوخۆی و جەنگی دەرەکی ھیلاکی کردوون، بۆیە لەسیاسەتکردن ماندو نابن،سیاسەتی ئەوان، سیاسەتی دیپلۆماسیەتی دورکەوتنەوەی ئاگری جەنگە لەوڵاتەکانیان.
بەھۆی سیاسەتی سەرکوتکردنی دیکتاتۆرەکان، لەڕۆژھەڵاتی ناوین دۆخێکی وا خوڵقاوە ژیانکردنی سەرخان و ژێرخانی کۆمەڵگە زۆر بەخێرایی لەپاشەکشەدایە گەشە کردنی درمی قەیران و ئاسەواری شەڕ، گێچەڵێکی بەھێزە مرۆڤی ئەو وڵاتانە لاواز بکات، ماددەی سڕکەر بەخۆکوژیەکی لەسەرخۆ، پێش ئاریشە دەرونی و خەمۆکیەکان کەوتووە. ژیانکردنی ئەو کۆمەڵگەیانەی لەسێبەری قەیران و لەژێر چڕە دوکەڵی شەڕەکان دان، خۆکوژی مەرجی ڕاکردنە لەژیان. 
لەدۆخێکی ئاوادا، مرۆڤ چۆن بیربکاتەوە ڕۆشنایەکان ببینێت؟ چۆن بتوانێت؟ لەکاتێکدا لەوڵاتێک جومگە سەرەکیەکانی ژیان ئیفلیج بووبن؟! ئایا گێژەلوکەی بەردەوامی جەنگ و کۆچ و ئاوارە و کاولکاری مانایەکیان بۆ ژیان ھێشتۆتەوە؟ لەدۆخێکی ئاوادا، جۆری بیرکردنەوەی مرۆڤ چۆن دەبێت؟ چی بەرھەم دێنێت؟ لەوڵاتیکدا پەنجەرەیەک بەکراوەیی نەبێت دەبێ ئەو مرۆڤە چی بکات و بەردەوامی ژیانەکەی چی لێدەکات؟
ئەگەر زوڵم لێکراوان نەیانتوانی بەگژ زاڵماندا بچنەوە خۆیان ئازادی خۆیان بۆ خۆیان بەدەست بێنن و خۆی،خۆی رزگار بکات چۆن خۆی بەھرەیەکی خۆی بدۆزێتەوە و وڵاتانی زلھێز بەسیاسەتی خۆیاندا نەچنەوە چۆن بچنەوە بەگژ چەوسێنەراندا؟ ئەم دۆخەی عێراق و سوریا و لیبا ئیسَتا پێیدا گوزەر دەکات ئایا جۆرێک نیە لەچەوساندنەوەی گەلانی چەوساوە؟