بریتانیا : بە رێپێوانی جەماوەری گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شۆبات بۆ سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا لە دوانزە کاتژمێردا زیاتر لە حەوت سەد هەزار واژۆکراوە بۆ رەتکردنەوەی سەردانی ترەمپ بۆ بەریتانیا بریتانیا : بە بۆنەی ٧١ سالرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان ، موداخەلەی داگیرکەران بە ئامانجی شەری کوردکۆژی مەحکووم کرا هەژدەیەمین دادگایی نیوان چاودێریی دارایی و شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو ناوازە: پیری زەردەشتیانی کوردستان، ئاڵای کوردستانی کردە ملی کونسوڵگەریی دەوڵەتی فەلەستین سیستەمی تەندروستی بریتانی لەئینگلەند لە قەیرانێکی یەکجار قوڵدایە نه‌سرین عه‌بدوڵا: 601 ژنى ئێزدیمان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کردوه‌ جەلالی سام ئاغا: من هیچ پۆست و وەزیفەیەک وەرناگرم کاردانه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس شوکری زینه‌ددین به‌رده‌وامه ناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه مەلا کرێکار دەستگیر کرایەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رێز لە سینەماکاری کورد هووشەنگ میرزایی گیرا جەلالی سام ئاغا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست نیشان ئەکرێت مەلایەك دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٠ ( دە) ساڵە ڕێککەوتنە نەوتییە٥٠ ساڵییەکەی مەسعود بارزانی و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

هه‌واڵی تایبه‌ت

کەرکوکیەکان کۆڕێک بۆ بەھرۆز جەعفەر ساز ئەکەن

06/14/2016 15:01:49 پێنوسەکان

تا دێت قاوەخانەی کەلتوری کەرکوک، ئەبێتە ناوەندێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و ھونەری لە شاری کەرکوک. زیاتر خۆی ئەکاتە لانەیەک بۆ کەسانی شارەزاو ئاگادار لەڕەوشی ناوچەکە، لەمەڕ قوتارکردنی جەماوەری شارەکە لەمەینەتیە کانی ڕابردوو  ئەم دۆخەی تێی کەوتووە .
بۆ ئەم مەبەستەش:
قاوەخانەی کەلتوری کەرکوک، شەوی چوارشەممە / پێنج شەممە. ڕێککەوتی ١٥/٦/٢٠١٦ کاتژمێر (٩)ی شەو. کۆڕێک بۆ توێژەری سیاسی کورد " بەھرۆز جەعفەر" سازئەکەن. بەناونیشانی " ئایندەی سیاسی کەرکوک و نەوتەکەی". و ئەم دیدارەش نیازیەتی بێلایەنانە ناوەڕۆکەکەی بریتی بێت لە مێژووی نەوتی و کەرکوک و گرنگی ووزە بۆ جیھان و، ناوەندەکانی ووزە لە دەوروبەر و کاریگەرییان بەسەر کوردەوە، ھاوکات ئایندەی سیاسیی کەرکوک و نەوتەکەی باس ڕوون بکاتەوە. 
بەھرۆز جەعفەر، بەڕێوەبەری سەنتەری  مێدیتریانە بۆ ووزەو توێژینەوەی ھەرێمایەتیە و، خوێندکاری دکتۆرایە لەئابوریی سیاسی نێودەوڵەتی . ئەگەرچی لەدوای پرۆسەی ئازادی بەرپرسی ڕیزەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی (ی،ن،ک) بووە لە شارەکەو دەوروبەری و، ئەندامی کۆنگرەی سێی ئەو حزبە بووە. وازی لەحزبایەتی  ھێناوە. ساڵانێکە جگە لەوەی ڕۆژنامەوانێکی سیاسی ڕەخنە ئامێز بووە، وەک توێژەرێکیش بۆچونەکانی خۆی ئاڕاستە ئەکات .